لە ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧دا (١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی کۆچی ھەتاوی) قازی محەممەد سەرۆکی کۆماری کوردستان، محەممەد حوسێن سەیفی قازی وەزیری بەرگری کۆمار و ئەبوولقاسم قازی برای قازی محەممەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە دران.
پاش ئێعدامی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی، ژمارەیەکی تر لە وەفاداران بە کۆماری کوردستان بە تایبەتی لە فەیزوڵڵابەگییەکانی ناوچەی سەقز لە دار دران و ژمارەیەکی زۆریش لە تێکۆشەرانی بزووتنەوەکە زیندانی کران و ژمارەیەکی زۆریش لە چالاکانی کورد چوونە وڵاتانی دەرەوە.
لە رۆژھەڵاتی کوردستان رۆژی ئیعدامکرانی قازی محەممەد وەک رۆژی شەھیدانی کوردستان ناودێر کراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆژی شەھیدانی کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.