ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ (بە یۆنانی:Θερινοί Ολυμπιακοί Αγώνες ١٨٩٦)یەکەم پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە لە مێژووی نوێیدا کە لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی لە شاری ئەسینای یۆنان ڕێکخرا، لە نێوان ٦ بۆ ١٥ی نیسان یارییەکانی بەڕێوەچوون.
ئەمەش پاش ئەوەی ھاووڵاتییەکی بە ڕەگەز فەرەنسی بە ناوی (بارۆن دی کۆپەرتان) بیرۆکەی زیندوو کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھێنایەوە بەرباس. چواردە ولات (بەپێی IOC، ژمارەکە جێی مشتومەڕە) و ٢٤١ وەرزشوان (بەھەمان شێوە جێی مشتومڕە) لە ڕەگەزی نێر بەشداریان لە یارییەکان کرد. لەم خولەدا ڕێگا بە ئامادەبوونی خانمان نەدرا بەشداری بکەن. بەڵام لە خولی ١٩٠٠ ڕێگا بە بەشداریکردنیان درا. جگە لە شاندی ئەمریکا، بەشی زۆری بەشداربووان ئەورووپی بوون یاخود لە یەکێک لە ولاتە ئەورووپییەکان ژیا بوون. بەشداربووانی ڕکابەرییەکانزیاتر لە ٦٥٪ لە وەرزشوانانی یۆنانی پێک ھاتبوون. براوە مەدالیای زیوی پێدەدرا و خاوەنی پلەی دووەم مەدالیای مسی پێدەدرا. دواتر لەلایەن لێژنەی ئۆڵمپی ئاڵوگۆر بە سەر خەڵاتەکان ھات مەدالیا زێر بۆ یەکەم و زیو بۆ دووەم و مەدالیای بڕۆنز درا بە خاوەنی پلەی سێیەم. لە ١٤ ولاتی بەشداربوو ١٠ ولات توانیان مەدالیای زێر ببەنەوە. ئەمریکا بە بەدەستھێنانی ١١ مەدالیای زێر پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا یۆنان ولاتی خانەخوێ ١٠ مەدالیای بەدەست ھێنا سەڕەرای ئەوەی ٤٧ مەدالیای گشتی بردبوو وەوە، ھەروەھا ئەڵمانیا پلەی سێیەمی وەرگرت پاش ئەوەی ٦ مەدالیای زێری بەدەست ھێنا.بە کۆی دەنگ لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٨٩٤ کە ھاوکات لێژنەی ئۆڵۆمپی لەو ساڵە دامەزرا. بریاردرا شاری ئەسینای یۆنان میوانداری پاڵەوانی یەکە بکات. بەھۆی ئەوەی شاری ئەسینا بینیادنەری یارییەکانی ئۆڵمپیاد بوو. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین شوێن وەک یاریگا ئامادەکران.یارییەکانی ئەم خولەی پاڵەوانییەتییەکە تەنھا لە «زۆرانبازی، پایسکلسواری، جومباز، یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، مەلە، نیشان شکاندن، تێنسی سەرزەوی، بەرزکردنەوەی قورسایی.» پێکھاتبوون.ئەسینا ساڵی ٢٠٠٤ دوای تێپەربوونی ١٠٨ ساڵ بۆ جارێکی دیکە میوانداری ئۆڵۆمپیادی کردەوە.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der I. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | شانشینی یۆنان |
جێ | Panathenaic Stadium، ئەسینا |
پۆتانی شوێن | |
پاشکۆ | بێ نرخ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ |
ژمارەی چاپ | 1 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٦ی نیسانی ١٨٩٦ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٥ی نیسانی ١٨٩٦ |
Officially opened by | پاشا جۆرجی یەکەم |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/athens-1896 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1896/ |
پلە | نەتەوە | زێڕ | زیو | بڕۆنز | سەرجەم |
---|---|---|---|---|---|
١ | ویلایەتە یەکگرتووەکان | ١١ | ٧ | ٢ | ٢٠ |
٢ | یۆنان* | ١٠ | ١٨ | ١٩ | ٤٧ |
٣ | ئەڵمانیا | ٦ | ٥ | ٢ | ١٣ |
٤ | فەڕەنسا | ٥ | ٤ | ٢ | ١١ |
٥ | شانشینی یەکگرتوو | ٢ | ٣ | ٢ | ٧ |
٦ | مەجارستان | ٢ | ١ | ٣ | ٦ |
٧ | نەمسا | ٢ | ١ | ٢ | ٥ |
٨ | ئوسترالیا | ٢ | ٠ | ٠ | ٢ |
٩ | دانمارک | ١ | ٢ | ٣ | ٦ |
١٠ | سویس | ١ | ٢ | ٠ | ٣ |
١١ | داڕێژە:Country data ZZX | ١ | ٠ | ١ | ٢ |
سەرجەم(١١ نەتەوە) | ٤٣ | ٤٣ | ٣٦ | ١٢٢ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.