شەڕی مۆسکۆ

شەڕی مۆسکۆ (بە ئەلمانی: Schlacht um Moskau) (بە ڕوسی: битва под Москвой) زنجیرەیەکە لە شەڕەکانی نێوان تشرینی یەکەمی سالی ١٩٤١ و کانوونی دووەمی سالی ١٩٤٢ لە بەرەی ڕۆژھەڵات و لە دوری٦٠٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختی سۆڤیەت لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا.

شەڕی مۆسکۆ
بەشێک لە بەرەی ڕۆژھەڵاتلە جەنگی جیھانیی دووەم
[]Great_Patriotic_War_collage.jpg]]
ڕێکەوت٢ تشرینی یەکەم ١٩٤١ – 7 January 1942
(٣ مانگ، و ٥ ڕۆژ)
شوێن
Moscow Oblast, Russian SFSR, USSR
ئەنجام

Soviet victory

  • End of Operation Barbarossa
  • Beginning of Soviet counter-offensives
شەڕکەرەکان
شەڕی مۆسکۆ Germany شەڕی مۆسکۆ یەکێتیی سۆڤیەت
فەرماندە و سەرکردەکان
  • یەکێتیی سۆڤیەت جۆزێف ستالین
  • یەکێتیی سۆڤیەت Georgy Zhukov
  • یەکێتیی سۆڤیەت Aleksandr Vasilevsky
  • یەکێتیی سۆڤیەت Ivan Konev
  • یەکێتیی سۆڤیەت Semyon Timoshenko
  • یەکێتیی سۆڤیەت Boris Shaposhnikov
  • یەکێتیی سۆڤیەت Konstantin Rokossovsky
  • یەکێتیی سۆڤیەت Leonid Govorov
  • یەکێتیی سۆڤیەت Semyon Budyonny
  • یەکێتیی سۆڤیەت Pavel Belov
  • یەکێتیی سۆڤیەت Lev Dovator 
  • یەکێتیی سۆڤیەت Nikolai Vatutin
یەکە تێوەگڵاوەکان
  • Army Group Centre
    • 2nd Panzer Army
    • 3rd Panzer Army
    • 4th Panzer Army
    • 2nd Army
    • 4th Army
    • 9th Army
  • Western Front
    • 16th Army
    • 19th Army
    • 20th Army
    • 22nd Army
    • 29th Army
    • 30th Army
    • Cavalry Group "Dovator"
    • Cavalry Group "Belov"
  • Reserve Front
    • 24th Army
    • 31st Army
    • 32nd Army
    • 43rd Army
    • 49th Army
  • Bryansk Front
    • Operational Group Ermakov
      • 3rd Army
      • 13th Army
      • 50th Army
ھێز
As of ١ تشرینی یەکەم ١٩٤١:
  • 1,184,000–1,929,000 men
  • 1,000–2,470 tanks and assault guns
  • 14,000 guns
  • Initial aircraft: 549 serviceable; at time of counter offensive: 599
As of ١ تشرینی یەکەم ١٩٤١:
  • 1,252,591 men
  • 1,044–3,232 tanks
  • 7,600 guns
  • Initial aircraft: 936 (545 serviceable); at time of counteroffensive: 1,376
زەرەر و زیانە گیانییەکان
German strategic offensive: (1 October 1941 to 1٠ کانوونی دووەم ١٩٤٢)
  • October: 62,870
  • November: 46,374
  • December: 41,819
  • January: 23,131

German estimated: 174,194 KIA, WIA, MIA (see §7)

Russian estimated: 581,000 killed, missing, wounded and captured.
Moscow Defense: (30 September 1941 to 5 November 1942)
  • 514,338 killed or missing
  • 143,941 wounded
Moscow Offensive: (5 December 1941 to ٧ کانوونی دووەم ١٩٤٢)
  • 139,586 killed or missing
  • 231,369 wounded
Total: 1,029,234 (see § Casualties)

