نەزمی کرک (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦، ئامەد) ئەکتەرێکی کوردی باکووری کوردستانە، تا ئێستا لە چەندین فیلمی کوردی و تورکی ڕۆڵی گێڕاوە.
نەزمی کرک لە دایکبووی ١٩٧٦ لە ئامەد. نەزمی بەشی شانۆ و سەمای لە سەنتەری کەلتووری میزۆپۆتامیا لە لقی ئامەد تەواوکردووە، لەو ماوەیە بەشداری لە چەندین کار و چالاکی شانۆیی کردووە. بەھۆی چالاکییەکانییەوە چەندجارێک گیراوە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ چووەتە ئەستەمبول لەھەمان سەنتەر درێژەی بەخوێندنەکەی داوە و لە ساڵی ١٩٩٩، یەکەم فیلمی سینەمایی بەناوی گەشتێک بەرەو خۆر (Güneşe Yolculuk) ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، کە فیلمێک بوو بە زمانی کوردی و تورکی. فیلمەکە خەڵاتی فریشتەی شین و ئاشتی لە فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی لە بەرلین بەدەستھێنا.
لە ساڵی ٢٠٠٠، لە فیلمی فۆتۆگرافی دەرھێنەر کازم ئۆز بەشداریکرد. دواتر لە ٢٠٠٣ لە فیلمی کەمێک ئازادی "Küçük Özgürlük" ڕۆڵی گێڕا. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە فیلمێکی کوردی بەناوی کیلۆمەتر زیڕۆ بەشداریکرد کە لەدەرھێنانی ھونەر سەلیمە، ئەم فیلمە پێشبڕکێی کرد بۆبردنەوەی خەڵاتی چلە خورمای زێڕینی فیستیڤاڵی فیلمی کان. نەزمی لە ھەردوو بەشی فیلمی موعجیزە بەشداریکردووە، کە فیلمەکە لەدەرھێنانی مەحسون کرمزگویل.
جگە لە کاری ئەکتەری، نەزمی چەندجارێک وەک دەرھێنەر کاری کردووە، کورتە فیلمی «ناسنامە» یەکەم ئەزموونی دەرھێنانە بۆ ئەو.
بەشێک لە بەرھەمەکانی نەزمی کرک؛
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەزمی کرک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.