Épine/ئەرشیڤی ٨

داڕێژەی ناونیشانی IMDb کار ناکات، واتە کاتێک دەستی پێدا دەنێیت، دەچێتە ناو ماڵپەڕەکە، بەڵام بۆ سەر پەڕەی مەبەست ناچێت.

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Amine yousefi لە بابەتی پێشنیار

گەیشتن

تکایە سەیری بکە، ئەمەم لە چەند وتارێکدا بینیوە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٥:٣٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

وادیارە وتاری شێرلۆکیش هەمان هەڵەی هەیە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٢:٣٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

چەند وتارێک

سڵاو Épine، چی لە وتارەکانی ناو ئەم پۆلە بکەین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

    سیاسەت بۆ ئەمە نییە بەڵام لەوانەیە بکەونە ژێر پێوەری و٢ چوونکە بادینانی فەرقێکی دیاری لەگەڵ سۆرانی ھەیە. پێم باشترە ئەم باسە ببەیتە دیوەخان تا کۆمەڵگە ڕای خۆیان بڵێن و لەوێ بانگی بەڕێوەبەران بکە بزانن ئەوانیش دەڵێن چی. من دەڵێم با بسڕدرێنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٥، ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

بەپەلە

سڵاو، ئێستا {{لە ھەواڵەکاندا}}م نوێکردەوە، بەڵام وابزانم {{In the news/image}} کێشەی ھەیە و وێنەکە زۆر گەورە دەردەچێت! کردیشم بە لێدوان تا دواتر خەریکی بم کەچی بەوەشەوە پەڕەی دەستپێکی شێواندووە. تکایە ھاوکاری بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

:)

🤐 -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٢، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

سیاسەتی پاراستن

دەمباش Épine، ببوورن بۆ ھەمیشە بێزارکردنت لەلایەن منەوە، ئەمجارەش بۆ داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا ھاتم و ئەمەوێ بڵێم قوفڵە زەردەکەی سەری ھەڵەیەکی تێدایە یان ویکیپیدیا:سیاسەتی پاراستن بە ھەڵە نووسراونەتەوە. گەر وا بێت دەبوایە منیش دەستەڵاتی دەستکاریکردنیم نەبوایە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

    نا ھەڵە نەنووسراونەتەوە. ئەگەر بۆ پاسدەرانی خۆگەڕیش بپارێزرێت ئەو قوفڵەی زەردە پیشان دەدات، بەڵام ئاستی پاراستن ھەر نزم کردەوە بۆ بەکارھێنەرە خۆبەخۆ پەسەندکراوەکان.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
      تەنھا مەبەستم ڕەنگی قوفڵەکە بوو، کە پێشتر زەرد بوو، بەڵام ئێستا چاکت کرد و بووە بە خۆڵەمێشی. لەشت ساغبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
        ئەزانم مەبەستت چی بوو، پاراستنی پاسدەری خۆگەڕ خۆی ڕەنگی گوفڵەکەی زەردە. ئێستا ئاستی پاراستنیم نزم کردۆتەوە بۆ بخبخپ (چەن ھەزەلییە بە کورتکراوەیی) بۆیە ڕەنگی گۆڕا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٢٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

سڕینەوەی بەکۆمەڵ

سڵاو ئێپین، یەکێک لەو پەڕانەی بەکارهێنەرێکی نوێ دروستی کردبوو، من چاکسازیم کرد و گرێشم دابوو، (چیرۆکی کورت) کۆلکەوتارێکی باش بوو، خۆزگە سڕینەوەی بەکۆمەڵت بەکار نەهێنابا، چەند پەڕە خرابکاری بوون، بەڵام نە هەموویان!!!!!شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

با لە یەک ئاستدا بن!

دەمباش Épine، بڕوانە ئێرە کە بەشێکیان ناوەکانیان لەگەڵ بەشێکیان یەک ناگرنەوە. ویکیپیدیا:کاندیدەکانی وێنەی ھەڵبژێردراویشم دانەناوە جارێ. نەمویست بەبێ پرسکردن بیانگوازمەوە. بەڕای من چاک وایە ناوەکانیان بە کۆ بن وەک وتارە ھەڵبژێردراوەکان و... سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

وێنە

سپاس @Épine: بمانهەوێ وێنەی سەربەرگی ئەو کتێبە وەسفی پێکھاتەناسیانەی شێوەزاری کوردیی سۆرانی بار بکەین چ بکەین و چۆناوچۆنە؟ تا ئێستا من هەر وێنەی وتارەکانی ویکیپیدیاکانی ترم بەکار هێناوە و لە ڕێسا و یاسای ئەوە تێناگەم شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

ئەمە وێنەکە [١] زۆر سپاس ئێپین. شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٦:١٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

دەستخۆش بەڵام یارمەتی!

