یارمەتی پدکەکان دەستکاریکردن
داڕێژە:پدکی ویکیپیدیا
بۆ دەستکاریکردنی یەکجاریی ھەموو پەڕەکە، کرتە لە «دەستکاری» لە سەرووی پەڕەکەدا بکە. بۆ دەستکاریکردنی بەشێک بە تەنیا، کرتە لەسەر بەستەری «دەستکاری» لە لای چەپەوەی سەردێرەکەی بکە. بۆ دەستکاری لە ویکیپیدیادا جۆرێ زمانی نیشانەکردنی (بە ئینگلیزی: Markup Language) تایبەت بەکار دێ کە ناوی ویکیتێکستە (بە ئینگلیزی: wikitext).
بەست یان بەستەر وشە یان وشەگەلێکن کە کە دەخرێنە نێو دوو دانە کەوانەی سەرەتا و کۆتایی وەک [[]] ھەروەھا ئیمکانی ئەمەش ھەیە کە دەقی پیشاندراو بۆ بەستەکە لەگەڵ خودی بەستەرەکەوە جیاواز بن.
ئەو ئەندامانەی کە پێشینەی چەند دەستکارییەکیان ھەبێت دەتوانن ناوی پەڕەکان بگوازنەوە، بە کرتە کردن لە بەستەری گواستنەوە لە سەرووی پەڕەکە؛ وەھا لە پەڕەی پێشوودا ڕەوانەکەرێ بۆ پەڕەی نوێ دروست دەبێ و ناوەڕۆک و مێژوو پەڕەکە ژی دەگوازرێنەوە بۆ پەڕەی نوێ و پارێزراو دەبن. لەگەڵ ئەمانە ئەگەر پەڕەی نوێ بوونی ھەبێ باشترە لەگەڵ بەڕێوەبەرێک ڕاوێژ بکەن بۆ گواستنەوە یان مێژووی پەڕەکە ڕەچاو نەکەیت و ناوەڕۆکی پەڕە کۆنەکە ڕوونووس بکەیتە پەڕەی نوێ.
لەسەر بەستەری «دەستکاری» کرتە بکە. پەڕەکە ھەمووی بسڕەوە و ئەم دەستەواژەی ژێرەوە زیاد بکە:
#ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]]
وتارێکی باش دەبێ زانیارییەکی تێروتەسەل و پەرەپێدراو بخاتە بەردەستی خوێنەر. بەڵام درێژبوونەوەی لەحەدبەدەری وتاریش، ھەم لە کاتی خوێندنەوە و ھەم لە کاتی دەستکاریکردن گێچەڵ دروست دەکا. باشترە وتارەکان کەمتر لە ٥٠٠٠ وشە بن.[ژێدەر پێویستە]
نەرمامێری ویکیپیدیا دەتوانێ پێرستێک لە جیاوازییەکانی نێوان دوو وەشان (چ لە نێوان دوو وەشانی لەدوای یەک یان وەشانی ھەنووکە و وەشانێکی کۆن) دابین بکات. ئەم پێرستە بە شێوازی دوو ئەستوون دەردەکەوێ کە ھەر کامەیان یەک وەشان نیشان دەدات و جیاوازییەکان بە ڕەنگێکی جودا ڕووناک دەبێتەوە. بۆ بینینی جیاوازییەکان دەتوانی لە پەڕەی «دوایین گۆڕانکارییەکان»دا کرتە لە بەستەری «جیاوازی» بکەی. ھەروەھا لە پەڕەی وتارەکە خۆیدا سەرەتا کرتە لە «مێژوو» پاشان لە «ئێستا» یان «پێشوو» بکە.
تەنیا پێویستە لە نێوان دوو کەوانەدا سەرەتا کلیلوشەی «image»، پاشان دووخاڵ و لە کۆتاییشدا ناوی وێنەکە بنووسی (وەک: [[image:Kurdistan.png]])
بۆ بارکردنی وێنەکانی خۆت سەردانی پەڕەی تایبەت بە بارکردن بکە.
بۆ ئەم مەبەستە لەکاتی بەکارھێنانی [[image:example.jpg]]دا ڕوونکردنەوەکە دوای ناوی وێنەکە و دوای «|» دەنووسین. واتە [[image:example.jpg1|ڕوونکردەوە]]
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەستکاریکردن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.