لیڤ و مادی، هەروەها ناسراوە بە لیڤ و مادی: کالی ستایل بۆ وەرزی چوارەم کە واتای شێوازی کالیفۆڕنیایە، درامایەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی کۆمیدیە کە دروستکراوە لەلایەن جۆن بێک و ڕۆن هاڕی کە بەخش کرا لە کەناڵی دیزنی لە ٧ی ١٩ی ٢٠١٣دە بۆ ئازاری ٢٤ی ٢٠١٧، ئەستێرەکانی دراماکە دۆڤ کامیرۆن، جۆی براگ، تێنزن نۆرگەی، کالی ڕۆچە، بینجامین کینگ، و.
لاورێن و لیندسی
تایبەتی ئەن درامیە ئەوەیە کە دۆڤ کامیرۆن دوو ڕۆڵ دەبینێت، دانیەکیان لیڤە، ئەکتەرێکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ دوای ئەوەی بەژداری درامایەکی بەناوبانگی کردووە دوای ٤ ساڵ، و دانەکەی تر مادییە، دووانەکەی لیڤ کە بەڵگە فلیمێک هەیە کە ڕونیدەکاتەوە کە چۆن دۆڤ ڕۆڵی دوانە دەبینێت بۆ بینەران بۆ هەر ئەڵقەیەک
لیڤ و مادی | |
---|---|
چەشن | کۆمیدی |
دانەر | جۆن بێک و ڕۆن هاری |
ئەکتەران |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر |
|
ئاوازدانەر(ان) | ئیریک گۆڵدمان & کێن لۆفکاڵ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | نەتەوە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٨٠ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەر(ان) | گرێگ هامپسۆن |
کامێرا | دوو کامێرا |
ماوەی پەخش | ٢٤ بۆ ٢١ دەقە |
پەخش | |
تۆڕ | کەناڵی دیزنی |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٣ | – ٢٤ی ئازاری ٢٠١٧
لیڤ روونی و گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە ستیڤن پۆینت لە ویلایەتی ویسکۆنسێن، دوای ئەوەی ماوەی چوار ساڵ لە هۆلیوود تەواو دەکات، وێنەگرتنی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی بە ناوی بەرزتر گۆرانی بڵێ! خوشکە دووانەکەی کە هاوشێوەیەتی، مادی، کە حەزی لە وەرزشە و زۆر حەزی لە تۆپی باسکەیە، بە ڕووخۆشیەکی زۆرەوە پێشوازی لە لیڤ دەکات بۆ ماڵەوە. دوو برا بچووکەکەی: جۆوی، هەرزەکارێکی نائاسایی کە ساڵێک لە دووانەکان بچووکترە، پارکەر، زیرەکو و کەسایەتییەکی خراپەکارە و بچووکترین منداڵی خێزانی ڕوونیە. دایک و باوکیان کارێن کە توێژەری کۆمەڵایەتی ئامادەییە و جێگری بەڕێوەبەری ئامادەییە، و پیتەر، ڕاهێنەری تیپی باسکەیە لە ئامادەییەکەی مادی کە دواتر پۆستێک وەک ڕاهێنەری تیپێکی کۆلێژ لە شاری بیلۆیت لە ویلایەتی ویسکۆنسێن وەرئەگرێت. زنجیرەکە باس لە لیڤ دەکات لەگەڵ ژیانی ئاسایی خێزانی خۆیدا دوای ئەوەی کاری سەرکەوتووانەی کردووە لە هۆلیوود. زۆربەی بۆنە و ئاهەنگەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕوونه یان لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕیجهوود ئەنجام دەدرێن. لە کۆتایی وەرزی سێیەمدا ماڵی ڕوونیەکان دەڕوخێت و مادی لە کۆلێژێک لە لۆس ئەنجلەس لە کالیفۆرنیا ناوی خۆی تۆمار دەکات. ئەمەش وا لە ڕوونیەکان دەکات، جگە لە پیت کە لە ویلایەتی ویسکۆنسێن دەمێنێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کاری ڕاهێنەرایەتی، ڕوو لە مالیبو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ خوشکە بچووکەکەی کارێن، دێنا و کچەکەی، روبی، نیشتەجێ بن، کە وەرزی چوارەمی زنجیرەکە تێیدا بەڕێوەدەچێت ڕوودەدات.