کاک ژیار من دەزانم سەرچاوە چییە. بەکاریشم هێناوە بەڵام نازانم لە (Descrption) چی بنووسم.— ئەم لێدوانە لەلایەن Roj2006 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

    سڵاو @Roj2006:. سەرەتا، تکایە بە دانانی چوار کەشە لە کۆتایی وتووێژەکانت، پەیامەکانت واژوو بکە، بەم شێوەیە: نموونەی لێدوان، ئەمە لێدوانە.~~~~. ئەگەر بیرت دەچێتەوە، لە ھەڵبژاردەی ھەژمارەکەت، بڕۆ بەشی ئامرازەکان و واژووکەری خۆکارانە کارا بکە. دواتر کە شتێکت نەزانی، پرسیار بکە نەوەکا پشتگوێی بخەیت. دیسکریپشن واتا وەسفکردن. پێویست ناکات داڕێژەی ئینگلیزی بەکار بەریت ئەگەر ئینگلیزی نازانیت، لە ھەڵبژاردەکان ئامرازی ژێدەردان کارا بکە تاکوو بتوانیت بە ئاسانی سەرچاوە بدەیت، یان {{بیرخستنەوەی وێب}} و {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکار بەرە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

من ئینگلیزی نازانم؟

#ڕۆژ سەربەست ‏١٤:٢٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

داڕێژە دووبارەکان

دەمباش Épine،

پێش دەستکاریکردن بڕوانە کۆدەکانیان. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

دوو شت

دەمباش Épine،

دەربارەی بەڕێوەبەری

دەمباش Épine، دەپرسم من ئێستا جگە لە بۆشاییی ناوی میدیاویکی توانای دەستکاریکردنی چی ترم نییە؟ ئەی بووم بە بەڕێوەبەر (جگە لەوانەی لە سیاسەت نووسراون) ئەتوانم چی بکەم؟ من زیاتر حەزم لێیە ئامرازەکان دروست بکەم و ڕەنگە تا ساڵێکی تریش بتوانم زۆر بەباشی دەستکاریی سی ئێس ئێس و جاڤاسکریپت بکەم. ئا، تۆ ئەو توڵامرازانەت لە کاتی بەڕێوەبەری یان پێش بەڕێوەبەری دروستکرد؟ بۆیە دەپرسم زۆربەی پرسیارەکان دەڵێن "بۆچی دەتەوێت ببیتە بەڕێوەبەر؟" ھەرچەند ئەستەمیشە، داواکاری ئێوە لە کوێ و ٤٠ وتارەکەی من لەکوێ؟ یەک شتی تریش، مین.نیل ھێشتا لێرەیە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

    @ئارام بکر: تەواو. من دوای بوون بە بەڕێوەبوونم دەستم بە دروستکردن و ھێنان و ڕاگرتنی ئامرازەکان کرد، چوونکە ئەوکات تەنیا بەڕێوەبەران دەیانتوانی دەستکاری ئەم پەڕانە بکەن. ئێستا بەڕێوەبەرانی ڕووکار ھەن وەک خۆت ئاگاداری، تەنیا ئەمان توانای دەستکاریکردنی پەڕەکانی جەی ئێس و سی ئێس ئێسیان ھەیە، بۆیە دروستکردنی ئامراز بەتەنیا داواکارییەکی شیاو نییە چوون ئەو کات پێت دەڵێن دە داوای ئەو مافە بکە و تەواو. ئەگەر ئەو پرسیارەیان کرد بە ھەمان شێوەی من بڵێ کە بەڕێوەبەرانی ئێستا ناچالاک و بێباکن، بەداخەوە بەڵام ئەمە ڕاستییە. ھەر ئێستا بزانە کێ کردەوەی بەڕێوەبەری زۆرە؟ پێیان بڵێ کە ویکی پێوستی بە بەڕێوەبەری چالاک ھەیە و تۆش ئامادەیت ئەم ئەرکە بگریتە ئەستۆ. وا من لێرەوە پێت دەڵێم کە ھەرچەندە بەشداریمان لێرە خۆبەخشانەیە، بەڕێوەبەرایەتی ئەرکە لە چاوی مندا. پێشتر چالاکیش ئەم قسەیەی کردووە. زۆری وتار پێوەر نییە بۆ بوون بە بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەران کاریان ڕاگرتنی ویکیپیدیا و پاراستنێتی. ئەگەر دەتەوێت لە پاڵ مافی بەڕێوەبەرایەتی مافی بەڕێوەبەری ڕووکاریشت ھەبێت، دەبێت ھەر لە ھەمان داواکاریدا ئەمە ڕوون بکەیتەوە. من بۆخۆم دڵنیام کە داواکارییەکەت سەرکەوتوو دەبێت بۆیە خەمی لێ مەخۆ و دەست بە نووسینی بکە، ئاماژە بە پرۆژەکانی داھاتوو و کارەکانی پێشووت بدە و بەستەر بۆ بەشدارییەکانت دابنێ بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت کە بەردەوام چالاکیت ھەبووە، کە وایە نەک لێرە لە ویکیفەرھەنگیش زۆر یارمەتیت داوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

پێشنیار

دەمباش Épine، دەڵێم با ئەم بەستەری ویکیپیدیاوانەی ئێرە بگۆڕین بۆ ئەمە، و پەڕەی ویکیپیدیاکەش بگوازینەوە بۆ ویکیپیدیاوان کە ناوێکی کورت و گونجاوترە لە نووسەرانی ویکیپیدیا. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

