کێلڤن (بە ئینگلیزی: Kelvin) بریتییە لە یەکەی پێوانەی گەرمی کە لە لایەن لۆرد کێلڤنەوە پێشنیار کراوە (١٨٢٤–١٩٠٧).
کێلڤن | |
---|---|
سیستمی یەکە | یەکە بنچینەیییەکانی ئێس ئای |
یەکەیەکە لە | پلەی گەرمی |
ھێما | K |
ناونراوە دوای | لۆرد کێلڤەن |
پێوەری کێلڤن بە پێوەرێکی ڕەھای پلەی گەرمی داندراوە کە لە سفرەوە دەست پێدەکات و ژمارەی ژێر سفر نیە. ئەم پلەی گەرمیە بە گشتی لەلایەن فیزیاناسان و کیمیاناسانەوە بەکار دێت، بە پێچەوانەی پلەی سەدی کە زانایانی بایۆلۆژی بەکاری دێنن. جیاوازی نێوان پلەی سادی و کێلڤن لە ڕێی ھاوکێشەی خوارەوە دەبینرێتەوە:
لێرەدا:
ھەروەک لە ھاوکێشەی سەرەوە دیارە جیاوازی پلەی گەرمی کێلڤن و سیلیزی یەکسانە، واتا:
لە ساڵی ١٨٤٨ ز، ویلیام تۆمسۆن (کە دواتر ناوبانگی بە لۆرد کێلڤن دەرکرد) لە توێژینەوەکەی کە بە ناونیشانی (On an Absolute Thermometric Scale) بڵاوی کردەوە پێشنیاری پێوەرێکی پلەی گەرمی کرد کە لە سفری ڕەھاوە دەست پێبکات. کێلڤن پلەی گەرمی (-٢٧٣) پلەی سەدی دانا بە سفری کێلڤن.
لە ساڵی ١٩٥٤ کۆنگرەی گشتی لەسەر کێش و پێوانەکان بڕیاری دا بە پێناسە کردنەوەی پلەی کێلڤن لە سەر بنچینەی خاڵی سیانی ئاو (triple point of water). لەم پلەی گەرمیە تایبەتیەدا، ئاو لە ھەر سێ دۆخی ڕەقی، شلی، و گازی دایە. ئەم پلە گەرمیە یەکسانە بە ٢٧٣٫١٦ کێلڤن.
گۆڕین لە کێلڤن | گۆڕین لە پلەی سەدی | |
---|---|---|
سیلیزی | ||
فەڕەنھایت | ||
ڕەنکین |
ڕەنگەکان لە سەر بنچینەی پلەی گەرمی کێلڤن پۆلێن دەکرێن. بۆ نمونە لە خوارەوەی ( ) بە سوور دەردەکەوێ و لەسەرەوەی ( ) لە شین دەچێت. ئەمە بۆ ھەندێ بواری وەک وێنەگرتن گرنگە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کێلڤن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کێلڤن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.