بیرەوەرییەکانی سەر بەرد

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد (بە کوردیی باکووری: Bîranînen li ser kevirî) فیلمێکی ٢٠١٤ی کوردییە، لە دەرھێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی، لە نواندی حوسێن حەسەن، نەزمی کرک و شەیما مولایی.

چیڕۆکی فیلمەکە دەربارەی جینۆسایدی کورد و ئەنفالی کوردانە، ھەروەھا فیلمەکە وەک فیلمێکی عێراقی دیاری کرا بۆ چوونە پێشبڕکێی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی لە ٨٨ەمین فیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار.

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد
بیرەوەرییەکانی سەر بەرد
دەرھێنەرشەوکەت ئەمین کۆرکی
بەرھەمھێنەرمحەممەد ئەکتەش
نووسینمحەممەد ئەکتەش
شەوکەت ئەمین کۆرکی
کاستحوسێن حەسەن
نەزمی کرک
شەیما مولایی
ئاڵا ڕەیانی
دەستکاریئیبراھیم سەعیدی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (باشووری کوردستان)
وڵاتباشووری کوردستان
زمانکوردی

چیڕۆکی فیلم

فیلمەکە دەست پێ دەکات بە ڕووداوێکی کۆن، بە چوونی منداڵێکی بچووک (حوسێن) بۆ سینەمایەکی شێوەکلاسیک، حوسێن دەچێتە ژووری پەخشی سینەماکە کەفیلمێکی کوردی لەسەر نمایشکردنە، ئەویش فیلمی ڕێ (یۆل) لەو ساتە چەند ئەفسەرێکی بەعسی دێنە ناو سینەماکە و دەڵێن ئەو فیلمە قەدەغەیە و کەسانەی ناو سینەماکەش ئازار دەدەن و تووندووتیژی لێ دەکەوێتەوە و لەو کاتە باوکی حوسێن کە خاوەنی سینەماکەیە، بەھۆی پەخشکردنی فیلمەکە دەستگیر دەکرێت.

دیمەنی فیلمەکە دەبێتە کاتی ئێستا، حوسێن ئێستا دەرھێنەرە و دەیەوێت لەگەڵ ئالان کە ھاوڕێیەکی منداڵییەتی ھەروەھا وەکوو بەرھەمھێنەرێکی فیلم بە یەکەوە فیلمێک لەسەر ئەنفالی کورد لەلایەن سەددام حوسەینەوە دەربکەن، سەرەتا حوسێن و ئالان دەست دەکەن بە دانانی ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە. بۆ ڕۆڵی پاڵەوانی سەرەکیی پیاو ھونەرمەندێکی کوردی ناوخۆیی دەدۆزنەوە بە ناوی ڕۆژ ئازاد، دوای ئەوە کێشەی دۆزینەوەی کچە پاڵەوانێک بۆ ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە دێتە ئاراوە.

دیمەنی فیلمەکە دەچێتە سەر خانمە مامۆستایەکی قوتابخانەی نابینایان بەناوی سنوور، سنوور لە فرۆشگایەکی فیلم سەیری تیڤی دەکات کە ھەواڵێکە لەسەر سازکردنی فیلمێک لەسەر ئەنفال. سنوور بە بینینی ئەو ھەواڵە ئارەزوو دەکات بەشداری لەو فیلمەدا بکات، بۆیەش بۆ ڕۆژی دوای ئەوە سەردانی شوێنگەی فیلمەکە دەکات و چاویشی بە حوسێنی دەرھینەر دەکەوێت، حوسێنیش کە چاوی بە سنوور دەکەوێت وا ھەست دەکات ئەو کچەی کە دەیەوێت بۆ فیلمەکەی ئەوا سنوورە؛ بەڵام سنوور کە باوکی مردووە بە ستافی فیلمەکە دەلێت کە مەرجی بەشداربوونی ڕەزامەندی مامییەتی. بەمەش ستافی فیلمەکە دەچنە ماڵی مامی سنوور بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەو. مامی سنوور ڕەتی دەکاتەوە کە سنوور لەو فیلمە بەشدار بێت تاکوو شوو نەکات. دوای ماوەیەک کوڕە مامی سنوور کە ناوی ھیوایە، ئەو سنووری خۆشدەوێت بەڵێن بە سنوور دەدات گەر شووی پێ بکات ئەوا ڕەزامەند دەبێت لە بەشداربوونی سنوور لە فیلمەکە، ئەمەش سنوور ڕازیدەبێت

لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە ھیوا چەند جارێک ڕێگری فیلمەکە دەبێت بەوەی ھەندێک لە گرتەی فیلمەکانی سنوور قبوڵ ناکات، تا لەکۆتاییدا پەیوەندیی ھیوا و سنوور بەھۆی فیلمەکەوە تێک دەچێت، حوسێنی دەرھێنەر کە ھەموو ئەوانە دەبینێت پرسیاری ئەوەی لا دروست دەبێت بۆ چی سنوور بۆ فیلمەکەی ئەو، ئەو ھەموو قوربانییەی داوە تاکوو دوایی بۆی ئاشکرا دەبێت کە باوکی سنووریش یەکێکە لە قوربانییەکانی ئەنفال، لەلایەکی دیکەوە سنوور لە دیمەنێکی فیلمەکە دەستووخەتێکی باوکی دەدۆزێتەوە کە نووسراوە سنوور لە دیواری زیندانێکی بەعسدا ئەمەش حوسەین زیاتر ھان دەدات کە فیلمەکە بە کۆتا بھێنێت، بەرلەوەش لە کاتی گرتە تۆمارکردنی فیلمەکە ڕۆژێک ھیوا تەقە لە حوسێنی دەرھێنەر دەکات و بە سەختی بریندار دەبێت و دەکەوێتە نەخۆشخانە بەڵام دوای ئەوەی بە ھۆکاری قوربانییەکانی سنوور دەزانێت فیلمەکە بە ھەرجۆرێک بێت تەواو دەکات.

کۆتایی فیلمەکە، نیشاندنی فیلمی ئەنفالە کە حوسێن دەرھێنانی بۆ کردووە بە ئامادەبوونی چەند میوانێک پێشکەش دەکرێت بەڵام بەھۆی کووژانەوەی کارەباوە پەخشی فیلمەکە دەپچڕێت سەرجەم میوانەکان شوێنەکە جێ دەھێڵن و لە کۆتاییدا لەگەڵ بارینی بارانەکە تەنیا ستافی فیلمەکە لەگەڵ ھیوا و دایکی سنوور سەیری فیلمەکە دەکەن.

بەشداربووان

نمایشکردن

باشووری کوردستان

فیلمەکە سەرەتا لە سێیەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی دھۆک نمایش کرا. دواتر لە سینەماکانی ھەولێر و سلێمانی نمایش کرا.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد چیڕۆکی فیلمبیرەوەرییەکانی سەر بەرد بەشداربووانبیرەوەرییەکانی سەر بەرد نمایشکردنبیرەوەرییەکانی سەر بەرد سەرچاوەکانبیرەوەرییەکانی سەر بەرد بەستەرە دەرەکییەکانبیرەوەرییەکانی سەر بەردخەڵاتی ئۆسکارزمانی کوردیی باکوورینەزمی کرککوردی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خەواریجئامەدبەقەرەناحیەی سیروانمێژووی ھەولێرئەلبەرت ئاینشتاینتیشکی گاماچوارتائەمریکای باشوورکانی شینکەئەلبانیاسەروەریی یاسازانکۆی ئەزھەرزێی بچووککانی ماران، حاجیاواکرۆمۆسۆم٢٠٢٤مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینتویکیپیدیای ئینگلیزیماتماتیکمێژووی ڕۆژنامەوانیگالیلێو گالیلەیئاڵای تورکیازانیاریماڵدیڤڕەجەب تەییب ئەردۆغانقەزای مێرگەسۆرپلەی گەرمییانەی وەرزشی سێمێلورمێشنگالزازاکیلەندەندھۆکتاڤگەی گەلیی عەلی بەگکۆلۆمبیاخۆکوشتنگەشەکردنی منداڵئەحمەد شەماڵپارتی دیموکراتی کوردستاندەفناسیۆنالیزمعەبدوڵڵا پەشێوشەڕی چاڵدێرانئەندازیاریی کشتوکاڵحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانکریستیانۆ ڕۆناڵدۆشەپۆلمەولەویمحەممەدعوسمان کوڕی عەفانشەڕی جەمەلدڵدارتەکنۆلۆژیای زانیاریسەرژمێریی دانیشتووانسی ئێس ئێسگابۆڕکاربۆن دی ئۆکسیدتەمی سەر خەرەندبەنداوی دووکاندوورپەیوەندیڕووناکیتێنسی سەرمێزپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانمافقەزای ڕانیەپارەقەزا و قەدەرگوێزئاسیاخوێندنی مێژووی ھونەرفۆلکلۆرڕۆژژمێرکۆیەبەنداوکانزا (ماددەی خۆراکی)🡆 More