ھامۆ بێگنازاریان (ئەرمەنی: Համո Բեկնազարյան) یان حەمۆبەگ نازارۆف (لەدایکبوی ساڵی ١٨٩٢ لە یەریڤان، پایتەختی ئەرمەنستان، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی - مەرگ ٢٧ی نیسانی ١٩٦٥ مۆسکۆ، یەکێتیی سۆڤیەت).
ڕووسەکان بە یەکێک لە ڕائیدەکانی سینەمای ڕووس، پێش شۆرشی تشرینی یەکەم دایدەنێن. سەرەتا لە ساڵی ١٩١٤ بە نواوندن دەستی پێکردوە، تا کاتی مردنی لە ٧٠ فیلمدا بەشداری کردووە؛ چ وەک ڕۆڵگێڕان، سیناریۆ یان دەرھێنان، ساڵی ١٩٢٠ چووەتە تبلیسی لە گورجستان و بۆ یەکەمجار دەزگایەکی زانستی بۆ فێربوونی ھونەری سینەما دامەزراندووە. لە چەند فیلمەکیدا کە خۆی کاری دەرھێنانی بۆ کردووە چیرۆکەکانی باس لە ژیانی کوردانی ئەرمینیا و گورجستان دەکات، بە تایبەت ئێزدییەکان. زارە و نامووس و پێپی و ھتد لە گرینگترین فیلمەکانین.
ھامۆ بێکنازاریان | |
---|---|
Համո Բեկնազարյան | |
لەدایکبوون | Ambartsum Beknazaryan ١٩ی مانگی پێنج ١٨٩١ |
مەرگ | ٢٧ی نیسانی ١٩٦٥ | (٧٣ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئەرمەنی |
پیشە | دەرھێنەر، ئەکتەر و سیناریۆنووس |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ستالین |
ساڵی ١٩٢٥ یەکەمین فیلمی درێژی خۆی بەناوی "ناموس"دروست کردووە، ساڵی ١٩٢٦ فیلمی"زارێ"ی لەسەر ژیانی کوردانی روسیا دروست کردووەو بە یەکێك لە بەناوبانگترین فیلمەکانی هامۆ بێك و روسیا دادەنرێت. ئەم فیلمە ساڵێك دوای فیلمی(تانکی بودوڤکین"ی ئەزنیشتاین دەرهێنراوە.
پاشان ساڵی ١٩٣٣ یەکەمین فیلمی دەنگیی ئەرمەنی دروست کردووە، ساڵی ١٩٤١ خەڵاتی تایبەتیی ستالینی بۆ دەرھێنەری فیلمی داستانی پێ بەخشراوە، جگە لە فیلمە داستانییەکانی چەندین بەڵگەفیلمی دروست کردووە، دواجار ساڵی ١٩٦٥ لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھامۆ بێکنازاریان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھامۆ بێکنازاریان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.