    باشترە بۆ گۆڕانکارییەکی گەورەی وا، وتووێژێک بکرێت، چوونکە ویکیپیدیاوان بەڕاستی شتێکە لەناو کۆمەڵگەی خۆماندا باوە و ڕەنگە کەسێکی دەرەوەی ویکیپیدیا بەباشی لێی تێ نەگات. منیش خۆم ئەوە بە باشتر دەزانم (بۆ خۆمان) بەڵام ڕەنگە شیاوتر بێت ئەگەر بەکارھێنەرانی تریش بتوانن دوو قسەی تیا بکەن، کێ ناڵێت ناوێکی باشتریش پێشنیار ناکەن؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

Épine/ئەرشیڤی ٨  Épine، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

داڕێژە بۆ خەبەردانی سڕینەوەی خێرا

جارێک باسی ئەوەمان کرد کە لە کاتی دانانی تەگی سڕینەوەی خێرادا پەیامێک بۆ نووسەری وتارەکە دابنرێت. ئایا داڕێژەیەکمان ھەیە بۆ ئەو پەیامە؟ چەن ڕستەیەکی ستاندارد کە کە کۆپیی بکەین لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی؟ سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

پێشنیار

سڵاو هەندێک کەس هەیە لە ویکیپیدیا تەنها بۆ ناو بابەت بڵاو دەکەنەوە واتە تەنها سەردێڕێکی بابەتەکە دەنوسن بۆ ئەوەی بابەتەکە بەناوی خۆیان بکەن و خۆیان بکەن بە دروستکەری ئەو پەڕانە وە من زۆر لەوە نیگەرانم کە پەڕەکانی ویکی پیدیای کوردی ئەوەها زانییارییەکانی کورتە من حەزدەکەم ئەو بابەتانە درێژبکەمەوە بەڵام مافی ئەوەم پێبدەن کە خۆم دروستکەری پەڕەبم بە کورتی ئەو پەڕانە بسڕنەوە و پەڕە درێژکراوەکانی لە جێ دابنێم نازانم ئەگەر قبوڵی بکەن یان نا ڕاسان ‏١٩:٥٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

مممم، کەواتە منیش هەمان کار دەکەم و ویکیپیدیا دەوڵەمەند دەکەم بە بابەتی کوورت لە هەموو بوارەکاندا.ڕاسان ‏١٤:٤٧، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

بابەتە ھەڵبژێردراوەکان

دەمباش Épine، پێشەکی سوپاس بۆ ئەو بی ئاڕە کە داتنا خۆی دەبێت لە JS و ئەوانە ئیسکەیپەکان بەکاربێت! بەڵام بەھەرحاڵ، گرنگ ئەوەیە ئەوەت چارەسەر کرد. ئێستا ویستم ئەو کاپشنەی پەڕگەکەش نەهێڵم، بەڵام زۆر سەرسەختە و لاناچێت! وە ئەمجارەش وێنەی ھەڵبژێردراو بگۆڕە گەر ئەرک نەبێت. زۆر سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

    Épine/ئەرشیڤی ٨  کرا. فشەیە، گرنگ کارەکەمان بەڕێوە بڕوات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٤٠، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
      بژیت بژیت، بەڕاستی ھەندێک شت دەکەیت پیاو سەری دەسووڕمێ! ساکاتا گینتۆکی بۆ خوێنمژ دەڵێت

      من پێم باشە سەرچاوەکان بۆ پەرتووکەکان بگۆڕین، و ژێدەرەکانیش بۆ سەرچاوەکان بگۆڕین. دەڵێیت چی؟

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥١، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC) 

سڵاو کاک ئێپین

من بەکارهێنەرێکی وێکی پیدیای کوردیم چەندین بابەتم لەلایەن جەنابتەوە پێشنیاری سڕینەوەی بۆکراوە بە هۆکاری جیاواز، من پێم وایە ئەمە لەکۆڵ کردنەوەیە، چونکە ئەگەر شتێکی کەمە لای خۆت بۆی زیادبکە نەک بیسڕیتەوە، یان هەندێک بابەت لە وشەکان تێناگەی یان دەڵێی کوردی نیە یان گوێمان لێ نەبوە، ئەمە ڕەنگە بەهۆی کەمی تێکەڵی بێت بە زمان و کەلتوری کوردی شتێک کە گوێتان لێ نەبوە مانای وانیە کە کوردی نیە بەلکو رەنگە بەهۆی کەمی تەمەنیشتان بێت، خەڵکانێک هەن لە کوردی زۆڕ شارەزان، سوپاس. دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٠:١٣، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

وتارە دووبارەکان

ئەمە و ئەمە، بەڵام بڕێکیش لێی وردبوومەوە و وابزانم ئەوەی دووەمیان دەبێت ناوەکەی بگۆڕدرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

