لێنینیزم ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییە کە لەلایەن شۆڕشگێڕی مارکسیی ڕووسی ڤلادیمیر لێنین پەرەی پێدراوە کە تێیدا پێشنیاری دامەزراندنی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا دەکات بە ڕێبەرایەتی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دامەزراندنی کۆمۆنیزم.
لێنینیزم پێویستییەکانی پەروەردەکردن، ڕێکخستن و سەرکردایەتی دایە کۆمەڵەی کرێکاران کە بەم هۆیەوە لە دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕووسیا شۆڕش لە ساڵی ١٩١٧ بەرپا بوو. شۆڕشگێڕیی لێنینیزم بنەماکانی لە مانیفێستی کۆمۆنیزم (١٨٤٨) سەرچاوەی وەرگرتووە، تێیدا وەسفی پارتی کۆمۆنیست بە جۆرێک دەکات کە بریەتییە لە پێشکەوتووخوازترین و باشترین چارەسەرە بۆ چینی کرێکارانی هەر وڵاتێک.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لێنینیزم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.