لە ئارەزوودا بۆ ئیشق

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق (بە ئینگلیزی: In the Mood for Love؛ بە چینی: 花樣年華) فیلمێکی ٢٠٠٢ی هۆنگ کۆنگییە لە جۆری ڕۆمانسی-درامی، کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی لەلایەن وۆنگ کار وای بۆکراوە.

ناوە چینییەکەی بەمانای ساڵانێکی کەم دێت. چیڕۆکی فیلمەکە دەربارەی پیاوێکە (تۆنی لیونگ) و ژنێک (ماگی چیونگ) کە هاوسەرەکانیان پەیوەندیان لەگەڵ یەکتریدا هەیە، دواتر ئەو ژن و پیاوەش بەهێواشی دەکەوتنەی ئەوینی یەکتری.

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق
لە ئارەزوودا بۆ ئیشق
پۆستەری سینەما
دەرھێنەروۆنگ کار وای
بەرھەمھێنەروۆنگ کار وای
نووسەروۆنگ کار وای
ئەکتەران
مۆسیقا
  • مایکڵ گالاسۆ
  • شیگرو ئومیبیاشی
وێنەگری سینەمایی
  • کریستۆفەر دۆیل
  • مارک لی پینگ بینن
مۆنتاژویلیام چانگ
بڵاوکردنەوەBlock 2 Pictures
دەرچوون
  • ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٠ (2000-05-20) (کان)
  • ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٠ (2000-09-29) (هۆنگ کۆنگ)
ماوەی فیلم٩٨ خولەک
وڵاتهۆنگ کۆنگ
چین
زمان
  • کانتۆنی
  • شەنگەهایی
داھات١٢.٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٠، لە فیستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا، لەوێ بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی چلە خورمای زێڕینی فیستیڤاڵەکە هەروەها تۆنی لیونگ بووە براوەی باشترینن ئەکتەر (یەکەم ئەکتەرە لە هۆنگ کۆنگ ئەم خەڵاتە وەربگرێت). زۆرجار بەیەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو دەهێندرێت، هەروەها بەیەکێک لە هەرە فیلمە باشەکانی ئاسیا هەژمار دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٦، لە ڕاپرسییەکی بی بی سی بەبەشداری ١٧٧ ڕەخنەگری فیلم ئەوا فیلمەکە بە دووەم باشترین فیلمی سەدەی بیست و یەک لە جیهاندا دەست نیشان کرا.

فیلمەکە بەشی دووەمە لە تریلۆجی (سێ فیلمی)، لەپاڵ هەریەکە لە فیلمەکانی ڕۆژانی وەحشیبوون (١٩٩٠) هەروەها ٢٠٤٦ ( ٢٠٠٤).

چیڕۆک

لە ساڵی ١٩٦٢ و لە سەردەمی هۆنگ کۆنگی بەریتانیا، ڕۆژنامەنووس و گەڕیدەیەک بەناوی چۆو مۆ-وان لەگەڵ سو لی-ژین، سکرتێری کۆمپانیایەکی گەیاندن هەریەکەیان بەجیا ژوورێک لە شوقەیەکی تەنیشت یەک دەگرن. هەریەکە لەو ژن و پیاوە زۆربەی کاتەکانیان دوورن لە هاوسەر/هاوژینەکەیان بەوەی لە کاردان. خاتوو سوین کە خاوەن ماڵ/شوقەکەی سو لی-ژینە، کەسێکی کۆمەڵایەتییە و هەردەم لەگەڵ دراوسێکەی خەریکی یاریکردنە، ئەمەش وای لە سو و چۆو دەکرد کە زۆربەی کات بەتەنیا بن لە ژوورەکەیان. هەر زوو سو و چۆو بوونە هاوڕێی یەکتر، دواتر بەوەشیان زانی کە هاوسەرەکانی ئەوان لە پەیوەندیدان و بەیەکەوەش دەخەون.

دواتر چۆو بانگێشتی سو دەکات بۆئەوەی لەشوێنێکی تایبەتدا (ژوورێکی تایبەت لە هۆتێلێک) یارمەتی بدات بۆ نووسینی زنجیرە بابەتێک دەربارەی هونەرە جەنگییەکان. چۆو شوێنێکی تایبەتی گرت، ئەمەش لەبەر ئەوەبوو کە بەهۆی نزیک بوونەوەیان لەگەڵ سو ئەوا سەرنجی دراوسێکانیان بەلای خۆیدا ڕاکێشا بوو. پەیوەندی نێوان چۆو و سو ئەفلاتوونی بوو، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەوا هەستەکانیان بۆیەکتری گەشەی کرد. کاتێک چۆو کارێکی وەرگرت لە سینگاپوور، داوای لە سو کرد بۆئەوەی لەگەڵ ئەودا سەفەر بکات. سو بڕیاریدا لەگەڵ ئەودا بچێت، بەڵام درەنگ گەیشتە هۆتێلەکە بۆئەوەی بەیاوەری چۆو بڕوات.