تەختەکلیل

سڵاو Épine، پێ دەچێت تەختەلیلەکەم پێچەوانەی ستانداردەکانی ویکی کاربکات، ئەگەرچی نووسەکان لەتەواو دەچن. پێشنیاری ج تەختەکلیلێک دەکەیت کە ئەو گرفتە چارەسەر بکات بۆم؟ ئەوەی بەکاریدەهێنم ئێستا تەختەکلیلی Built-in ی Windows 10 یە. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١٣:٠٨، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

بۆچی؟

کاک ئێپین تۆ ووتارێکی منت سڕیوەتەوە بەناوی خوا ژنە (٢٠١٨)، دەمەوێت ھۆکارەکەی بزانم بۆچی سڕیوتەتەوە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Hastyar Abdullah واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

    سڵاو @Hastyar Abdullah: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. بە گشتی، ئەو وتارانەی بابەتەکەیان تۆماری مۆسیقییەوە و پەڕەی سەرەکی ھونەرمەندەکەیان بوونی نییە، بە ناگرنگ لەقەڵەم دەدرێت و دەسڕدرێتەوە. وتارەکەی تۆ لەسەر ئەلبومی ھونەرمەند ئاریانا گراندێیە، بەڵام گراندێ خۆی لە ویکیپیدیای کوردی وتارێکی سەربەخۆی نییە، بۆیە وتار لەبارەی گۆرانی و ئەلبومەکانیشی پێویست نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
      سڵاو ئێپین منیش تێناگەم ئەوە [٢] وتاری خوا ژنە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، ھەر ئەوەی کە ئاریانا وتاری نییە دەبێتە ھۆ کە بیسڕنەوە؟؟؟؟ وتاری ئاریاناش با بنووسرێت!!!!! شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
        ئەگەر کێشە نەبوونی وتاری ئاریانا بوو، ئەوە من و ھاوڕێیانم کاری لەسەر دەکەین، ئاریانا گراندێ من ھەر ئەو وتارەم نەدیت کە بزانم چۆن نووسراوە، چوونکە سڕابۆوە، بەڵام کلیپی ئەو گۆرانییە God_Is_a_Woman [٣] زۆر سەرنجڕاکێشە و زۆر جوان دروست کراوە، سەیری بکە ئەگەر نەتبینیوە.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
          @شنەی ئازادی: سڵاو. بەڵێ ئەمە بۆ تۆماری مۆسیقی دەبێتە پێوەر لەژێر پێوەری و٧ی بێبایەخبووندا. دەستتان خۆش بێت بۆ نووسینەوەی وتارەکان، دەزانم کە ڕەنگە سەرنج ڕاکێش بێت بەڵام گەر پێوەر داوامان لێ بکات ئەم جۆرە وتارانە بسڕینەوە ناچارین بیانسڕینەوە. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٤:٣٠، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
        ئێپین من سەرم سووڕ ماوە لەو یاسا و ڕێسانەی تۆ باسیان دەکەیت، ئەوەی کە وتاری ئاریانا لە ویکی کوردیدا نییە، ھی ئەوەیە ئێمە کەمکارین نەک بێبایخبوون!!!!!جا کەسێک بێت و سەبارەت بە ئەلبۆمەکەی یان گۆرانییەکانی بنووسیت دەبی دەستخۆشی لێ بکەین وەڵڵا!!!!!شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
          @شنەی ئازادی: جا خۆ من دامنەڕشتوون برالە :) سیاسەتی وپ:پسخ#و٩ وادەڵێ. خۆشمان لە توینکڵدا ھەڵبژاردەیەکی تایبەت بە سڕینەوەی ئەو جۆرە وتارانەمان ھەیە. مەبەست لە بێبایەخبوونەکە ئەوەیە کە ھونەرمەندەکە خۆی وتاری سەرەکی نییە کەواتە ھەبوونی وتارێک لەبارەی ئەلبومی ئەو ھونەرمەندەش پێویست نییە. ئەمە سیاسەتێکی زۆر باشە بەڕای من. ئەگەر لە داھاتوو وتارتان لەسەر ئەلبوم و گۆرانی نووسی، دڵنیا بکەنەوە لەوەی کە وتارەکان پەڕەی ھونەرمەندیان ھەیە دەنا دەسڕدرێنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:١٩، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
            @Épine: سڵاو برا. یەک خاڵی گرینگ جاری وایە کتێبێک یان نووسراوەیەک زۆر لە خولقێنەرەکەی بەناوبانگتر دەبێت، بەو پێوەرەی ویکی بێت نابێ ئەو شتە ببێت. بە بڕوام دەبێ ئەو پێوەرە بگۆڕێت. ئەمجار ئامانجمان گەیشتن بە ١٠٠ ھەزار وتارە کە بە داخەوە ٢٢ھەزار وتارمان ھەیە و ئەوەش کە یەک ئەکتەر، نووسەر یان موزیکژەن وتاری نییە بە ھۆی نەناسراو بوونەوە نییە بەڵکوو بە ھۆی کەمکاریی بەکارھێنەرانی ویکیی کوردییە. -- Eyubm (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