ھێزەکانی ئەڵمانیا لە سەرەتای تشرینی یەکەمی سالی ١٩٤١ەوە دەستیان بە داگیرکردنی مۆسکۆ کرد و ھەموو بەرگری و دژە ھێرشەکانیان تێکشکاند. بەھۆی خراپی کەش و ھەواوە وگواستنەوەی دابینکردنی تەقەمەنی بۆ ھێڵی پێشەوە و وەستانی ھێرشەکانی ئەڵمانیا بوو سەر مۆسکۆ، بوە ھەوەی ئەوی کە ھێزەکانی سوپای سۆڤیەت لە ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەمەوە دەستیان کرد بە ھێرشی پێچەوانەی یەک مانگی بۆ نەھێشتنی ئەو ھەڕەشەیەی کە لە سەرمۆسکۆ ھەبو. لە کوتایدا توانیان دوژمن بە مەوادا ی ١٠٠ بوو ٢٥٠ کیلومەتر لە پایتەختی یەکێتی سوڤیت دور بەخەنەوە. ئەنجامی ئەم جەنگەش بە کۆتا ھینانی داگیرکردنی ئەڵمانیا بۆ سەر یەکێتی سۆڤیەت کوتای ھات، ھەوڵی بێ ئەنجام بوو بۆ گەیشتن بە مۆسکۆی پایتەخت و گەورەترین شاری یەکێتی سۆڤیەت.

پێش ڕووبەروبونەوە

گفتوگۆ لە نێوان سەرکردەکانی فەرماندەیی باڵای ئەڵمانیادا بەڕێوەچوو کە چۆن سوود لە سەرکەوتنە سەرسووڕھێنەرەکانی ئۆپەراسیۆنی باربارۆسا لە داگیرکردنی مۆسکۆ وەربگرن لە تەممووزی ١٩٤١ەوە زۆرێک لە فەرماندەکانی ھێزی زەمینی، بە تایبەتی فرانتس ھالدەر، سەرۆکی ئەرکانی ھێزی زەمینی، ویستیان سوپای ناوەند دەستبەجێ بەرەو پایتەختی سۆڤیەت بجوڵییەنن. بوو ھەڕەشەکردن لە مۆسکۆ، ئەو جۆرە ھێرشکردنە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بەشی سەرەکی ھێزەکانی سوپای سوور ناچار بکات شەڕ بکەن و ڕێگە بە لەناوچوونیان بدەن. ھەرچۆنێک بێت بە دەستێوەردانی ئادۆلف ھیتلەر بڕیار درا کە ھێزە زرێپۆشەکانیلە لێنینگراد و کیێڤ بمییەنەوە. ھەرچەندە گۆڕینی ئاراستەکە بووە ھۆی ئەوەی کە سەرکەوتن بەڵام جووڵەی گرووپی ناوەندی سوپا بەرەو مۆسکۆ دواکەوت.

