دانیەڵ برۆول

دانیەڵ برۆوڵ (ئیسپانی: Daniel Brühl) (لەدایکبووی ١٩٧٨، بارسێلۆنا، ئیسپانیا) ئەکتەرێکی سینەمایییە.


دانیەڵ برۆول
برۆول لە ۲۰۱٥
لەدایکبوون
دنیێل سیزار مارتن برۆول گۆنزالێز دۆمینگۆ

(١٩٧٨-٠٦-١٦) ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
بەرشلۆنە، ئیسپانیا
نیشتەجێیبەرلین، ئەڵمانیا
نەتەوەئەڵمانی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون1995–ئێستا

ژیان

دایکی مامۆستا بووە و باوکیشی دەرھێنەری تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی (ھانۆ بڕۆوڵ) بووە. دوای ماوەیەکی کەم لەدایکبوونی، خێزانەکە ماڵیان دەگوازنەوە بۆ شاری (کۆڵۆن) لە ئەڵمانیا و (دانیەڵ) لەوێدا گەشە دەکات. ئاکتەرەکە بێخەوش بەزمانەکانی "ئەڵمانی، ئسیپانی، ئینگلیزی، پورتوگالی، فەرەنسی، و کەتەلۆنی" قسە بکات سەرەتا لە تەمەنی ١٤ ساڵی دەستی کردووە بەکاری نواندن لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی Freunde fürs Leben، و بەردەوام بووە لە ڕۆڵگێڕان لە چەند بەرھەمێکی تەلەڤزیۆنی و ھەنێک فیلمی بچووکدا. بەڵام سەرەتای دەرکەوتنی (برۆوڵ) لەساڵی ٢٠٠٣ ـەوە دەستی پێکرد ئەویش بەنواندنی رۆڵی (ئاڵێکس) لە فیلمی Good Bye Lenin! کە تیایدا ڕۆڵی کوڕێکی گەنج دەبینێت کە پێویستە ھەواڵی شکانی "ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات" لەدایکە دڵناسکەکەی بشارێتەوە دوای ئەوەی کە لە کۆمایەکی درێژخایەن بەھۆش دێتەوە، (برۆوڵ) بۆ ئەو ڕۆڵەی بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا لەو کاتەوەش ئاکتەرەکە ساڵ بەساڵ ھەنگاوی چاکتری بەرەو پێش ناوە، لەوانەش ڕۆڵ بینینی لە فیلمی The Bourne Ultimatum لەگەڵ ئاکتەر (مات دەیمن). ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩ (برۆوڵ) دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بەژداری بکات فیلمی Inglourious Basterds  کە لە دەرھێنانی یەکێک لە گەورەترین دەرھێنەرەکانی ھۆڵییود (کوینتن تارەنتینۆ) و نواندنی چەندەھا ئاکتەری گەورەی وەکو (براد پێت، کریستۆف ڤاڵتز، و مایکڵ فاسبێندەر) بوو

فیلمەکان

چەند فیلمێكی سەركەوتوو كە لەو كاتەوە ڕۆڵی تێیاندا بینیوە:

Rush (2013)

Woman in Gold (2015)

Colonia (2015)

Captain America: Civil War (2016)

فیلمەکانی داهاتووی

لە پڕۆژەكانی داهاتووشی: Alone in Berlin (2016)

The Promise (2016)

The Zookeeper's Wife (2016)

God Particle (2017)

سەرچاوەکان

Tags:

دانیەڵ برۆول ژیاندانیەڵ برۆول فیلمەکاندانیەڵ برۆول سەرچاوەکاندانیەڵ برۆولئیسپانی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڤیگنیزمیارسانپلەی گەرمیخەڵاتی ھونەری بێکسانگ بۆ باشترین خانمەکتەری نوێسەوزەمستەفا خۆشناوکەشناسیتەکنۆلۆژیاحەسەن کوڕی عەلیمافئەحمەد کوڕی حەنبەل.acمیرنشینە کوردییەکانکاردۆخیبۆکانیوونیکۆدوزەی میکانیکیخەلافەتی عەباسیڕەگی nەمحکوومەتمایەسیریزانکۆی سلێمانینیسان (مانگ)کەریم خانی زەندبەقەرەعەتا قەرەداغیھەژارعەبدولسەلام بارزانیسوننەمێژووی کوردئەلبەرت ئاینشتاینڕاپەڕینی ١٩٩١تەنوورەمەغۆلپەرلەمانی کوردستانبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤدڵئەندامی زاوزێھەوکردنی پەردەکانی مێشکعەبدوڵڵا پەشێوڕۆژژمێری کۆچیموکریانشنگالدانتێ ئەلیگیێریتوندوتیژی سێکسی لە شەڕپۆستەرویکیفەرھەنگدەستدرێژیی سێکسیفۆتۆنویکیپیدیاسێگۆشەدانیشتووانی کوردئیحسان نووری پاشاساڵح یووسفیئوسترالیامریشکنیۆن.bnئەدھەم بارزانیجاک نیکڵسنپەڕەسێلکەنەخۆشیی سەدەفمەریخمەھابادماتماتیکلیۆنارد ئۆیلەربیرچوونەوەپیرەمێردشا سولەیمانی یەکەمزەریای ھێمنکۆندۆمدەریای ڕەشمێژووی جافدەستپەڕمەسروور بارزانیفاشیزم🡆 More