ئاڵ، چێرەیی یان پەمەیی ڕەنگی مەیلەوسووری خاو یان کەمڕەنگە.
ھەرچەند فەرھەنگی خاڵ دەڵێت «جۆرە ڕەنگێکە وەک گوڵاڵەسوورە». ھەروەھا لە بەرامبەر وشەی ئاڵدا لە فەرھەنگی بەدایعوللوغەدا نووسراوە اسب کرند، واتە ئەسپی سوور. ئەم ڕەنگە لە شێعری کوردیدا بە زۆری بۆ وەسفی ڕەنگی لێو، کوڵم و بڕێک جار شەراب بەکار براوە.
بۆ نموونە مەحوی دەڵێت:
بە کوڵمی ئاڵیا ئاڵا خەتی سەبز
یان دەڵێت:
لە چاوم خوێنی جاری کرد و ھەم ڕەنگی لە ڕوو بردم
ئەم ئاشووبی دڵ و دینە بە لێوی ئاڵ و چاوی کاڵ
ئەحمەدی خانی دەڵێت:
ھەمرەنگێ سوراحی و پیالە
ھندی وەکی سۆرە یا نە ئالە
ھەردووک بنەماڵەی زمانانی ھیندوئەورووپایی و تورکی وشەی ئاڵ بە مانای سووریان تێدایە. ئاڵی کوردی لە ڕیشە ھیندوئەورووپاییی *āl- و ڕیشەی ھیندوئێرانیی *ar- یان *al- و ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *āl(a)- بە مانای سوور، ئاڵ و، سوورێژەوە دێ. لە نێو زمانە ئێرانییەکاندا وشەی ئاڵ ھەیە، بۆ نموونە لە فارسی و پەشتویی و لاری و گیلەکی و تەبەریدا (لە تەبەریدا بە مانای سەوزە). لە کوردیی باکووریدا بە شێوەی «ئال» ھەیە، لە ھەورامیدا «ئاڵە» و «ئاڵا» و «ھاڵ»یشی پێ ئەوترێ و، لە زازاییدا بە شێوەی «ھەل» ھەیە کە بە مانای بۆرە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.