بارکەرەکان یەکێک لە ئاستەکانی دەستەڵاتی بەکارھێنەر لەسەر ویکیپیدیایە.
ئەم مافە بۆ بارکردنی پەڕگە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دانراوە. بارکەرەکان ئەم مافانەی ژێرەوەیان ھەیە:
مافی بارکردن بۆ ھەموو بەڕێوەبەران لەبەردەستدایە و بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم مافە بدەن بە بەکارھێنەرانی تر کە داوایان کردووە. ئەم بەکارھێنەرانە دەبێ جێی باوەڕ بن و لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکپیدیا ئاشنا بن، بە تایبەت لەگەڵ مافەکانی لەبەرگرتنەوە. بەڕێوەبەران ھەروەھا دەتوانن ئەم مافە لەو بەکارھێنەرانەی خراپی بەکار دەھێنن بستێننەوە.
ئەو بەکارھێنەرانەی مافی بارکردنیان نییە دەتوانن لە کۆمنز پەڕگە بار بکەن. ویکیمیدیا کۆمنز شوێنێکی باش بۆ پەڕگەکانە. ئەو پەڕگانەی لە کۆمنز بار دەکرێن لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیادا دەکرێت بەکار بھێنرێت. بەڵام کۆمنز تەنیا ناوەرۆکی ئازاد پشتیوانی دەکات. بۆ بەکارھێنانی نا ئازاد وەک پەڕگەکان بە «بەکارھێنانی بێلایەنانە» (Fair use، وەک بەرگی کتێب و ئەلبوم و …)، پەڕگەکە دەبێ ڕاستەوخۆ لەسەر ویکیپیدیا بار بکرێ.
ئەگەر مافی بارکردنت نییە و دەتەوێ پەڕگەیەک بە ناوەرۆکی نائازاد بار بکەی، تکایە داخوازەکەت لە ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە ئاڕاستە بکە ھەتا ئەو بەکارھێنەرانەی مافی بارکردنیان ھەیە داخوازەکەت تاوتوێ بکەن.
لە ویکیپیدیای کوردی تەنیا ئەو پەڕگانە دەبێ بار بکرێ کە نائازدە بەڵام بە مەرجی «بەکارھێنانی بێلایەنانە» (Fair use) دەکرێ بار بکرێ. نموونەیەک لەو پەڕگانە وێنەی بەرگی کتێب، ڕۆژنامە و یاری کۆمپیوتەری، چیرۆکی وێنەیی، لۆگۆی یانەکان و کۆمپانیاکان، پووڵ و پووڵی پۆستی، سکرینشۆتی فیلم، تەلەڤیزیۆن، یاری کۆمپیوتەری، نەرمامێر و پەڕەی پێگەی وێبە.
بەکارھێنەر لە کاتی بارکردنی پەڕگە لە پەڕەی تایبەت:بارکردندا دەبێ بۆ ئەو وێنە نائازادەی باری کردووە ھەموو بەشەکانی داڕێژەی ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد بە جوانی پڕ بکاتەوە. ئەم داڕێژەیە بە شێوەی خۆگەر لە بەشی «کورتە» دا زیاد دەکرێ. ھەروەھا دەبێ لە بەشی «مۆڵەتنامە» دا، مۆڵەتنامەی گۆنجاو ھەڵبژێرێ.
بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم مافە لە بەکارھێنەرانە بستێننەوە ئەگەر:
بەڕێوەبەران پێش ستاندنەوەی مافەکە دەبێ دڵنیا بن بەکارھێنەر ئاگاداری ئەمە بووە کردەوەکەی سیاسەتەکان پێشێل دەکات، و دوای ستاندنەوەی مافەکە بەکارھێنەر لە پەڕەی لێدوانەکەیدا ئاگادار بکاتەوە.
بارکەرەکان و بەڕێوەبەران دەتوانن ناوی پەڕگە بارکراوەکانی سەر ویکیپیدیا بگۆڕن. گۆڕینی ناوی پەڕگەکان ھەر وەک گۆڕینی پەڕەکانی تر وایە (بە چوونە سەر تەبی «بیگوازەوە»).
ئەگەر مافی بارکردنت نییە و دەتەوێ ناوی پەڕگەیەک بگۆڕی، دەتوانی {{گۆڕینی ناوی پەڕگە}} بە پەڕگەکە زیاد بکەی ھەتا بارکەر یان بەڕێوەبەرێک جێبەجێی بکەن، بە مەرجێک داخوازەکەت لەگەڵ ڕێسا باسکراوەکان ژێرەوە بگونجێ.
