سوپای ئەبووبەکر سدیقی سەلەفی ڕێکخراوێکی عێراقییە و سەر بە ئیسلامی سوننەیە و بەوە ناسراوە نزیکەی ٥٦٤ ئەندامی پۆلیس و سوپایان گرتووە و دەستگیریان کردوون، دوای لێکۆڵینەوە ھەندێکیان ئازاد کرد و ھەندێکی تریش تا ئێستاش لەلایەن ئەو کەسانەوە دەستبەسەرن.
نزیکەی ١٠٠ فیلمی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی بڵاوکردووەتەوە و لە ئەنبار و بەغدا و دیالە چالاکە.
سوپای ئەبووبەکر سدیقی سەلەفی | |
---|---|
وڵات | عێراق |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | سەلەفی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ |
سوپای ئەبووبەکر سەلەفی دوای کوشتنی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیی ئەبووعومەر بەغدادی و وەزیری جەنگ ئەبوو حەمزە موھاجیر پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقەوە کرد، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لەلایەن وتەبێژی میدیایی دەوڵەتی ئیسلامییەوە بوو، سەرەخۆشی بۆ کوشتنی ئەو دوو سەرکردەیە ڕاگەیاندن.
دواتر لە لایەن دەزگای ڕاگەیاندنی سوپای ئەبووبەکر سدیقەوە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و ئەوەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە پەیوەستبوونی سوپاکە لەژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلامیی بەھۆی جیاوازییان لە بابەتە سیاسییە شەرعییەکاندا، و ئەوانەی ڕازیبوون ٩ لە سەرکردەکانیان بوون و ١٠ کەسی دیکەش ڕەتیانکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو ٩ کەسەی پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە کردووە ناسراون بە ڕووبازی و دووڕوویی، و ھەرکاتێک چاویان بە گرووپێک دەکەوێت قسە و ھەڵوێستیان دەگۆڕن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوپای ئەبووبەکر سدیقی سەلەفی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.