ویلیام ھارڤی

ویلیام ھارڤی (بە ئینگلیزی: William Harvey، ١٥٧٨–١٦٥٧) پزیشکی بەناوبانگی ئینگلیزییە کە ھاوچەرخی جەیمزی یەکەمی ئینگلستان بوو.

ھارڤی یەکەمین کەس بوو کە بە سووڕانەوەی خوێنی لە جەستەدا زانی و بە شێوازێکی زانستی تیورییەکەی خۆی ڕاگەیاند. ئەو پزیشکی تایبەتی جەیمزی یەکەم پاشای ئینگلستان بوو و ماوەیەکی زۆری ژیانی لە ڕێی خزمەت بەودا بردە سەر.

ویلیام ھارڤی
ویلیام ھارڤی
ولیام هارفی
لەدایکبوون1 ئەپڕێل 1578
فۆلکستۆن، ئینگلستان
مردن٣ی حوزەیرانی ١٦٥٧(١٦٥٧-٠٦-٠٣) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، ئینگلستان
نەتەوەئینگلیز
بوارەکاندکتۆر
خوێندی باڵاGonville and Caius College, Cambridge
University of Padua
ڕاوێژکاری دکتۆراHieronymus Fabricius
ناسراوە بەھۆیدۆزەرەوەی سووڕی گەورەی خوێن
واژوو
ویلیام ھارڤی

ژیان

ویلیام ھارفی، پزیشکێکی ئینگلیزی بووە و دامەزرێنەری زانستی کارەکانی ئەندامی لەش و دۆزەرەوەی سوڕی خوێن بووە و سەلماندوێتی کە ئیشی دڵ وەکو ترومپا وایە، لەساڵی ١٥٧٨ لەدایک بووە. ئەوەی کە ویلیام ھارفی پزیشکی ئینگلیزی دۆزیەوە لەسەر چۆنێتی ئیشکردنی دڵ و سوڕی خوێن لەشادەمارەکاندا لەھەموو شوێن و کاتێکدا بەدەسکەوتێکی گرنگ لەبواری پزیشکیدا دەژمێردرێت، ئەم دۆزینەوەیە ڕێگایەکی سەرەکیە لەبواری پزیشکیدا بۆ تاقیکردنەوە عەمەلیەکانی کارکردنی تۆڕەکان و ئەندامانی لەش، ئەوەی کە ھارفی لە ساڵی ١٦٢٨ دا لەسەر جوڵەی دڵ داھیھێناوە دەستپێکێک بووە بۆ ھەموو تاقیکردنەوە و توێژینەوەکانی دوای خۆی لەبواری فەسلەجی جەستەدا وەکو ھەناسەدان و زیادبوون و ھەزم کردن. ھارفی بەشی پزیشکی لە زانکۆی بادوا تەواوکردووە لەو زانکۆیە راستیەکی گرنگی بۆ ئاشکرابووە ئەویش ئەوەیە کە شادەمارەکان چەند سەمامەیەکیان ھەیە کە ڕێگا بەخوێندەدات تەنھا بەبارێک ھاتوچۆ بکات بەبێئەوەی خوێنەکە بتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام ڕۆڵی ئەم سەمامانە نەزانربوو بەتەواوەتی چیە بۆیە ھارفی بڕیاریدا خوێندن لەسەر ئاژەڵی زیندوو بکات سەبارەت بە ھاتوچونی خوێن بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی ١٢ ساڵ خەریکی تاقیکردنەوە و توێژینەوە بووە لەم بوارەدا. ھارفی لەتاقیکردنەوە و توێژینەوەکانیدا ڕونیکردۆتەوە کە خوێن لە بازنەیەکی داخراودا لەنێو جەستەدا دەسوڕێتەوە و لەدڵەوە دەست پێ دەکات و دەڕوات بەشادەمارەکاندا و پاشان سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ دڵ، لەڕێی ئەو تاقیکردنەوە و توێژینەوانەی لەسەر ئاژەڵانی زیندو کردبوی توانی چۆنێتی سوڕانەوە خوێن لەلەشی مرۆڤدا شیبکاتەوە و بۆتە دۆزەرەوەی سوڕی خوێن لەلەشی مرۆڤدا و لەساڵی ١٦٥٧ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە


Tags:

ئینگلستانجەیمزی یەکەمی ئینگلستانزمانی ئینگلیزی١٥٧٨١٦٥٧

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

داواکارییەکانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی عێراقداگیرکاریی عێراق بۆ سەر کووەیتشێخ سەعیدئایینی زەردەشتی٣٤٠ (ژمارە)بابانۆئێلگەنمخانزادی سۆرانگریگۆر مەندلیارسانئەمریکییە ڕەسەنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان٦١٨ (ژمارە)داڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کیزانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)چێ گیڤاراخۆکوشتندەیڤد ھێربێرت لۆرێنسژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبوەنەوشەئیمام شافعیکلاسیزمجامی جیھانیی یانەکانی فیفاعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەژنی زیندووبوونەوەشۆڕشی ١٤ی تەممووزمردنی ئەدۆڵف ھیتلەرقەزای دووبزدراگۆن بۆڵ زێد کایشەماڵ موفتیچێشتی کوردیشەکرەسیاسەت٧٩٠ (ژمارە)سەرین٢٧٨ (ژمارە)ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١کانزائەندازەجولیوس سێزارعێراقشەڕی براکوژیپەردەی کچێنیعوسمان کوڕی عەفانئێستاویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکالیبەریاکاردووشەرەفخانی بەدلیسیناروتۆمادئاوات بۆکانیئەسفەھانزانکۆی سەڵاحەدینخەلافەتی ڕاشدینجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ئۆسیس ئۆڤ دە سیز٦٧٤ (ژمارە)کاتمەولانای ڕۆمیئەبوو جەھلئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیسەردەمی پێغەمبەرایەتیکۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتسحاجی قادری کۆییئەلێکساندەر ڤۆن ھومبۆڵتمیرنشینی ئەردەڵانشێرکۆ بێکەسخۆشەویستیتیک تۆکئیبن تەیمیەکوردیی باکووریباشووری ئاسیاھەڵەبجەعەبدولقادری گەیلانی🡆 More