ناوی بچووککراو بریتییە لە وەرگرتنی ڕەگی وشەیەک و دروستکردنی وشەیەکی تر کە مانەیەکی بچووکتر بدات بەدەستەوە، بە مەبەستی بچووکردنەوەی، یان دەربڕینی خۆشویستن و دۆستایەتی و نازپێدانی.
ھەندێک جار ناوە بچووککراوەکە ھەر ھەمان بێژەی ھەیە وەک نازناو یان ناو نازداریی کە لە خۆشەویستی و دۆستایەتیی بۆیان بەکار دێت.
لە ھەندێک کاتدا ناوی بچووککراو بۆ شکاندن و بێھێز پشاندانی شتەکە یان کەسەکە بەکار دێت، بۆ ئەوەی وا پشان بدرێت کە لاوازە، وەک مناڵۆچکە.
پێچەوانەی ئەم ناوی گەورەکراوە کە شتەکان لە قەبارەی خۆیان گەورەتر دەکات.
بۆ زۆربەی وشەکان بە زیادکردنی پاشگر دروست دەکرێن، کە زۆربەی پاشگرەکانیش لە وشەی (چکۆلە)ەوە وەرگیراون، وەک ناسک+ۆڵە دەبێتە ناسکۆڵە.
ناوی بچووککراو بە ئەم مەبەستانە بەکار دێت:
ناوی بچووککراو بە دوو شێوە دروست دەکرێت:
ناوەکە | پاشگر | ناوی بچووککراوە |
---|---|---|
کەپر | ۆکە | کەپرۆکە |
گۆزە | ڵە | گۆزەڵە |
بەرخ | ۆلە | بەرخۆلە |
جام | ۆڵە | جامۆڵە |
کیژ | ۆڵە | کیژۆڵە |
کرم | ۆڵ | کرمۆڵ |
کار | یلە | کاریلە |
مێش | وولە | مێشوولە |
جام | وولکە | جاموولکە |
دەریا | چە | دەریاچە |
ڕێ | چکە | ڕێچکە |
منداڵ | ۆچکە | منداڵۆچکە |
گرد | ۆڵکە | گردۆڵکە |
گوند | ۆک | گوندۆک |
برا | لە | برالە |
جام | یلکە | جامیلکە |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوی بچووککراو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوی بچووککراو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.