بۆچی؟

کاک ئێپین تۆ ووتارێکی منت سڕیوەتەوە بەناوی خوا ژنە (گۆرانی)، دەمەوێت هۆکارەکەی بزانم بۆچی سڕیوتەتەوە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Hastyar Abdullah واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

خاوەنی ویکیپیدیا

کاک ئێپین کە جەنابت خاوەنی ویکیپدیای، لە کوێ فێرکاری بنوسین؟ @Aza:، @Calak:، @Kushared:، @Pirehelokan:، @Serchia:، @ئارام بکر:. هیوا (لێدوان) ‏١٠:٤٦، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

    @هیوا: ھەمووشتێک جێ و شوێنی خۆی ھەیە، دەکرێت لە بۆشایی ناوی ویکیپیدیا فێرکارییەکی لەو جۆرە دروست بکرێت کە ئەتەوێت نەوەکا لە پەڕەیەک کە بە شێوەیەک نووسراوە کە بەشداربووە نوێکان لێی تێ بگەن. ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت «فێرکاریی پێشکەوتوو» بنووسیت بڕۆ ئەوەی لە وپ:فێرکاری باسنەکراوە، وەک دەستکاریکەری دیداری، لە ویکی ئینگلیزی بێنە و وەری بگێڕە. تکایە گرژی لە کۆمەڵگەکەدا دروست مەکە دیسانەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٥٧، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

ئەتدەم بە مەحکەمە

دە ڕاوەستە ئیتر! کاک @Calak: مافی دابوو پێم، ژیار لێی سەندومەتەوە. وەک خۆی لێ نەکاتەوە لە مەحکمەیەک لە بەریتانیا شکات ئەکەم.هیوا (لێدوان) ‏١٥:٠٥، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

