ویکیپیدیای ئوکراینی (بە ئوکراینی: Українська Вікіпедія, Ukrayins'ka Vikipediya) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئوکراینی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئوکراینی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئوکراینی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | uk |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
خستنەکار | ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
ویکیپیدیای ئوکراینی لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ دامەزرا. ئێستاکە ئەم ویکیپیدیایە بەپێی ژمارەی وتار حەوتەمین ویکیپیدیایە. لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ بە ٤٤،٠٠٠ دیتنی وتار، دووەمین ویکیپیدیای ئوکراینا بەپێی دیتنی وتار بوو. لەدوای ویکیپیدیای ڕووسی (٩٨ ملیۆن دیتنی وتار لە ئوکراینا).
ویکیپیدیای ئوکراینی ھەتا ئێستا ٧٤٥٬٨١٨ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥٠ بەڕێوەبەر و ١٬٣٢٠٬٧٢٦ وتاری ھەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ئوکراینی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیای ئوکراینی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.