حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Коммунистическая партия Советского Союза)، پارتی سیاسی دامەزرینەر و بەرێوەبەری ڕووسیای سۆڤیەت و یەکێتی سۆڤیەت بوو.
حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت ڕژێمی تاک حیزبی لە یەکێتیی سۆڤیەت ھەتا ١٩٩٠ بوو، کاتێکەکە کۆنگرەی نوێنەرانی گەل ماددەی ٦ی دەستوور ١٩٧٧ی یەکێتیی سۆڤیەتی گۆڕی. حیزب لە ١٨٩٨ وەکو بۆلشێڤیکەکان دەستی پێ کرد. حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، حیزبی کۆمۆنیست لەسەر بنەمای دیموکراتی کۆبوونەوەی دەسەڵات لە ناوەند بوو.
حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەت Коммунистическая партия Советского Союза | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
دامەزرێنەر | ڤلادیمیر لێنین |
سکرتێری گشتی | یێلینا ستاسۆڤا (یەکەم st; ١٩١٧–١٩١٨) میخائیل گۆرباچۆڤ (دوایین؛ ١٩٨٥–١٩٩١) |
دروشم | "Пролетарии всех стран, соединяйтесь!" ("کرێکارانی جیھان یەک گرن!") |
دامەزرا لە | ئایاری ١٩١٧ |
تێکچوو لە | ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ |
ھاتە جێگەی | بۆلشێڤیکەکان لە پارتی کرێکارانی سۆشیال دیموکراتی ڕووسیا |
لە جێگەی ھات | پارتی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕووسیا |
پێگە سەرەکییەکان | مۆسکۆ، گۆڕەپانی ستاڕایا، ٤ |
ڕۆژنامە | پراڤدا |
لقی لاوان | کۆمسومووڵ و پێشەنگەکان |
ئەندامێتی | ١٩ ملێون کەس(١٩٨٦) |
ئایدۆلۆجیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم (لەوەتەی١٩٢٩) |
جێگای سیاسی | تەواو چەپ |
ئەندامێتیی نێونەتەوەیی | نێودەوڵەتی دووەم (١٩١٢–١٤) کۆمۆنیست جیھانی (١٩١٩–٤٣) کۆمینفۆرم (١٩٤٧–٥٦) |
ڕەنگە فەرمییەکان | سوور |
حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزرا، ئەم دامەزراندنە گشتی نەبوو، بەڵام لە ساڵی ١٩١٢ لەژێر ناوی حیزبی بەلشەفیک ڕاگەیەندرا کە ڤلادیمێر لینین سەرۆکایەتی دەکرد، دوای شۆڕشی بەلشەفیک لە ساڵی ١٩١٧ ناوەکەی بوو بە حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا، و دوای دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢٢ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت، بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر لینین، لە ساڵی ١٩٩١ ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت ڕاگەیاندرا و پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە و لە شوێنی پارتی کۆمۆنیستی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزرا.
حیزبەکە لە ڕاستیدا لە ساڵی ١٩٠٣ی زایینی دامەزرا دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا دابەش بوو بۆ زۆرینە بەلشەفی و کەمینەیەک بە ناوی مێنشەفییەکان، بەڵام وەک پارتێکی سەربەخۆ و فەرمی دەرنەکەوت تا ساڵی ١٩١٢ نەبێت دوای ئەوەی بەلشەفییەکان لەلایەن لینینەوە لە پارتەکە جیابوونەوە.
حیزبەکە توانی دەست بەسەر ڕووسیادا بگرێت دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧ بە سەرۆکایەتی لینین، دوای ئەوە دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەر خاکی ڕووسیا ڕاگەیاند لە ساڵی ١٩١٧. لە ئەنجامدا شەڕی ناوخۆیی ڕووسیا لە ساڵانی ١٩١٨–١٩٢١ سەریھەڵدا، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆ، حیزبەکە توانی دانپێدانانێکی نێونەتەوەیی بۆ دەوڵەتە گەنجەکەی بەدەستبھێنێت، ئەمەش ڕژێمی قەیسەرییەتی لە ڕووسیا لەناوبرد و یەکێتیی سۆڤیەت و کۆمارەکانی یەکیانگرت.
حیزبەکە پاش داڕمانی یەکێتیی سۆڤیەت و پارچەپارچەبوونی بۆ چەند وڵاتێک لە ساڵی ١٩٩١دا ھەڵوەشایەوە و لە ئێستادا ئەم حیزبە بوونی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ژمارەیەک لە پیاوەکانی لەژێر ئاڵای حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیادا پەیوەست بوونە.
سەرکردەکانی پارتی بەلشەفیک (١٩٠٣–١٩١٨)، حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا (١٩١٨–١٩٢٥) کە بوو بە حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت (١٩٢٥–١٩٩١):
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحزب الشيوعي السوفيتي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٨ی ٩ی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.