ساڵی دواتر، سو دەچێتە سینگاپوور و سەردانی شوقەکەی چۆو دەکات. سو تەلەفۆنێک بۆ چۆو دەکات، کە لەو دەمە لە ڕۆژنامەیەکی سینگاپوور کاردەکات، بەڵام کاتێک چۆو تەلەفۆنەکە هەڵدەگرێت ئەوا سو بێدەنگ دەبێت و قسە ناکات. دواتر کە چۆو دەگەڕێتەوە شوقەکەی ئەوا بەوە دەزانێت کە سو سەردانی کردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە شوێنی سووراوەکەی سو بەسەر قونکی جگەرەکەی دۆزیەوە. دواتر چۆو لە کاتی نانخواردنیدا لەگەڵ هاوڕێیەکی باسی ئەوە دەکات کە لە کۆندا کاتێک کەسێک ویستبێتی نهێنییەکی بپارێزێت، ئەوا دەچووە سەرووی چیایێک، لەوێ چاڵێک لەناو دارێک درووست دەکات و بەچپە زانیارییەکەی بۆ دەدرکێنێت و پاشان بە قوڕ کونەکە دادەپۆشێت.

سێ ساڵ دواتر، سو سەردانی خاتوو سوین دەکات کە خاوەن ماڵەکەی پێشووتری بوو، خاتوو سوین خەریک بوو کۆچبکات بەرەو ئەمریکا. سو پرسیاری ئەوەی کرد کە شوقەکەی بەکرێ پێ بدات.دوای ماوەیەک، چۆو بەهەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردانی خاوەن شوقەکەی، چۆو بەوە دەزانێت کە خاوەنماڵەکەی کۆچی کردووە بۆ فلیپین. چۆو پرسیاری لە ماڵەکەی تەنیشتی کرد، پێی ڕاگەیەندرا کە ژنێک و منداڵە کوڕەکەی لەوێ دەژین. دواتر چۆو شوقەکەی جێهێشت بەبێ ئەوەی کە بزانێت ئەو ژنە سو بووە و لەگەڵ کوڕەکەیدا لەوێ دەژی.

چۆو دەچێتە کەمبۆدیا، لەوێ سەردانی ئەنگکۆر وات دەکات و لەوێ چپە بۆ دیوارێکی ڕووخاو دەکات و بە قوڕ دایدەپۆشێت.

کاست

  • ماگی چیونگ وەک سو لی-ژین (خاتوو چان)
  • تۆنی لیونگ وەک چۆو مۆ-وان
  • Siu Ping Lam وەک ئەھ پینگ، هاوکاری چۆو مۆ-وان
  • Rebecca Pan وەک خاتوو سوین
  • Kelly Lai Chen وەک بەڕێز هۆ، خاوەنکاری سو-لی ژین
  • Joe Cheung وەک ئەو پیاوەی لە شوقەی بەڕێز کوو دەژیا
  • Chan Man-Lei وەک بەڕێز کوو، خاوەنماڵی چۆو
  • Chin Tsi-ang وەک (خزمەتکار)
  • Roy Cheung وەک بەڕێز چان (دەنگ)
  • Paulyn Sun وەک خاتوو چۆو

سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی

Tags:

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق چیڕۆکلە ئارەزوودا بۆ ئیشق کاستلە ئارەزوودا بۆ ئیشق سەرچاوەکانلە ئارەزوودا بۆ ئیشق بەستەری دەرەکیلە ئارەزوودا بۆ ئیشقزمانی ئینگلیزیزمانی چینی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ژانی گەل (فیلم)مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (کۆریای باشوور)شێرپەنجەی خوێنزمانی ئینگلیزیبەغدالیندا کارتێرئێن ئاڕ تیتا (نیشانەی نەخۆشی)شانشینی یەکگرتووزمانی عەرەبیلا لیگاخەواندنی موگناتیسیفۆنۆلۆجیعێراقسێکسی خێراھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقعەزیز نێسینھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیلھەڵبژاردەی تۆپی پێی دانمارکفاشیزمبارزانشێخ حەسەنی گڵەزەردەڕۆناڵدینھۆمامە ڕیشەمەلای گەورەھەوکردنی پەردەکانی مێشکڕەوشتخەمۆکیژیریبەکتریائاشوورییەکانسیکس ئەکسیسعەلی مەردانشەڕی ساردکەشتیی فریشتەکانسەلەفی١ی نیسانمافەکانی مرۆڤئایینی زەردەشتیھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلقەزای پشدەرپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانقوبرسنێرگزدەوڵەتی ئەمەویگرانەتاچەنگیزخانجەنگی جیھانیی یەکەمجامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٧فیزیکی تیۆریکجەمشید عەندەلیبینەخۆشییەکانی مەمکجێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانبەنداوی دەربەندیخانسمکۆدادگالالشبازرگانیبزنمەھابادئۆکسجینعوسمان کوڕی عەفاندووشەممەچێ گیڤارامحەممەد کوڕی عەبدولوەھابقەزای قەرەداغڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارمردنەکان لە ٢٠٢٤عەبدولقادری گەیلانیئادەم سمیتزیگمۆند فرۆیدپلەی سەربازیساڵح فەوزان🡆 More