ناوی پەڕگەکانی ویکیپیدیا دەبێ ڕوون بێ و لەگەڵ پەڕگەکە بگونجێ. ھەنووکە ھەشت ھۆکاری گشتیی بێکێشە بۆ داخوازی گۆڕینی ناو ھەیە:
ئامانج | نموونەکان (ناوی کۆن) | نموونەکان (ناوی نوێ) |
---|---|---|
. داخوازی بارکەر | ||
. گۆڕینی ناوەکانی تەواو بێمانا بۆ ناوەکانی گونجاو، بەپێی ئەو شتەی پەڕگەکە پێشان دەدا | پەڕگە:22785u9ob807b3c4f4.jpg پەڕگە:DSC_1342.jpg | پەڕگە:Tower_Bridge_2009.jpg پەڕگە:Pretoria_Venningpark.jpg |
. ڕاستکردنەوەی ناوە ھەڵخەڵەتێنەکان بۆ ناوە دروستەکەیان | پەڕگە:!My_cuTe!!_MOUSSE.JPG پەڕگە:1BIGGest_nOSE_everS33n.JPG | پەڕگە:Dutch_pet_rabbit.jpg پەڕگە:John_Doe_at_concert.jpg |
. گۆڕینی ناوەکانی جۆرەکانی ژینناسی بۆ ناوە زانستییە دووکەرتییەکان | پەڕگە:Unknown_insect_02.jpg پەڕگە:Unidentified_flowers_HFJ.jpg | پەڕگە:Hogna_radiata_02.jpg پەڕگە:Echinops_setifer_Japan.jpg |
. ڕاستکردنەوەی ھەڵە ئاشکراکان لە ناوd پەڕگەکاندا (وەک ناوە تایبەتە ھەڵەکان یان ڕێکەوتە مێژوویییە نادروستەکان) | پەڕگە:Ayres_Rock_3.png پەڕگە:Van_Gogh_portrait_1787.jpg | پەڕگە:Ayers_Rock_3.png پەڕگە:Van_Gogh_portrait_1887.jpg |
. ھاوھەنگاوکردنی ناوی پەڕگەکان بۆ پۆلێک وێنە (تەنیا بەشێک لە ھەموو ناوەکان جیاوازە) بۆ بەکارھێنانی ھاسان لە داڕێژەکاندا (وەک ھێماکانی دیاگرام، سکەنەکانی پەڕەکانی کتێبێک، نەخشەکان) | پەڕگە:Bhf-BS-Icon.svg پەڕگە:Icon_HST_bs_1.svg پەڕگە:Dst_symbol.svg etc. | پەڕگە:BSicon_BHF.svg پەڕگە:BSicon_HST.svg پەڕگە:BSicon_DST.svg etc. |
. ڕوونکردنەوەی پەڕگەکان بە ناوەکانی وەکوویەک (نەرمامێر ڕێگە دەدا بە پەڕگە جیاوازە جۆربەجۆرەکان کە ناویان یەک بێ، بەڵام لە گەورەیی و بچووکی پیتەکاندا جیاوازن (نموونەی ninja) یان لە پاشگری جۆری پەڕگەدا جیاوازن (نموونەی bunny)، ئەگەر چی ئەمانە شتێکی زۆر باش نییە) | پەڕگە:Ninja.jpg پەڕگە:NINJA.jpg ھەروەھا پەڕگە:Bunny.jpg پەڕگە:Bunny.jpeg پەڕگە:Bunny.JPEG | پەڕگە:Ninja_1.jpg پەڕگە:Ninja_2.jpg ھەروەھا پەڕگە:Bunny_1.jpg پەڕگە:Bunny_2.jpg پەڕگە:Bunny_3.jpg |
. سڕینەوەی ناوی سووک، ناشیرین و بێئەدەبانە کە بۆ پێناسەی پەڕگە ناگونجێ | پەڕگە:Stupid fat bitch.jpg | پەڕگە: |
ھەر چەشنە گۆڕینی ناوی تری پەڕگەکان کە لە پێرستی سەرەوەدا نییە، دەبێ لێدوانی لەسەر بکرێ. دوای گواستنەوەی پەڕگە، تکایە ھەموو بەکارھێنانەکانی بەستەری کۆنی پەڕگە لەگەڵ نوێکە جێگۆڕ بکە.
ئەگەر ناوی پەڕگەیەک لە ویکیپیدیای کوردی لەگەڵ ناوی پەڕگەیەکی کۆمنز یک بوو، تکایە بەر لە بڕیاردان بۆ ئەوەی کە کامەیان دەبێ بگوێزرێتەوە، بەکارھێنانی سەرانسەریی پەڕگە تاوتوێ بکە. گۆڕینی ناوی پەڕگەیەک لە کۆمنزدا، کاریگەری لەسەر زیاتر لە ٥٠٠ پرۆژەدا دەبێ لە بڕی یەک پرۆژە. بارکەرەکان و بەڕێوەبەران ناتوانن ناوی پەڕگە بارکراوەکانی کۆمنز بگۆڕن. بۆ داواکردنی گۆڕینی ناوی پەڕگەیەک لە کۆمنز، ڕێکارەکانی کۆمنز:گۆڕینی ناوی پەڕگە بخوێنەوە. ھەروەھا بارکەرەکان ناتوانن ناوی پەڕگەی ئاوا لە ویکیپیدیادا بگوێزنەوە بەڵام بەڕێوەبەران دەتوانن چون ئەوان مافی بارکردنەوەی ھاوبەشیان (reupload-shared) ھەیە.
وەک یاسایەکی سەرەکی، باشترە ناوی ھەموو پەڕگەکان بە ناوەکانی بەگشتی دروست وەکوو خۆیان بمێننەوە، ئەگەر چی ناوێکی بڕێک باشتر ھەبێ بۆی. بۆیە بۆ نموونە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:بارکەرەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.