گیتارژەن

گیتارژەن (بەئینگلیزی: Guitarist)، ئەو مۆزیکناسەیە کە گیتار دەژەنێت.

گیتارژەن رەنگە یەکێک یان ھەموو لە گیتاری دەنگیی، گیتاری کارەبایی، گیتاری کلاسیک و گیتاری باس. ھەندێک گیتارژەن لەکاتی گۆران وتندا گیتار دەژەنن.

گیتارژەن
کۆمەڵێک لە دیارترین و مەزنترین گیتارژەنەکانی جیهان

فرەبواریی

گیتارژەن کۆنترۆڵی ئامێرەکی فرەبیستن یان فرە بوار دەکات، بەبەکارھێنانی تەکنیکەکانی وەک کەوانەبوون یان ڤایبراتۆ، ھەروەھا گیتارژەن دەتوانێت وابکات کە گیتار بەنزیکیی دەنگی مرۆڤ بە کوالیتییەکی نزیک دەرببڕێت.
گیتارژەن لەگەڵ تیمێکی مۆزیکدا دەتوانێت وەک ڕیتم کاربکات بەتایبەتیی ئەو کەسانەی گیتاری باس دەژەنن.
گیتارژەن ھەروەھا دەتوانێت کە پشت بەپشتی گیتارەکەی، ھاڕمۆنیکا بژەنێت وەک ئامێرێکی دووەمیی. ناوبانگترینی ئەمانەش بۆب دیڵان و نایڵ یەنگ ـن.

تەکنیکەکان

گیتارژەن گەلێک رێ و شوێن و شێوازی ھەیە بۆ لێدانی گیتار، وەک لێدان بەڕیشە، لێدان بەنینۆک یان/و ژەنینی گیتار بەپەنجە (ھەروەھا پەنجەشێوازیی گیتار ببینە).

ھونەر

گیتارژەن لەدێر زەمانەوە باسێکی گرنگ و دەرخراوی ھونەرمەندانە. یەکێک لە باوترین و بەناوبانگترین نموونەکان، ئەم نیگارەیە لەلایەن ئێدگار دیگاوە، کە گیتارژەن لۆرێنزۆ پاگانس نیشان دەدات لەکاتێکدا دەژەنێت، لەگەڵ باوکە بەساڵاچووەکەیدا کەدەکەوێتە پەشبنەمای وێنەکەوە. ئەم وێنەیە کێشراوە لەشوێنێکدا لەنێوان ساڵانی ١٨٦٩ بۆ ١٨٧٢ کە لەئێستادا لەلایەن مۆزەخانەی ھونەرە جوانەکان، بۆستنەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

گیتارژەن 
گیتارژەن لۆرێنزۆ پاگانس نیشان دەدات لەکاتێکدا دەژەنێت، لەگەڵ باوکە بەساڵاچووەکەیدا کەدەکەوێتە پەشبنەمای وێنەکەوە

Tags:

ئینگلیزیگیتارگیتاری کارەبایی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقاپارێزگای نەینەوانەخۆشیی ھاریئامارکۆیەئیسپانیامافی دەنگدانھەیبەت سوڵتانکەرکووکڕەھەندمەسیحییەتئەردەڵانیحەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھانعادیلە خانممێژووی کۆریائێسکبەندیی مرۆڤعەبدوڵڵا ئۆجەلانبرنجئەلبێر کاموکۆنووسماڵدیڤئاوەزڕیشێنکۆمپیوتەرخەلافەتی ڕاشدینئایینکەسنەزان، ھەولێرسنەیۆرۆمێژووی ئێرانجەلال تاڵەبانیچوارتاکیمیائەورووپاژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبدادگاشیعرلیبرالیزمتورکمانھیندستانتۆپی سەبەتەبانکنیسان (مانگ)عومەر خەییامبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەسمایل شەریفزادەسەددام حوسێنکارەباپلاستیددڵدارفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرلۆژیکڤایرۆسی کۆمپیوتەرژیاننامەمارشۆڕشی ئەیلوولسەروچاوەچالاکیی جنسیی مرۆڤئەرزڕۆموەفاییپارێزگاکانی کوردستانشێرکۆ بێکەسئەشکەوتی جاسەنەپارتی دیموکراتی کوردستانبەڕێوەبەریی پرۆژەزاگرۆسگوڵانجگەرخوێنسیکس ناینپەیمانی ڤێرسایسمکۆبزنباشووری کوردستانچێ گیڤاراگورگخشتەی خولی🡆 More