ئەنگکۆر وات

ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat، بە خمێری: អង្គរវត្ត) پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیهاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ هێکتار (١,٦٢٦,٠٠٠ مەتر دووجا).

ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥.٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری سیێم ڕیێپ. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی هیندوویزم درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢هەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی بودایی. پەرستگاکە لەلایەن پادشا سوریاڤارمانی دووهەمی ئیمپراتۆریەتیی خمێر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢هەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا، وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی هەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.

ئەنگکۆر وات
ئەنگکۆر وات
بەشێکە لەAngkor، Angkor
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٢٠٠
ناو بە زمانی فەرمیអង្គរវត្ត
وڵاتکەمبۆدیا
دابەشکاریی کارگێڕیSiem Reap Province
پۆتانی شوێن
بەرزی لە ئاستی دەریا٦٥ مەتر
لەسەر بنچینەیMount Meru
ئافرێنەرSuryavarman II
دەردەکەوێت لە بەرھەمیIllusion of Gaia
ستایلی نژیاروانیKhmer architecture، Dravidian architecture
Patron saintڤیشنو
ئەنگکۆر وات

مێژوو

ئەنگکۆر وات 
پادشا سوریاڤارمانی دووهەم، درووستکەری ئەنگکۆر وات.

بە پێی ئەفسانەکان، درووستکردنی ئەنگکۆر وات بە فەرمانی ئیندرا بووە بۆ ئەوەی وەکو کۆشکێک لەلایەن کوڕەکەی پرێکا کێت میلیا بەکاربهێندرێرت. بە پێی گەشتیارێکی سەدەی ١٣هەمی چینیش بەناوی داگوان ژوو، لەو کاتەدا هەندێک باوەڕیان وابووە کە پەرستگاکە بە یەک شەو لەلایەن تەلارسازێکی ئاسمانیی دووستکراوە.

سەرەتای دیزاین و درووستکردنی پەرستگاکە لە نیوەی یەکەمی سەدەی دوانزەهەم بوو، لە کاتی فەرمانڕەوایەتیی سوریاڤارمانی دووهەم. پەرستگاکە تایبەت کرابوو بۆ ڤیشنو. وە کرایە پایتەختی ئیمپراتۆریەت. لەبەر ئەوەی هیچ نووسراوێک نەدۆزراوەتە ئاماژە بەو پەرسگایە بکات، نازاندرێت کە پێشتر ناوی چی بووە، بەڵام لەوانەیە بە "ڤاراه ڤیشنو-لۆک" ناسرابێ. وا پێدەچێ درووستکردنەکەی دوای ماوەیەکی کورت لە مردنی پادشا کۆتایی هاتبێ. لە کۆتاییەکانی سەدەی دوانزەهەم، ئەنگکۆر وات لە سەنتەرێکی پەرستشی هیندوویزم گۆڕدرا بۆ سەنتەرێکی پەرستشی بودیزم. لەو کاتەوە ئەو پەرستگایە تایبەتە بە ئایینی بودیزم.

ئەو شوێنەوارە هونەرییانی ناوچەی ئەنگکۆر وای لە فەڕەنسا کرد کە ڕاستەوخۆ کەمبۆدیا بخاتە ژێر پارێزگاری خۆیەوە و لە ١١ی ئابی ١٨٦٣ سیامی داگیرکرد بۆ ئەوەی کۆنتڕۆلی ئەو شوێنەوارەکانە بکات. کەمبۆدیا سەربەخۆیی لە فەڕەنسا لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣ وەرگرت. لەو کاتەوە ئەنگکۆر وات لە ژێر کۆنتڕۆڵی کەمبۆدیا دایە. لە ساڵی ١٩٩٢ ئەو پەرستگایە پاڵێورا بۆ لیستی ئاسەواری جیهانیی یونیسکۆ.

ناسینی پەرسگاکە لەلایەن ڕۆژئاوا

یەکێک لەو ڕۆژئاواییانەی کە بۆ یەکەمجار سەردانی پەرستگاکەیان کرد ئەنتۆنیۆ دا مادالینا بوو، کە ڕەبەنێکی پورتوگالی بوو لە ١٥٨٦ سەردانی ئەو پەرستگایەی کرد و دەربارەی پەرستگاکە وتوویەتی: "باڵاخانەیەکی وەها بێوێنەیە کە ناکرێ بە قەڵەم وەسف بکرێ، بەتایبەتی چونکە وەکو هیچ باڵاخانەیەکی دیکەی جیهان نییە. هەموو ئەو تاوەر و نەخشسازیانەی تێدایە کە مێشکی مرۆڤ دەتوانێ خەیاڵیان بکات."

لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩هەم، دۆزەرەوەیەکی فەڕەنسی بەناوی هێنری ماوهۆت سەردانی پەرستگاکەی کرد و شوێنەکەی لە ڕۆژئاوا بەناوبانگ کرد لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی تێبینییەکانی گەشتەکەی، کە تێیدا زۆر ستایشی پەرستگاکەی کردبوو.

ماوهۆت، وەک ڕۆژئاواییەکانی دیکەی کە لەو سەردەمە سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو، باوەڕی نەدەکرد کە خمێرەکان توانیبێتیان پەرستگاکە بنیات بنێن، وە بەو هۆیەشەوە بەهەڵە کاتی درووستکردنی پەرستگاکەی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی ڕۆم.