لیڤ و مادی لە نیسانی ٢٠١٣ دەستیان بە بەرهەمهێنانی کرد، کە زنجیرەکە لەلایەن جۆن دی بێک و ڕۆن هارت دروستکراوە، کە هەردووکیان وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار شانبەشانی ئەندی فیکمانیش کاردەکەن. بێک و هارت تیمێکی بەرهەمهێنەری نووسینن کە کریدتەکانیان بریتین لە بەپێی جیم، هێی ئارنۆڵد!، و بیشڵەقێنە. لە بنەڕەتدا ئەو جووتە سیناریۆی پڕۆژەیەکیان بە ناوی بیتسەکان و پیسەکان کڕیبوو کە خێزانێکی تێکەڵاوی هاوشێوەی زنجیرەکانی وەک دەستەکەی برادی و هەنگا و بەهەنگاو لەخۆدەگرت. کە زنجیرەکە لە ژێر کۆمپانیایەکی هاوبەشی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی بێژ و هاڕت و بەرهەمهێنانی ئووپس دۆنەتەکان و ئەمە بەرهەمهێنانێکی پێکەنیناویە بەرهەم هێنراوە.
لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٤، کەناڵی دیزنی لیڤ و مادی نوێ کردەوە بۆ وەرزی دووەمی ١٣ ئەڵقەی کە بڕیار بوو لە پاییزی ٢٠١٤ بۆ یەکەمجار نمایش بکرێت. دواتر وەرزی دووەم فراوانکرا بۆ ٢٤ ئەڵقە. وەرزی دووەم لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بۆ یەکەمجار نمایشکرا، زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم لەلایەن کەناڵی دیزنی لە ٣ی نیسانی ٢٠١٥ نوێکرایەوە، وەرزی سێیەم لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بۆ یەکەمجار نمایشکرا، لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی دۆڤ کامیرۆن ڕایگەیاند کە کەناڵی دیزنی بۆ وەرزی چوارەم لیڤ و مادی هەڵدەگرت. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦، ڕۆن هارت هاوبەشی دروستکەری زنجیرەکە لە تویتەر ڕایگەیاند کە وەرزی چوارەم لە پاییزی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت، لە ١ی تەمموزی ٢٠١٦، دۆڤ کامیرۆن ڕایگەیاند کە ئەڵقەی کۆتایی زنجیرەکەیان وێنەگرتووە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٦ لەلایەن دروستکەرانی زنجیرەکە، جۆن دی بێک و ڕۆن هارت ڕاگەیەندرا کە وەرزی کۆتایی ناوی لیڤ و مادی: شێوازی کالیفۆڕنیا دەبێت. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە وەرزی چوارەم و کۆتایی لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٦ بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت.
ناو | پێشکەشکراوە لەلایەن… |
---|---|
"باشتر لە ئاوازدا" | دۆڤ کامیرۆن |
"لە لوتکەی جیهان" | دۆڤ کامیرۆن |
"با بەفر ببارێت, با بەفر ببارێت, با بەفر ببارێت" | دۆڤ کامیرۆن |
"دۆندرمەی یۆلۆ" | دۆڤ کامیرۆن |
"پشتم پێ ببەستە" | دۆڤ کامیرۆن |
"تۆ, من و ڕیتم" | دۆڤ کامیرۆن |
"کچ چییە" | دۆڤ کامیرۆن |
"خۆشەویستی ڕاستەقینە" | دۆڤ کامیرۆن |
"بڵێ هێی" | دۆڤ کامیرۆن |
"تاکو تۆم هەبوو" | دۆڤ کامیرۆن |
"کلیلی ژیان" | دۆڤ کامیرۆن |
"دەرفەتێکی تر" | دۆڤ کامیرۆن و لاورێن لیندسی |
"هێزی دوو" | دۆڤ کامیرۆن و لاورێن لیندسی |
"چارەنوسم" | دۆڤ کامیرۆن |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیڤ و مادی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لیڤ و مادی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.