ئارکتیک مەنکیز باندێکی ڕۆکی ئینگلیزین کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری شێفیڵدی ئینگلتەرا دروست بوون.
یەکەمین ئەلبوومی گرووپەکە بە ناوی ھەر شتێک کە خەڵک دەڵێن منم، ئەوە ئەو شتەیە کە من نیم (٢٠٠٦)، گەیشتە پلەی یەکەم لە خشتەی ئەلبوومەکانی بریتانیا. زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشرا لە ھەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی. بەمەش بووە خێرا-فرۆشترین یەکەم ئەلبوومی باندێک لە مێژووی بریتانیا.
ئارکتیک مەنکیز Arctic Monkeys | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | دێت ڕامپس |
چەشنەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٢–ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | arcticmonkeys |
ئەندامان |
|
ئەندامانی پێشوو |
|
ئەندامەکانی گرووپەکە پێکدێن لە ئەلێکس تێرنەر (گیتار و گۆرانیبێژی)، جەیمی کوک (گیتار، کیبۆرد)، نیک ئۆمالی (گیتاری بەیس، ڤۆکالی پشتەوە)، مات ئێڵدەرس (تەپڵ، ڤۆکالی پشتەوە).
بەناوبانگترین ئەلبوومی گرووپەکە ئەلبوومی ئەی ئێم بوو، بەتایبەی گۆرانیی ئایا دەمەوێ بزانم؟ کە زیاتر لە یەک ملیار بینەری ھەیە لەماڵپەڕی یوتیووب و بووە خاوەنی چەندان خەڵات. ئەلبوومی شەشەمیان بە ناوی ھۆتیل و گازینۆی بنکەی ئاسوودەیی، جیاوازترین ئەلبوومی باندەکە بوو، لەم ئەلبوومە بە ڕێژەیەکی زیاتر پیانۆ بەکارھاتووە بە پێچەوانەی ئەلبوومەکانی تر کە زیاتر گیتار بەکاردەھێنرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارکتیک مەنکیز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئارکتیک مەنکیز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.