میرزا قاسم عەلی ناسراو بە قازی عەلی (مردووی ١٩٣١) دادوەرێکی کورد و باوکی قازی محەممەد، دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان بوو.
قازی عەلی لە سەردەمی قاجاڕەکاندا لە مەھاباد لەدایک بوو. ئەو لە منداڵییەوە دەستی بە خوێندن کرد و لە زۆر شوێنی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وانەبێژی کردووە. ئەو لە ناوچەی موکریان بەھۆی زانستەکەی ناوبانگی دەرکردبوو، بە شێوەیەکی بەرچاو لەناو کۆمەڵگادا ناسرابوو.
قازی عەلی ھاوسەرگیری لەگەڵ گەوھەرتاج خانم، کچی ئاغا شێر بەگ دەکات. ئاغا شێر بەگ سەرۆکی ھۆزی فەیزوڵڵا بەگ بوو. باوباپیرانی ئاغا شێر بەگ بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕێگەی شانشینییەوە حوکمڕانیی ناوچەی موکریانیان دەکرد. دوای ئەم ھاوسەرگیرییە، کچەکەی تری ئاغا شێر بەگ بە ناوی زوبەیدە خانم، لەگەڵ برای قازی عەلی، عەبدولحەسەن سەیفولقوزات ھاوسەرگیریی دەکات.
قازی عەلی و گەوھەرتاج خانم پێش لەدایکبوونی قازی محەممەد چوار منداڵیان ھەبووە، کە سێ کەسیان لە منداڵیدا گیانیان لەدەستدا. منداڵی چوارەم خەدیجە بووە و دواتر قازی محەممەد لەدایک بووە. دواتر دەبنە خاوەنی دوو منداڵی تر بە ناوەکانی سەدری قازی (ئەبوولقاسم) و ئامینە خانم. گەوھەرتاج خانم لە ساڵی ١٩١٠ کۆچی دواییی کرد. دوای کۆچی دواییی گەوھەرتاج خانم، قازی عەلی ھاوسەرگیریی دووەمی لەگەڵ زیبا خانم، کچی شێخولسەلام دەکات. لەم ھاوسەرگیرییەوە کچێکیان دەبێت بە ناوی فاتمە. قازی عەلی لە ساڵی ١٩٣١دا کۆچی دواییی کرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قازی عەلی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.