بەگشتی، حوکم بە بڕیارێک دەوترێ کە پاش ئەوەی گەواکان و شایەتحاڵەکان و بەڵگەکان تاوتوێ کران و ھەڵسەنگێنران، یەکلایی بووبێتەوە.
حوکم وەکوو زاراوە لە بوارە جیاجیاکاندا مانای جیاجیای ھەیە:
لە بواری بەڕێوەبردنی حکوومەتدا، حوکم قسە یا نووسراوەیەکە کە بە پێی ئەوە کارێک لە ژێردەست داوا دەکرێ. لە بنەڕەتدا، حکوومەت یانی ئەو دامودەزگایە کە حوکمی بە دەستەوەیە.
لە بواری قانووندا، حوکم دوا وتە و فەرمانی دادگایە کە لە کۆتاییی دادگاکەدا لە بابەت مافەکان و بەرپرسیارەتییەکانی لایەنەکانەوە لە لایەن قازییەوە ڕادەگەیێنرێ.
لە بوارەکانی لۆژیک و فەلسەفەدا، جیاوازیی نێوان حوکم و قەزیە و تەسدیق زۆر ڕوون و ئاشکرا نییە و زۆربەی جارەکان لە جێی یەکتر بە کار دەبردرێن و بە ھاومانای یەکتر ڕەچاو دەکرێن. دەڵێن حوکم ئەو کارەیە کە زەین دەیکا و تێیدا تایبەتمەندییەک دەخاتە پاڵ شتێکەوە. قەزیەش دەربڕینی ئەو حوکمەیە بە وتە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حوکم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.