نیکیتا خروچۆڤ (ماوەی ژیان: ١٥ی نیسانی ١٨٩٤ لە کالینفوکا لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسیا تاکوو ١١ی ئەیلوولی ١٩٧١ لە مۆسکۆ - یەکێتیی سۆڤیەت) کەسایەتی سیاسیی ڕووسییە، کە سەرکردایەتی یەکێتیی سۆڤیەت کردووە لە ماوەی شەڕی سارد، یەکەم خزمەتی نیکیتا خروچۆڤ بۆ سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەت لەماوەی ١٩٥٣ تاکوو ١٩٦٤ بوو و لەماوەی ١٩٥٨ تا ١٩٦٤ وەک سەرۆکی ئەنجومەنییەکێتیی سۆڤیەت کاریکردووە کە ئەو ئەنجومەنە لەماوەی ١٩٤٦ تاکوو ١٩٩١ بەرترین ناوەندی بڕیاردان و جێبەجێکردن بووە لە یەکێتیی سۆڤییەت.
نیکیتا یەکێک بووە لەوانەی جۆزێف ستالین باوەڕی بە توانا و کەسایەتیی هەبووە بۆیەش دوای مردنی ستالین نیکیتا بووە یەکێ لە سەرکردە و بڕیاردەرانی ئەو وڵاتە.
لەماوەی سەرۆکایەتی خروچۆڤ ئەوا چاکسازی کرا لە سیستمی وڵات، پەیوەندییەکانی سۆڤییەت و ڕؤژئاوا بەرەو باشتر چوون تەنانەت لەساڵی ١٩٥٩ خروچۆڤ جارێک سەردانی ئەمریکاشی کرد لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نۆکییەکانی بلۆکی ڕۆژھەڵات و وڵاتانی ڕۆژئاوا مابوو بەتایبەت لەسەر کێشەی کووبا.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیکیتا خروشچۆڤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نیکیتا خروشچۆڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.