نائارامیی جێندەری (بە ئینگلیزی: Gender Dysphoria) ھەستێکردنە بە نائارامی، نائاسوودەیی، سترێس، قەلەقی و خەمۆکی بەھۆی یەکنەگرتنەوەی جێندەری ڕاستەقینەی خۆی و ئەو جێندەرەی لەگەڵی لە دایک بووە، دکتۆر ئەلتینای باس لەوە دەکات کە زۆربەی خەڵکی ترانسجێندەر بەشێوەیەکی ھەڵە حاڵەتەکەیان وەک خەمۆکی و بایپۆلار دەست نیشان دەکرێت، بەڵام لەراستیدا ئەوان نائارامی جێندەریان ھەیە، دکتۆر باس لەوە دەکات کە ئەگەر ئێمە باشتر لە نائارامیی جێندەری تێبگەین ئەوا ئەتوانین چارەسەری باشتری بۆ دابین بکەین، بەم شێوەیە کەسانی ترانسجێندەر ئەتوانن بەشێوەیەکی باشتر بچنەوە سەر ئەو جێندەرەی کە ناسنامە جێندەرییەکەیان پێویستە پێوەی، چارەسەری نائارامیی جێندەری لەوانەیە بریتی بێت لە پشتگیریکردن و چارەسەری ھۆرمۆنی.
ھەروەھا بەپێی لێکۆلینەوەیەک مێشک و پێکھاتەی ترانسجێندەر نزیکە یان وەک ئەو جێندەرەیە کە خۆی پێیوە پێویستە و دەری دەبڕێت
ھۆکاری نائارامیی جێندەری نەناسراوە بەڵام لەوانەیە وێنەدانەوەی بۆماوەیی و بایۆلۆجیو ژینگەیی و فاکتەری کلتوری بێت.
چارەسەری نائارامیی جێندەری لەوانەیە پێویست بە پشتگیریکردنی کەسەکە بکات، لەناو ئەو گۆرانکاریانەی بەسەری دێت لە دەربرینی جێندەری و چارەسەری ھۆرمۆنی و چارەسەری دانانەوەی جێندەری، کە پێویستن بۆ یارمەتیدانی کەسەکە لە تێپەربوونی بەناو حاڵەتی نائارامیی جێندەری. ھەروەھا لەوانەیە دەروون ناس پێویست بێت لە یارمەتیدان و زیاتر ڕوونکردنەوەی حاڵەتەکە بۆ کەسەکە و بۆ خێزانی کەسەکە و بۆ زیاتر لەیەک تێگەیشتن و پشتگیری زیاتر.
حاڵەتی نائارامیی جێندەری حاڵەتێکی مەترسیدار و جدییە، کە پێویستی بە پشتگیری و چارەسەر ھەیە کە بەگوێرەی کات ئەکرێ قورستر بێت و زیاتر بێت گەر چارەسەر نەکرێت، یان گەر بێت و لەلایەن خێزانەکانیانەوە ڕەت بکرێنەوە یان پشتگوێ بخرێن بەگوێرەی لێکۆلینەوەیەکانی وەک ئەوا ئەگەری ترس، خەمۆکی، خۆکوژی بەرز دەکاتەوە کەسانی پەیوەندیدار بەم حاڵەتە ڕەتکردنەوەیان لەلایەن (خێزان، ھاوڕێ، کۆمەڵگا) سووکایەتی پێکردن و بێزارکردنیان دەبێتە ھۆی بیکردنەوەی خۆکوشتن ئەگەر نائارامیی جێندەری پشتگوێ بخرێت و چارەسەری بۆ نەکرێت مەترسی خۆکوژی زیاد ئەکات
مناڵان: ئەم کارانە بکات کە پەیوەندی بە جێندەرە ڕاستەقینەکەی خۆی ھەیە دوور لەو جێندەرەی لەگەڵی لەدایک بووە وەک یاریکردن، چالاکی، ڕق یان ڕقێکی زۆر بۆ ئەندامی زاوزێ، و حەز یان حەزێکی زۆر بۆ ئەو شتانەی پەیوەندی بە جێندەری خۆیان ھەیە ھەنێک مناڵ لەوانەیە ھەست بە تەنھایی بکەن و دوورکەونەوە لە کۆمەڵگا، و تووشی خەمۆکی بن
ھەرزەکاران و گەنجان: ئەیەوێت وەک خۆی مامەڵەی لەگەل بکرێت (وەک ئەو جێندەرەی کە ھیخۆیەتی و دوور لەو جێندەرەی لە کاتی لە دایکبوون) گەنجان بە حاڵەتی نائارامیی جێندەری لە مەترسی زیادبوونی سترێس، تەنھایی، خەمۆکی، خۆکوژی دان. ھەروەھا مەترسی زۆرخۆری و خۆئازاردان دان
ھۆکاری دیاریکراو بۆ نائارامیی جێندەری نەناسراوە بەڵام بە گوێرەی لێکۆلینەوەیەک لەسەر دوانەیەک ئەوە خراوەتە ڕوو کە فاکتەری بۆماوەیی ڕۆلیان ھەیە لە گەشەکردنی نائارامیی جێندەری
کۆمەڵەی پزیشکانی دەروونی ئەمریکی شێوازی دەستنیشان کردن بۆ نائارامیی جێندەری لە ھەرزەکاران و گەنجان دەخەنە ڕوو دەخەنە ڕوو حاڵەتەکە دەست نیشان دەکرێت ئەگەر ھاتوو یەک یان دوان لەمانەی باسکران لەماوەی شەش مانگ بینران:
وا باشترە حاڵەتەکە لەگەل کەسێکی پسپۆری تایبەت بە بوارەکە مامەلەی لەگەل بکرێت پشتگوێخستنی نائارامی جێندەری کێشەی تەندروستی دروست دەکات، وە بەپێی تێپەربوونی تەمەن ئەکریت حاڵەتەکە زیاتر بێت.
چارەسەری حالەتی نائارامیی جێندەری بریتییە لە پشتگیریکردنی کەسەکە چوون بۆ لای پزیشکی پەیوەندیدار پشتگیریکردنی لە دەربڕینەکانی و ھەستەکانی، ڕۆل بینینەکانی، نەشتەرگەری، پێویست بوون بە چارەسەر وەرگرتن لای دەرووناسێک و چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنی، نەشتەریگەری کۆئەندامی زاوزێ، چارەسەری لێزەر بۆ لابردنی موو، و نەشتەرگەریی سینگ/مەمک، و نەشتەگەرییە پەیوەندیدارییەکانی تر چارەسەرەکان یارمەتی باشترکردنی ژیان و بارودۆخی کەسەکە دەدەن و حالەتەکەی کەمتر دەکەنەوە
ڕێنمایییەکان دامەزراون بۆ یارمەتیدانی کلینکەکان، کۆمەڵەی پرۆفیشناڵی جیھانی بۆ تەندروستی ترانسجێندەر پشتگیری ستاندارد دەخاتە ڕوو بۆ تەندروستی ترانسجێندەر
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نائارامیی جێندەری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.