ئامادەکاری و پلاندانانی ئەڵمانیا

لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا لەکاتێکدا وا دەردەکەوت کە سوپای باکوور و سوپای باشوور بە ھاوکاری سوپای ناوەند ھێز و توانیای سەرەکی ھێزەکانی بەرامبەریان لەناوبردبوو، ئامادەکاریی لەلایەن سوپای ناوەندەوە بۆ پێشڕەوی بەرەو مۆسکۆ دەرکرا پێش کۆتاییھاتنی شەڕی کیێڤ لە ٦ی ئەیلوولدا، ھیتلەر بە قبووڵکردنی بۆچوونی فەرماندەیی باڵای ھێزی زەمینی لە بەدواداچوونی ناکۆکییەکانی ئوکراینا بوو ڕۆیشتن بەرەو مۆسکۆ، بڕیاری ژمارە ٣٥ی دەرکرد. بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا لەلایەن سوپای ناوەندەوە داوای لە ھێزەکانی ئەڵمانیا کرد بەرگریکارانی مۆسکۆ لەناوبەرن و پێش ھاتنی زستان لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەرەو شارەکە پێشڕەوی بکەن بەپێی ئەم فەرمانە دەبوایە گرووپی ناوەندی سوپا بە ئاراستەی گشتی ڤیازما داگیر بکەن و گرووپەکەی سوپای تیمۆشینکۆ تێکبشکێنن پێش ئەوەی بکشێنەوە بۆ مۆسکۆ لە ڕۆژھەڵاتی سمۆلێنسک و بە تەرکیزلە سەر ھێزە زرێپۆشەکانەوە لە ھەردو لاوە گەمارویان بدەن و لە ناویان ببەن. بۆ ئەم مەبەستە دەبوو دوو «گروپی شۆک» پێک بێنن گرووپێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ڕۆسلافێل، کە ناوەندی ھێرشەکەی بوو بۆ باکووری ڕۆژھەڵات گرووپەکە دەبوایە لە ھێزەکانی سوپای ناوەندی و فرقەی دووەم و پێنجەمی زرێپۆش کە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکە ئازاد کرابوون، پێک ھاتببێت. گرووپەکەی تر لە ناوچەی نۆیەمی سوپادا بوون بە تەوەری داگیرکردن لە ڕێگەی بەڵێ گرووپەکە دەبوایە لە ناوەندی سوپاوە چەند ئارایشەکیان لەخۆ بگرتایە. بەپێی فەرمانی ڕابەر، دوای ئەوەی گرووپی سەرەکی تیمۆشینکۆ لەناوچوو لە ئەو ئۆپەراسیۆنە گەمارۆیی یەکلاکەرەوەدا، گرووپی سوپای ناوەندی بە پاراستنی بەرەی باکوور لە ناوچەی ڤۆڵگا و لە کەناری باشوور لەسەر ڕووباری ئۆکا دەست دەکەن بە دواکەوتنی ھێزەکانی دوژمن.

ھیتلەر و ھالدەر پێیان وابوو کە ھێشتا دەکرێت لە شەڕی زستان دوور بکەونەوە و لە کۆتایدا ئەم داگیرکارییە گەورەیە یەکێتی سۆڤیەتی پی بروخیت. ئەمە یەکەم جار بوو لە داگیرکردنی سۆڤیەتدا کە ئەڵمانییەکان ھێزی سەرەکی خۆیان چڕکردەوە و زۆربەی یەکە زرێپۆش و ئاسمانییەکانی بەرەی ڕۆژھەڵات لە یەک ئاڕاستەدا ڕوویان لە مۆسکۆ کرد. وێژەی فەرمانەکەی ڕابەر نیشانی دا کە بۆ یەکەم جار ھەست بە و دەکریت کۆتایی ھاتنی ئەم جەنگە پێش ئەوەی وەرزی زستان بگات کوتای پی بیت. ھەروەھا بەپێی ئەم فەرمانە مۆسکۆ بە ئامانج دانەنرا بەڵکو بەرگریکاران بوو کە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە بە دوایین ھێزی گەورەی جەنگی سوپای سوور دادەنرێت.

دوای چوار ڕۆژ فەرماندەیی باڵای ھێزی زەمینی بۆ ئەم مەبەستە فرمانێکی دەرکرد. لەپلانی پێداچوونەوەدا بارەگای گرووپی سەربازی ناوەند بەناوی «ئۆپەراسیۆنی تایڤن» کە لە ١٦ی ئەیلوول دەرچووبو، لەکاتێکدا فەرماندەیی ھیتلەر دوو تەوەری داگیرکردن لەگەڵ گرووپە زرێپۆشەکانی ٣ و ٤ پێشبینی کردبو، سێ گرووپی زرێپۆش ھێرش دەکەنە سەر سێ تەوەر. بەم شیوازە جگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپی سێھەمی زرێپۆش لە بەرەی باکوور و گرووپی ٤ی زرێپۆش لە بەشی ناوەندی، گرووپی ٢ی زرێپۆش بە فەرماندەیی جەنەراڵ ھاینز گودریان، ھەروەھا زیادبوون بوو پلانی ئۆپەراسیۆنەکە، لە بەرەی باشوورەوە، لە شۆستکا لە باشووری ڕۆژاوا لە ڕیگای ئاریڤل بەرو موسکو بە ڕی بکەون. ھێرشی گودریان ڕێگە بە گەمارۆیەکی گەورەی دیکە دەدات لە دژی ھێزەکانی سوپای سوور لە ناوچەی بریانسک ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنەکە ھەر سێ بەرەی بەرگری لە سوپای سوور لە مۆسکۆ لادەبات و شارەکە بە تەواوی بێ بەرگری دەکات. وەک لە ڕۆژی کردنەوەی ئۆپەراسیۆنی باربارۆسا، گرووپە زرێپۆشەکان ھاوپێچی سوپای پیادە بوون بۆ ئەوەی باشتر خاڵەکانی بەرگری دوژمن تێکبشکینن. بەپێی گرووپی سوپای ناوەندی، سەرەتا گرووپە زرێپۆشەکانی ٣ و ٤ کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ٩ و ٤دا بوون، دەبوایە لە ناوچەی ڤیازما ھێزەکانی سۆڤیەت گەمارو بدەن بۆ دروستکردنی کەلییەنێک لە بەرەی ڕۆژاوای سوپای سوور و پاککردنەوەی ڕێگای سەرەکی مۆسکۆ، گرووپی ٢ی زرێپۆش، بە ھاوکاری سوپای ٢ی وێرماخت، دەبوایە لە ناوچەی بریانسک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیرش بکەنە سەر تولا. سوپای دووەم و چوارەم و نۆیەمیش بەرپرس بوون لە پاککردنەوەی ناوچە گەمارۆدراوەکان.

