لە فەلسەفە و بە تایبەت لە لۆژیکدا، لواوی یا ڕێتێچوویی یا ئیمکان دۆخی نێوان پێویستبوون (زەروورەت) و مەحاڵبوونە.
فەیلەسووفان، لە کۆنەوە، دوو جۆر ئیمکانیان لێک جیا کردووەتەوە: ئیمکانی گشتی، کە بە ئینگلیزی پێ دەڵێن possibility و، ئیمکانی تایبەت، کە بە ئینگلیزی پێ دەڵێن contingency. کە دەڵێن شتێ مومکینە بە ئیمکانی گشتی، یانی ئەو شتە مەحاڵ نییە، بەڵام، دەتوانێ زەرووری و پێویست بێ. کە دەڵێن شتێ مومکینە بە ئیمکانی تایبەت، یانی ئەو شتە مەحاڵ نییە، بەڵام، لە ھەمان کاتدا، پێویستیش نییە. شتێ کە contingent-ە (ئیمکانی تایبەتی ھەیە) نە مەحاڵە و نە پێویستە. کاتێ وشەی ئیمکان یا لواوی بەتەنیا بە کار بچێ و، گشتیبوون یا تایبەتبوونی دیاری نەکرابێ، مەبەست لێی ئیمکانی تایبەتە.
ئەگەر قەزیەیەک لە ھەموو ھەلومەرجە شیاوەکاندا دروست بێ، دەڵێن ئەو قەزیەیە پێویستە. «ھەرکەس کە شووە، ژنی خواستووە» وەھا قەزیەیەکە. ئینسان ناتوانێ ھیچ ھەلومەرجێ تەسەوور بکا کە ئەم قەزیەیە تیا دروست نەبێ، ئەڵبەت بەو فەرزە کە وشەکانی «شوو» و «ژنخواستن» ھەر ئەو مانای ئاسایییانە بێ. بە پێچەوانەوە، قەزیەی «قاز سپییە» ھەمیشە ڕاست نییە. تەسەوورکردنی ھەلومەرجی وا کە تێیدا قاز ڕەش یا خۆڵەمێشی یا ھەر ڕەنگێکی تر بێ، زۆر ئاسانە. بەم جۆرە قەزیانە دەڵێن قەزیەگەلی لواو یا ڕێتێچوو یا مومکین.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لواوی (فەلسەفە), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.