چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنی

چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنی (HRT) یاخوود بە چارەسەری ھۆرمۆنی سووڕی مانگانەش ناسراوە، (بە ئینگلیزی: Hormone replacement therapy) جۆرێکی چارەسەری ھۆرمۆنییە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی وەستانی سووڕی مانگانەنیشانەکانیش دەتوانن بریتی بن لە (تەزووی گەرم، کێشەی زێ وەک (وشک بوونەوە، تەنک بوونەوە، ھەوکردن)، ھەروەھا حالەتەکە پەیوەندی ھەیە بە، بەتەمەن داچوونی پێست، وشک بوونی زێ، ھاتنە خوارەوەی ماسولکە، لەدەستچوونی ئێسک، ئەمانەی باسکران بەشێکی گرنگن کە ھۆرمۆنی ئیسترۆجین ڕایگرتوون و پاراستوونی لەکاتی چالاکبوونیدا

بۆ مێینە یان کەسێکی بە نێرینە لەدایکبوو بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی مێیە دەرمانە سەرەکییەکان بۆ (HRT) کە بەکاردێن بریتین لە دژە-ئەندرۆجینەکان و ئیسترۆجین و پرۆجێستۆجینن، لەناویاندا کە پرۆجێسترۆن ھۆرمۆنێکی سروشتییە کە لە ڕەگەزی مێینەدا ھەیە و ھەروەھا جۆری بەرھەمھێنراویشی ھەیە (دەرمان) کە بەکاردێت بۆ چارەسەری وەستانی سووڕی مانگانەبەکارھێنانی چارەسەری ئیسترۆجین بەتەنھا و بەبێ پرۆجێسترۆن مەترسی شێرپەنجەی مەمکەکان زیاد دەکات، ھەرچۆنێک بێت پێویستە ئیسترۆجین لەگەل ڕێژەیەکی گونجاوی پرۆجێسترۆن بخورێت کەیارمەتی کەمکردنەوەی شێرپەنجە دەدات و دژە شێرپەنجەیە پرۆجێسترۆن منداڵدان دەپارێزێ بە دوورخستنەوەی لە ئەستووربوونی (کە لە کاریگەری ئیسترۆجین دروست دەبێت) [HRT] بە زۆر ڕێگەی جیاواز بەردەستە

بۆ نێرینە یان کەسێکی بە مێینە لەدایکبوو بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی نێرە دەرمانە سەرەکییەکان بۆ (HRT) کە بەکاردێن بریتین لە ئەندرۆجینەکان و تێستۆستیرۆن ئامانجەکە بریتییە لە چارەسەرکردن و ھێنانەوەی جێندەری ڕاستەقینەی کەسەکە و ئەو گۆرانکاریانەی چاوەرنکراون بریتین لە گەشەکردنی کارەکتەری نێرینە، سەرکەوتن بەسەر کارەکتەری مێینە، گۆرانی گەشەکردنی مووی ڕوخسار، گۆڕانی دەنگ و گڕبوون، ڕێکخستنەوەی چەوری لاشە بەشێوەی نێرینە، زیادبوونی ماسوولکە، زیادبوونی مووی لاشە، ئەگەری قژ ھەڵوەرین، زیادبوونی لبیدۆ،

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مووساقوبرسڤایرۆسی کۆرۆنائادەمزاگرۆسپارێزگای ھەڵەبجەفۆنۆلۆجیتێل ئەڤیڤقەزای ھەولێرشاعیر١٩٨٨خۆشەویستییانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمانڕەگەزپەرستیکوردگۆڵفئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانخەلافەتی ڕاشدینپێنجوێنئەفسانەدیجلەلەتیف ھەڵمەتزەمبیلفرۆشئۆگست کۆنتشەپۆلی ڕادیۆییکۆچەر بیرکارڕوەکپۆستەریۆددەوڵەتی ئەییووبیکوردماکسڕۆناڵد ئاراوخۆھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)قانعقەزای مێرگەسۆرعشەڕی چاڵدێرانھەڵگوردخوێندەواریفوئاد مستەفاسوڵتانیشیعەکوردستانی سوورناڵەی جوداییپەڕەسێلکەمحەممەد ئەمین زەکی بەگکاربۆنمۆسیقای ھیپ ھۆپھەولێرلەیلا فەریقییانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتیئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیکفتەخەمۆکیفەلسەفەسمکۆپرۆژەئامەدمیرنشینی سۆرانسۆدیۆمسافیی ھیرانینەبەز گۆرانسلەکگەرمبوونی زەویبازاڕی کاغەزە داراییەکانکەریم خانی زەندگومبەزی ئاسنینپشیلەعومەر کوڕی عەبدولعەزیزقورئانپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانمیرنشینە کوردییەکانڕۆژاوای کوردستانحاجی قادری کۆییسەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپنالیسێکوچکەی بابان🡆 More