پلانی فەرماندەیی باڵای ھێزەکانی زەمینی ئەڵمانیا

لە ١٠ی ئەیلوول، لەسەر بنەمای فەرمانی ڕێبەر، فەرماندەیی باڵای ئەڵمانیا فەرمانێکی دەرکرد بۆ "بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکان" بڕیارەکە گرنگیی "تێکشکاندنی گروپی سەربازی تیمۆشینکۆ" کەمکردەوە و ڕای گەیاند کە بەردەوام بوون بەرەو مۆسکۆ بەو مەرجەی بە "تەواوبوونی گەمارۆکە" و "دڵنیابوون لە تێکشکاندنی ھێزەکانی دوژمن" دەزانێت بەفراوانکردنی پێوەری فەرمانی ڕێبەرە، فەرمانەکە بەبەکارھێنانی یەکەی جۆڵاو و بەشی پیادە بۆ ھێرشکردنە سەر مۆسکۆ ڕاستەوخۆ پێشبینی دەکرد بەو پێیە، گرووپی ٢ی زرێپۆش و سوپای دووەمی ۆرماخت، ھێرشیان کردە سەر باکووری

شەڕی مۆسکۆ 
بەرەی ڕۆژھەڵات لە کاتی شەڕی مۆسکۆدا:██ پێشڕەوی سەرەتایی ۆرماخت – بۆ ٩ی تەممووزی 1941 ██ پێشکەوتنەکانی دواتر – بۆ ١ی ئەیلوولی 1941 ██ دەورەدان و شەڕی کیێڤ بۆ ٩ی ئەیلوولی 1941 ██ پێشڕەوی کۆتایی ۆرماخت - بۆ ٥ی کانوونی یەکەمی 1941

ڕۆژھەڵات و ئۆریۆلیان گرت. بەم شێوەیە زۆربەی ھێزەکانی سوپای ۆرماختی دووەم لە پرۆسەی ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ناوچەی کیێڤ جیاکرانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گرووپی ٢ ی زرێپۆش و سێیەمین تەوەری داگیرکردنی مۆسکۆ سەربەخۆ لە ھێزەکان لە ناوچەی ویازما دروست بکەن و باڵی ڕاستی ھێزەکانی تر بپارێزن. فیلد مارشاڵ فێدر فان بیک فەرماندەی گرووپی سەربازی سەنتەرەکە نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەئەگەری دەست پێکردنی ھێزە زرێپۆشەکان لەھەڵمەتەکانی ناوچە گەمارۆدراوەکان ھاڵدر بەڕوونی ڕای گەیاند کە باسکردنی ئامانجەکان لەم فەرمانانەدا نابێت زۆر بەجددی وەربگیرێت و پێشڕەوی بەرەو مۆسکۆ تێکبشکێنێت.