تەلارسازی

شێواز

ئەنگکۆر وات نموونەیەکی دیارە لە شێوازی کلاسیکی تەلارسازی خمێری، کە پێشی دەگوترێ ستایلی ئەنگکۆر وات. لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٢هەم ئەندازیارە خمێرییەکان شارەزایی باشیان پەیدا کردبوو لە بەکارهێنانی بەردی لمی ( لەبری خشت یان لاتریت) وەکو کەرەستەی سەرەکی بۆ بیناسازی. زۆربەی بەشە دیارەکانی پەرستگاکە بە بەردی لمی درووست کراوە، لاتریتیش بۆ دیواری دەرەوە و بەشە بزرەکانی باڵاخانەکە بەکارهاتووە.

ئەنگکۆر وات 
شوێنەواری گوللەی شەڕی نێوان خمێرە سوورەکان و هێزەکانی ڤیێتنام لە ئەنگکۆر وات.

ئەنگکۆر وات لە ئێستادا

پاراستن و نۆژەنکردنەوە

ڤیدیۆیەکی World Monuments Fund لەسەر پاراستنی ئەنگکۆر وات.

وەکو هەموو پەرستگا دێرینەکانی تر لە کەمبۆدیا، ئەنگکۆر وات تووشی زیان زۆر بووە بەهۆی گەشەی لەڕادەبەدەری ڕووەک، کەڕوو، وە زیانی جەنگ و دزی پارچە شوێنەوارییەکان، بەڵام پڕۆژە نۆژەنکردنەوەکان توانیویانە کاریگەری باشیان هەبێت لەسەر مانەوەی ئەو پەرستگایە.

لە سەدەی بیستەم، ئەنگکۆر وات پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەکی بەرچاو هەبوو . بۆیە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەستی پێکرد، بەڵام کارکردن تێیدا وەستا بەهۆی شەڕی ناوخۆ و دەسەڵاتگرتنەدەستی کۆمونیستەکان (بە ناوی خمێرە سوورەکان) لە کەمبۆدیا لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ کان. بەهۆی ئەو شەڕانە هەندێک زیان بەر پەرستگاکە کەوت، بەڵام دوای شەڕی ناوخۆ زیانی گەورە بەر پەرستگاکە کەوت. بەهۆی دزینی پارچەی شوێنەواری ئەو پەرستگایە لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠ و سەرەتاکانی ١٩٩٠ ەکان. لە چاو پەرستگایەکانی دیکەی کەمبۆدیا ئەو پەرستگایە کەمترین زیانی پێکەوتووە لە شەڕی ناوخۆ و زۆرترین کاری نۆژەنکردنەوەشی بۆ کراوە.

گەشتوگوزار

لە ١٩٩٠ ەکانەوە ئەنگکۆر وات بووەتە شوێنێکی دیاری گەشتیاری. لە ١٩٩٣، تەنیا ٧,٦٥٠ گەشتیار ڕوویان لەو شوێنە کرد؛ لە ٢٠٠٤، ئامارەکانی حکومەت دەری دەخەن کە ٥٦١,٠٠٠ گەشتیاری بیانی سەردانی پارێزگای سیێم ڕیێپ یان کردووە لەو ساڵەدا، کە دەکاتە نزیکەی %٥٠ ی هەموو گەشتیارە بیانییەکان لە کەمبۆدیا. ئەو ژمارەیە بەرزبۆوە بۆ یەک ملیۆن لە ٢٠٠٧، وە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن لە ٢٠١٢.

گەلەری

پەراوێزەکان

Tags:

ئەنگکۆر وات مێژووئەنگکۆر وات تەلارسازیئەنگکۆر وات لە ئێستادائەنگکۆر وات گەلەریئەنگکۆر وات پەراوێزەکانئەنگکۆر واتئایینئینگلیزیبودیزمکەمبۆدیاھیندوویزم

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فۆبیاکاتگۆڤار ئەنوەرخورماڕەوشتئاستەکانی پێوانەکردنخوێندەواریئازادیی دەربڕیننیلکار (ڕێزمان)فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرئێرانکۆماری کوردستاندیکتاتۆریقەڵای دمدمڕەوشەن بەدرخانلیۆنێل مێسیکۆچەر بیرکارقەزای شنگالMعەباس کەمەندیبەڕێوەبەریچینلوڕوەلی دێوانەپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانچارڵز داروینخۆروەرزشزمانی عەرەبیپەندی پێشینانکۆیلایەتیپەخشانسێگۆشەزمانئایۆنجوگرافیای باشووری کوردستانناسر ڕەزازیئەمریکای باشوورسیکس ئەکسیسکامران بەدرخانتوندوتیژی دژی ژنانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانتێکڕای بەرھەمی ناوخۆییگەشتگوڵنوێژی عەسردەروونناسیی کۆمەڵایەتیھوداپارفۆسفۆرپازڵ (گرووپی موزیک)جەلال مەلەکشاعادیلە خانمفەیسەڵی دووەمئورشەلیمسزای مەرگبەکارهێنانی ڕابوێرانەی ماددەی ھۆشبەربیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەڕیالیزمتیمساحماسۆنیئیسلامتیشکی ژێر سوورئەی ڕەقیبدانیشتووانی کوردRکلاسیزمفەڕەنساڕۆژژمێری زایینیمەلا عەبدولکەریم مودەریسشێخ سەلام عازەبانیمۆزەخانەی ھونەری ئیسلامی لە بەرلین🡆 More