    @هیوا: وریا بە ھەڕەشەی یاسایی قەدەغەیە! ھۆکارەکەشیم نووسیوە کە بۆچی، ئەو مافە سوودی بۆ ھەژمارەکەت نییە و کاریش ناکاتە سەر بەشدارییەکانت، تەنیا پاسدەرانی پەڕە نوێکان سوودی لێ وەردەگرن و دەدرێت بەو بەکارھێنەرانەی کە وتارە نوێکانیان پێویستی بە پێداچوونەوە نییە لەبەر ئەوەی لە ھەموو وتارەکانی پێشوویاندا گوێڕایەڵی سیاسەتەکان بوون؛ بە پێچەوانەی تۆوە کە زیاتر لە یەک جار سیاسەتی سەلماندنیبوون و ئاماژە بە سەرچاوەت پێشێل کردووە. کاتێک زانیمان شارەزای سیاسەتەکان بوویت، بۆ ھەژمارەکەتی زیاد دەکەینەوە! :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
      وریام و چاکیش ئەزانم، من لێرە مانوو ئەبم، هەقی خۆمە نەک تۆ هیچ کەسێ پێشێلکاری مافەکانم نەکات. من و تۆ ئەبێ یەکێک لە نێوانماندا هەبێت. تا کوێ بڕوا ئەتبەم ژیار. تۆ ناهێڵی خەڵک بێتە ئێرە. بە ئاشکرا دەرم ئەکەیت، نوسیت دەرگا کراوەیە یان نا؟ کامە پێشێلکاریە سەرچاوە دانەنان لەبەر ئەوەی وتاری پێشتر کاتی زیاتری ویست و ئەگەڕێمەوە سەر عەبدولعەزیز. بەس وازت لێ ناهێنم. یەکجار هیلاکت کردووم.هیوا (لێدوان) ‏١٥:١٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
        پەیوەندیشم کرد بە ویکیمیدیای لەندەن و ئەبێ بزانرێ لێرە چ بەزمێکت ناوەتەوە.هیوا (لێدوان) ‏١٥:١٨، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
          @هیوا: بەڵێ، نووسیم دەرگا کراوەیە و ئێستاش بگەڕێتەوە پێتی دەڵێمەوە چوونکە ھەڵسوکەوتی وەڵامدانەوەت ناشارستانیانە بوو. من ھیچم نەکردووە، ئەسڵەن ئەوەی تۆ دەکەیت، ئەم ھەڕەشە و ھەراسانکردنانە، دژی سیاسەتەکانن و لە ویکی ئینگلیزی بوویتایە بەربەستیان دەکردی و حەوت بەردیان لەدوا فڕێ دەدایت. لە زیاتر لە یەک شوێن بانگەشەی ئەوەت کردووە کە گوایە من خۆم کردووە بە خاوەنی ویکیپیدیا، ئێستاش ھاتوویت ھەڕەشەی یاسایی دەکەی. تۆ لەو جارەوەی سکاڵاکەت کرد و کەس حیسابی بۆ نەکرد چوونکە دەیانزانی من سەر بە ھەق بووم و قسەی غەڵەتم نەکردووە ھەردەم ھەوڵت داوە بیانوویەکی تر بدۆزیتەوە تاکوو بەردەوام بیت لە ھەراسانکردنم. من ڕێگریم لە کەس نەکردووە لە ھاتن بۆ ویکیپیدیا و ئەسڵەن ھانی خەڵکیشم داوە بێن. باشترە لەجیاتی ئەم کات کوشتنە ھەوڵ بدەیت پەرە بە ویکیپیدیا بدەیت، ئەو مافەی کە لە ھەژمارەکەتم لابرد پەیوەندی بە تۆوە نییە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەران و پاترۆلەرانی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان ھەیە. پەڕەکانت دوای بڵاوبوونەوە پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە ھەیە. ئازادیت پەیوەندی دەکەیت یان نا، بزانین چۆن لە بابەتەکە تێ دەگەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
            هاوڕێیان، تکا دەکەم ئەم ناکۆکییەتان ئاسایی بکەنەوە و مەهێڵن ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەو ئامانجە جوانەی لێرەن بۆی. من هەردووکتان وەک دوو هاوڕێی خۆشەویست دەبینم و بەبێ هیچ لایەنگرییەک قسەدەکەم بۆیە پێم وایە هەردووکتان حەساسێتتان بەیەک هەیە، هەندێک ئارامی بکەنەوە چوونکە گەلێک دڵتەنگ دەبین گەر کامێکتان سارد ببنەوە. کاک ژیار بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو و شارەزایە و من گەلێک هاوڕام لەگەڵی کە یاسا دەچەسپێنێت بەبێ چاوپۆشکردن لە ناوەڕۆک، ئەگەرچی لەدڵی خۆمەوە هەندێک جار پێم وایە کەمێک وەک Authority مامەڵە دەکات بەهۆی پلەکەیەوە، بەڵام ئەمەندە جێ دەستی دیارە کە من لەلای خۆمەوە باز دەدەم بەسەر ئەوە بابەتەدا، وەک چۆن دڵنیام منیش گرفتێکی لەو شێوەیەم هەیە و و ئەویش چاوپۆشی دەکات لەپێناو بەردەوامبوونی ئەم شوێنەدا. کاک هیوا ئەندامێکی جێدەست دیارە کە گەلێک خزمەتی بە ویکیپیدیا کردووە و گەلێک خەمخۆرییەتی، ئەگەرچی پێم وایە هەندێک جار زۆر تووڕە دەبێت بەڵام دەکرێت چاوپۆشی لەهەندێک هەڵەی یەکتر بکەین. تکا دەکەم کێشەکانتان مەکەن بە تاکەکەسی و لەڕقی یەکتر کارمەکەن چوونکە گەر هەموو وابکەین ئێرە پێش ناکەوێ. من لای خۆمەوە ئامادەم خزمەتی هەردووکتان بکەم بۆیی تووشی ئەو گرفتانە نەبنەوە. لەگەڵ‌ خۆشەویستییم. @Épine: @هیوا: --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:١٧، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
              من لێرە بانگ کرابووم. وا دیارە سەرەتا لەسەر عەبدولعەزیز بوو مشتومڕەکە. تکا لە ھەردوو لا دەکەم؛ بە شەڕەقسە ھیچ دروست نابێ. ئەگەر بتوانن بە نموونەی تایبەت بڵێن کێشەکە لەسەر چییە، ئەوە دەتوانین بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا کۆمەک بکەین. لەسەر سەندنەوەی مافێکە؟ گەڕانەوەی دەستکارییەکە؟ ئەگەرنا قسەی گرژی گشتی بە ھیچ کوێ ناگات. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٤، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
                @Pirehelokan: حاڵی حازر مافی پاسدەری خۆگەڕە هەرچیەک هەیە کە چەن ساڵێک پێش ئێستا کاکە چالاک پێی دابووم بمداتەوە. من دوێنێ وازم هێنا لەم بەزمە، بەیانی بە گەرمی خەڵکی بنەماڵەی ئالسعود بووم دوای ٥ سەعات هاتمەوە ئەبینم تەق ئاگاداری، مافی فڵانت لابرا لەلایەن ژیارەوە. بەڵێ لەبەر ئەوەی فریانەکەوتم سەرچاوە دانێم و ناشمەوێ لەژێری بنوسم "ویکی ئینگلیزی" ئەڵێ پێشێلکاریم کردوە و ئەو مافە بۆ من ناشێت. ئەوی تری، کە سورم لەسەر ئەوەی خۆی بە خاوەنی ویکی سۆرانی ئەزانێ، لەولا لە دیوەخان وردم کردۆتەوە کاک پیرەهەڵۆ. سوپاس بۆ وەڵامەکەتان.هیوا (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
                  بەڕێز @Pirehelokan: و کاکە @Broosk:ی بەڕێز: بەڕێوەبەر کارێکی گرنگی ھەیە لە ویکیپیدیادا ئەویش چەسپاندنی سیاسەتەکانە. ئێستا کاتێک کە بەکارھێنەر وتارێک دەنووسێت، دەبێت سەرەتا یان لە بۆشایی ناوی خۆی بینووسێت، یانیش تاگی {{ئامادەکردن}}ی لەسەر دابنێ. @هیوا: ھیچیان ناکات، بۆیە ئەگەر پلانیشی وابووە سەرچاوە دابنێت، من ئاگادار نەبووم. خۆتان باش دەزانن من خۆم بە خاوەنی ویکیپیدیا نازانم و ئەم هیوا ناوە مێژووی لەگەڵ دروستکردنی قسە و بوختان ھەیە، ھەر بۆیەش شایستەی ئەوە نییە کاتی خۆتان بەم وتووێژە بێکەڵکانەوە بکوژن کە ئەو دەستیان پێ دەکات. تۆ بزانن لەوەتەی ئەم هیوایە ھاتۆتەوە بە دوو کەس (من و @ئارام بکر: کە دەیبینم بەسەر وتارەکانی ئەو دەچێتەوە) خەریکی چاککردنی کێشەکانی ئەوین، و گرژی و ئاڵۆزییەکی یەکجار ناخۆشی لەناو ویکیپیدیادا بۆ من دروست کردووە و بە تەواوەتی ھەراسانی کردووم، تەنیا لەبەر ئەوەی کاری خۆمم کردووە وەک سیاسەتەکان داوایان لێ کردووم. بۆ جاری سێیەمیش دووبارەی دەکەمەوە، کە زانیمان وتارەکانی دروستیان دەکەیت لە ڕووی سەرچاوەوە کەمییان نییە، مافەکەت پێ دەدەینەوە. من بۆیە ئەو مافەم لێی سەندۆتەوە تاکوو وتارەکانی خۆکارانە پاس نەدرێن و بتوانین من و باقی بەڕێوەبەران کێشەکانیان ببینین تا ھیچ نەبێت ھەوڵێکی چاککردنەوەیان بدەین. وەک خۆتان ئێستا ئەبینین ھاتووە ھەڕەشەی یاسایی دەکا کە لە ویکیپیدیا قەدەغەیە و شایەنێتی بەربەست کرا بێت. من بە سیاسەتەکان پابەند نەبوومایە کە داوا دەکات خۆت برکارھێنەرێک بەربەست نەکەیت کە ناکۆکیت لەگەڵی ھەیە، دەمێک بوو، نەک بەربەست، ھەر بانم دەکرد، چوونکە ڕوونە لە جاری پێشووەوە من ئامانجی ھێرشی ئەم هیوا ناوە بووم و خۆی دەکاتە کۆسپ لەبەردەم چەسپاندنی سیاسەتەکاندا. ئەم بەڕێزە وا ئەزانێت لەبەر خاتری ئەو دائەنیشم سیاسەتەکان پێشێل ئەکەم؛ تۆ کێیت؟ تۆش وەک باقی بەکارھێنەران حسابت بۆ ئەکرێت ھەر وەک من و ھەموو بەشداربووانی تر. نازانم ئەم کەڵەگایەتی و شەڕە چییە دەستت پێ کردووە ئیتر. ویکیپیدیای کوردی شاری بێحاکم نییە ھەرچیت کرد کەس لێپێچینەوەت لەگەڵ نەکات و ڕێت پێ بدرێت بە دڵی خۆت سیاسەت بە لای ڕاست و چەپ پێشێل بکەیت. بە دڵتە بە دڵت نییە ئیتر ئاوایە کاکە. ھەمووشتێک لە ژیان بە دڵی تۆ نابێت، ویکیپیدیا لەسەر بنەمای ئەم سیاسەتانە بونیاتنراوە، ئەگەر بە دڵت نییە، ویکیشت بە دڵ نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٣١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