ئامادەکارییەکانی سۆڤیەت

ستاڤکا، فەرماندەی باڵای سۆڤیەت، لە کۆتایی مانگی ئابدا پێشبینی داگیرکردنی کۆتایی ئەڵمانیای دەکرد بۆ سەر مۆسکۆ. لە ١٠ی ئەیلوول، ستاڤکا فەرمانی دا ھێرشەکان لەلایەن ھێزەکانییەوە لە دژی گرووپی سوپای ناوەندی ۆرماخت لە نزیک سمۆلێنسک بوەستێنن و دۆخی بەرگری بگرنە بەر کاتێک ھێزەکانی ئەڵمانیا لە مانگی ئابدا بەرەو باشوور سووڕابوونەوە و شەڕی کیێڤ ھەڵگیرسا، ستاڤکا پێی وابوو کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین (ڕاسپوتسا)، ئەڵمانیا ھێرشێکی گەورەی دیکە دەست پێناکات. ھەرچۆنێک بێت دوای ئەوەی لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە ١٠ی ئەیلوولدا ڕاپۆرتی ھەواڵگریی دەربارەی داگیرکارییەکی نزیکی ئەڵمانیا پێگەیشت، ستاڤکا لە ٢٧ی ئەیلوولدا لە بەرامبەر ئامادەبوون بۆ «ھێرشێکی جدی» بەرەی ڕۆژاوا و بریانسک ئاگادار کردەوە و داواکارییەکانی بۆ بەرگرییەکی گونجاو خستەڕوو، ھەرچۆنێک بێت، بەرەی سۆڤیەتی ڕۆژاوا پێشتر ڕێوشوێنی ڕێگریی گرتەبەر، لەوانەشە چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناسینەوە و بەھێزکردنی پێگەکانی دژە دەبابە. بەرەی بریانسک لە ٢٨ی ئەیلوول دەستی کرد بە دەرکردنی بڕیاری ھاوشێوە بۆ ھێزەکانی. ھەرچۆنێک بێت دەرکردنی ئەم بڕیارانە لەلایەن ستاڤکا لە دژی کردەوە ئەڵمانییەکان زۆر درەنگ ھات و ھەرگیز بەرەی یەدەگەکەی نەخستەرو.

سەرچاوەکان

Tags:

شەڕی مۆسکۆ پێش ڕووبەروبونەوەشەڕی مۆسکۆ ئامادەکاری و پلاندانانی ئەڵمانیاشەڕی مۆسکۆ ئامادەکارییەکانی سۆڤیەتشەڕی مۆسکۆ سەرچاوەکانشەڕی مۆسکۆ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گازۆلینمۆسکۆقەڵای دمدمعەبدولقادری گەیلانیشارەزوورکەنداوی فارسئاوئێزیدی (ئایین)لۆژیکمیسری کۆندەنگناسی (زمانەوانی)بارزانسیروانپارەدەروونناسیی پەروەردەییئاوھاتنەوەمافەکانی ژنانمارکێتینگڕووسیامانگگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)مەریوان ھەڵەبجەییئەحمەد موفتیزادەھەڵگوردزانستھەریرشێخ مەحموودی حەفیدمەم و زینتوخمی کیمیاییکریستیانۆ ڕۆناڵدۆمیسرکەوسەقزشیعرعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبپارێزگاکانی کوردستانکەنەداشوباتشێرپەنجەماوسئیبراھیم ئەحمەدتێنسی سەرمێزئاوی ژێرزەویئایینی زەردەشتینیکۆلا تێسلافەرھاد پیرباڵنێچیرڤان بارزانیخورماگرانەتاسیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاپلەی گەرمیپشیلەبێڵی ئایشنەرپارێزگاکانی عێراقپێوانەکردنیاساکانی جووڵەی نیوتنگۆران (تیرە)جگەرەڕۆمانتیزمخەلافەتمەتری شەش و نیوجەنگی حەتینیەکێتیی سۆڤیەتسەددام حوسێنمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریپۆڕنئوسترالیابەنزینخانەعەبدولڕەحمان زەبیحیعەبدولڕەحمان قاسملووئایەتەلکورسیتۆپی دەستشەکرەبانک🡆 More