مالاریا یان ھەملک یان لەرزەتا یان سێوەڕۆ (ناوی زانستی: Malaria) یەکێکە لە نەخۆشییە میکرۆبییەکان کە لە مێشوولەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئەم نەخۆشیە زۆرتر لە ناوچە گەرم و ھەڵماوییەکان بەرچاو دەکەوێت و ئێستاکە لە ناوچە ناوەندییەکانی کیشوەری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی باشووری ئاسیا لە وڵاتانێک وەکوو چین و تایلەند گرفتێکی تەندروستی گەورەیە، مالاریا بە تایبەت ناوچەکانی ئافریقای خستووەتە ژێر مەترسی خۆیەوە، بە ھۆی لاواز بوونی دۆخی ئابووری لەم وڵاتانە، ھەرچی ساڵە ھەزاران کەس دەبن قوربانی مالاریا و گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
مالاریا لە ئەسڵدا وشەیەکی ئیتالییە (Mal-Aria) بە واتای "ھەوای خراپ" کە ھۆی ئەم ناوە ئەوەیە کە پێشتر ئەم نەخۆشییە لە ئیتالیا لەو ناوچانەی ڕووی دەدا کە لەواندا باتڵاق زۆر بوو و ھەوایەکی ناخۆشیان بوو. بەڵام ئەوڕۆکە پیشان دراوە کە ھۆکاری ئەمە ھەوای خراپ نیە بەلکو جۆرە مێشوولەیەکە کە لە ناو گۆماوە گەرمەکاندا دەژی پێی دەلێن آنوفیلس، جا مێشوولە خوێنی مرۆڤێکی تووشی مالاریا دەمژێت و دواتر لە سەر کەسێکی سالم دەنیشێت و ئەویش تووش بە مالاریا دەکات.
لە کوردستانی ئێران لە ١٩٦٠ بەم لاوە ئاستی تووش بوون بە مالاریا تەواو ڕووی لە کەمی کردووە و ئەم ناوچە بە ناوچەیەکی خاوێن لە مالاریا دێتە ئەژمار. لە کوردستانی عێراق، لە ساڵی ١٩٩١دا پەتایێکی مالاریا ڕووی دا و لە شاری سلێمانی ٥٠٠ کەس تووش بوون بە مالاریا، کە زۆربەی ئەم کەسانە دوای ئەوە کە کۆچیان کرد بۆ ئێران لە لایەن ئێرانە وە دەرمان کران. لە کوردستانی تورکیا مالاریا نەخۆشیێکە کە ھین خودی ناوچەکە نییە و پێی دەڵێن عەجەم ھاتن و ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە مالاریا لەم ناوچەدا لە لایێن بازرگانە ئێرانییەکانەوە بڵاو دەکرایەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مالاریا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مالاریا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.