┐──────────────────────────└

پەڕە دوبارەکان

سڵاو Épine، پۆل:Articles with hCards و پۆل:وتارەکان بە hCardیە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٤، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

نەخشە

سڵاو کاک ژیار، بەئەرک نەبیت چۆن بتوانم ئەو نەخشەیەی (خریطة) کە لە ووتاری شاری کەلار بەشی زمانی عەرەبیدا ھەیە بەکاری بھێنم؟ (https://ckb.wikipedia.org/wiki). --Hamagelarai (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

    سڵاو زۆر بەڕێز @Hamagelarai: پێشەکی سوپاسی ھیلاکبوونت ئەکەم و ئەمەوێت بزانیت کە ھەموو بەشدارییەکانت لێرە زۆر بەسوود بوون و لە داھاتوو کەڵکیان دەر دەکەوێت. ئەم نەخشەیەی ویکیپیدیای عەرەبی لە ناوخۆی داڕێژەکەدا بەکارھاتووە و لەلای ئێمە ئەوە بەکار نایەت بەڵکو بە شێوەیەکی تر ئاماژە بە شوێنەکان دەدەین، بە پۆتانەکان، وەک وتارەکانی تر کە دروستت کردوون. ھیوادارم ئێمەش بتوانین لە داھاتوو گۆڕانکاری لە داڕێژەکان بکەین و زیاتر پشت بە ویکیدراوە ببەستین بۆ نەخشە و وێنە و ئەم جۆرە بەھایانە. بەھیوای بەردەوامیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
      سڵاو و ڕێز بۆ جەنابت دەستت خۆش ھەروەک کردومانە پشت بەخوا بەردەوام دەبین لەگەڵ ھاوکاری ئێوەدا، ئەوەی ئێستا ئيمە دەیکەین باشە بەڵام ئەمانەوێ بەرەو باشتر بڕۆین بەڕێزتان وەک بەڕێوەبەر دەتوانن ئەو نەخشانە زیاد بکەن بۆ داڕێژەرەکان لەوتارەکاندا کە بەسودتر و جوانتر دەبێت بۆ کارەکانمان، بەھیوای سەرکەوتن بۆھەمووان.--Hamagelarai (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو

ئەم پەڕەیە هیچ سەرچاوەیەکی شیاوی تێدا نییەز وتم ڕەنگە بە هەڵە زیاد کردبێت بێ سەرچاوە هەڵەیە وانییە بەرای بەرێزتان؟ ئەگەر لە هەڵەدام ڕوونم کەرەوە— ئەم لێدوانە لەلایەن خدو واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Épine/ئەرشیڤی ٨».

Tags:

Épine/ئەرشیڤی ٨ گەیشتنÉpine/ئەرشیڤی ٨ چەند وتارێکÉpine/ئەرشیڤی ٨ بەپەلەÉpine/ئەرشیڤی ٨ سیاسەتی پاراستنÉpine/ئەرشیڤی ٨ سڕینەوەی بەکۆمەڵÉpine/ئەرشیڤی ٨ با لە یەک ئاستدا بن!Épine/ئەرشیڤی ٨ وێنەÉpine/ئەرشیڤی ٨ دەستخۆش بەڵام یارمەتی!Épine/ئەرشیڤی ٨ من ئینگلیزی نازانم؟Épine/ئەرشیڤی ٨ داڕێژە دووبارەکانÉpine/ئەرشیڤی ٨ دوو شتÉpine/ئەرشیڤی ٨ دەربارەی بەڕێوەبەریÉpine/ئەرشیڤی ٨ پێشنیارÉpine/ئەرشیڤی ٨ لەبەرئەوەی سوپاست کردمÉpine/ئەرشیڤی ٨ داڕێژە بۆ خەبەردانی سڕینەوەی خێراÉpine/ئەرشیڤی ٨ پێشنیارÉpine/ئەرشیڤی ٨ بابەتە ھەڵبژێردراوەکانÉpine/ئەرشیڤی ٨ سڵاو کاک ئێپینÉpine/ئەرشیڤی ٨ وتارە دووبارەکانÉpine/ئەرشیڤی ٨ تەختەکلیلÉpine/ئەرشیڤی ٨ بۆچی؟Épine/ئەرشیڤی ٨ بۆچی؟Épine/ئەرشیڤی ٨ خاوەنی ویکیپیدیاÉpine/ئەرشیڤی ٨ ئەتدەم بە مەحکەمەÉpine/ئەرشیڤی ٨ پەڕە دوبارەکانÉpine/ئەرشیڤی ٨ نەخشەÉpine/ئەرشیڤی ٨ سڵاوÉpine/ئەرشیڤی ٨بەکارھێنەر:ساکاتا گینتۆکیداڕێژە:IMDb titleلێدوانی بەکارھێنەر:ساکاتا گینتۆکی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

موحەڕڕەممورادی یەکەمگاوتاما بووداسەرمایەداری٦١٨ (ژمارە)١١٢ (ژمارە)تێنس٥٥ (ژمارە)ئەبوو جەھلزەندییەکان٧٢٥ (ژمارە)کاتبۆسنیا و ھەرزەگۆڤینانەمساھێزی ڕزگارییاساکانی جووڵەی نیوتنڕەمەزان (مانگ)جەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)شەرەفنامەمیخائیل گۆرباچۆڤڤایرۆسجاک نیکڵسنبەغداکەرسەینت ڤینسەنت و گرینادینزبابانۆئێلماسۆنیمەلا کرێکارناروتۆمیرنشینی بادینانمیرنشینی بابانلیۆنێل مێسیخەڵاتی نۆبێلئەولیا چەلەبیلێستەرمۆسیقاحەپسەخانی نەقیبناتۆئیزابێل پێرۆنمیران ئەبراھامسەرژمێریی دانیشتووانپاراسایکۆلۆژیدڵشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریقاجاڕەکانیویی چینییەکێتیی سۆڤیەتقەڵادزێشەڕی نێوخۆییی ئەمریکایۆنانبالەکالینیگراد ئۆبلاستفیلادێلفیاجوگرافیای ھیندستانپەرلەمانی کوردستانڕەنج سەنگاویقەزای سۆرانماکاوکەرەوزوەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندوانزە سوارەی مەریوانشورا مەزنەکە (فیلم)جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ماکوان کەریمئوسۆپکیلۆگرامدەیڤد ھێربێرت لۆرێنسشیعرھیندستان٠ (ژمارە)مەعسووم کۆرکمازعەدنان و لیناپەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە کۆریای باشورڤیتامینعەبدولقادری گەیلانیکۆماری ئارارات🡆 More