ئانا مانیانی

ئانا مانیانی (٧ی ئازاری ١٩٠٨–٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣) خانمەکتەرێکی ئیتالی بوو.

ئانا مانیانی
بە ئیتالی: Anna Magnani
ئانا مانیانی
لەدایکبوون٧ی ئازاری ١٩٠٨
ڕۆما، ئیتاڵیا
مردن٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣(١٩٧٣-٠٩-٢٦) (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ڕۆما، ئیتاڵیا
ھۆی مەرگشێرپەنجەی پەنکریاس
ھاوسەرGoffredo Alessandrini
پیشەئەکتەر، سیناریۆنووس، ئەکتەری فیلم
پەروەردەAccademia Nazionale d'Arte Drammatica Silvio D'Amico
دەستپێکی چالاکی١٩٢٨
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢
ئامێری مۆسیقاپیانۆ، دەنگ
چەشندرامای خەیاڵی
وێبگەhttp://www.archivioannamagnani.it
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ئانا لە ڕۆما لە دایکبووە، بەڵام ھەندێک سەرچاوە ناکۆکن لەوەی لە میسر لەدایک بووبێت. لە ڕێگای ئەکادیمیای ھونەری دراماتیکی لە ڕۆما، لە سەرەتادا لە یانە شەوانەکان گۆرانی دەگووت، لەو دەمە تاقە منداڵەکەی تووشی ئیفلیجی ھاتبوو. لە ساڵی ١٩٣٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی ئیتالی بەناوی ژنە کوێرەکەی سۆرینتۆ (The Blind Woman of Sorrento) لەسەر شاشەکان دەرکەوت. دوای ئەم فیلمە، لە ساڵی ١٩٤٥ لە ئاستی جیھان ناوی دەرکەوت بەھۆی بەشداربوونی لە فیلمی ڕۆما، شارە کراوەکە (Rome, Open City)

لە ساڵی ١٩٥٥، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی زە ڕۆس تاتۆ (The Rose Tattoo)، سەرکەوتن و ناوبانگی لە ئەمریکا بەربڵاوبوو، ئەمەشی بەتایبەت دوای ئەوەی بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەکتەر بەدەست ھێنا، بەمەش بووە یەکەم ئەکتەری ئیتالی لە مێژوودا بتوانێت خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.

ئانا وەک ئەکتەرێک زیاتر بە ڕۆڵگێڕانی کەسانی خاکی، ھەژار و چینی ناوەڕاست ناودەنگی دەرکردبوو. لە سەردەمی دەسەڵاتی بێنیتۆ موسۆلینی، ئانا بە گالتە بێپەردەکانی لەبەرامبەر حیزبی فاشیزمی ئیتالی ناسراوبوو.

لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣، ئانا لە ڕۆما و لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان

Tags:

ئیتالیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تیشکی گاماسەگنێچیرڤان بارزانیقەرەداغئیبن سینافۆنۆلۆجیبابەتە بنچینەییەکانی فیزیکھەوکردنی گوێی ناوەڕاستڕەوشەن بەدرخانمامۆستانەوید محەممەدزادەبەردە ڕەشەکەکوردئەحمەد بارزانیکورد لە سەردەمی ئەمەوییەکانمومتاز مەحەلسێکسسەروایارسانبنەماڵەی بارزانینێوانی ئەستێرەکان (فیلم)ڕانیەئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدەسەڵاتنیکۆلا تێسلامیرنشینی سۆرانخەلافەتمووسابەختیار عەلیپۆڕنشیعردەستپەڕجەزائیرجەلال مەلەکشاشکانەوەی ڕووناکیبارزانئەندازەی کێری مرۆڤشەڕی بەدرئاوھاتنەوەکۆتاییی دونیای نەفرەتیزمانەوانیچێ گیڤاراماچدەستوورویکیپیدیاخەلافەتی ڕاشدیندادپەروەریمەریوان ھەڵەبجەییڕۆژنامەوانیئەمازۆن (ڕووبار)وتارئۆتیزمئاسیا عەبدوڵڵادەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردگرانەتاشوباتقەندیلمحەممەد ساڵح دیلانڕۆژژمێربارانئایسلەندسالمسیکس ئەکسیسمیرنشینی ئەردەڵانشەبەنگی کارۆموگناتیسیتارانفەرھاد پیرباڵڕەواندزچاوبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەخوێندەواریسۆمەریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانبراوزەی خۆریزەوی🡆 More