بەو نەرمەکاڵایانە دەوترێت کە کۆدەکانیان ئاشکرا دەکەن بۆ پەرەپێدەران و بەکارھێنەران و بۆ زیاتر پەرەپێدان و دۆزینەوەی کەلێن لە نەرمەکاڵاکەدا.
وە ڕێگە بە دەستکاریکردن و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی دەدەن لەژێر ناوێکی تردا، بەمەرجێ نەرمەکاڵا نوێیەکەش لەژێر مافی سەرچاوە کراوەدا بوەشێندرێت. نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە زۆرجار بە ھاریکاری دروست ئەکرێت، مەرجیش نیە ئەوەی دروست ئەکرێت نەرمەکاڵا بێت، ئەکرێت ڕەقەکاڵاش بێت.
مۆدێلی سەرچاوە کراوە، پەرەپێدان بەھەرەوەزی لە چەند سەرچاوەی سەربەخۆوە، وا ئەکات کەوا ئاسۆیەکی فرەڕەنگ بۆ دیزاین کردن بێتە ئاراوە و ھەر کۆمپانیایەک یان لایەنێک بتوانێ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بتوانێ پەرەی پێ بدات و بەڕێوەی ببات. ڕاپۆرتێکی ستاندیش گروپ لە ٢٠٠٨دا ئەوە ئەخاتە ڕوو کە بەبەکارھێنانی سەرچاوە کراوە بەکارھێنەران ساڵانە ٦٠ ملیار دۆلاریان بۆ گەڕاوەتەوە. لە ئیستادا وڵاتە گەورەکانی دنیا وەک ئەمریکا و بەریتانیا، ھەردوو خاوەن سیاسەتی سەرچاوە کراوەن بۆ وەبەرھێنان لە بواری نەرمەکاڵای دەوڵەتدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەرمامێری سەرچاوە کراوە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەرمامێری سەرچاوە کراوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.