جۆسێف فرانسیس تریبیانی (جۆیی) : کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی سیتکەمی ھاوڕێکان کە لە لایەن مات لیبلانکەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە
جۆیی ئەکتەرێکی ئیتاڵی-ئەمریکیە کە لە شاری سان فرانسیسکۆ دەژی لەگەڵ چاندلەر بینگ کە نزیکترین هاوڕێیەتی ، بەپێی ئاماژەکانی ناو زنجیرەکە جۆیی لە ساڵی ١٩٦٨ لەدایک بووە بەو پێیەی لە ئەڵقەیەکدا دەڵێت ساڵی ١٩٨١ من ١٣ ساڵ بووم، جۆیی لە لە خێزانێکی ئیتاڵی-ئەمریکیەوە هاتووە ، باوکی جۆیی ناوی جۆسێف تریبیانیە و دایکی ناوی گلۆریایە و حەوت خوشکی هەیە ، جۆیی لە منداڵیدا هاوڕێیەکی خەیاڵی هەبووە بە ناوی ماوریس
جۆیی زۆری حەز بە خواردنە و زۆرکات لە کاتە هەستیارەکاندا داوای خواردن دەکات و لە کاتێکدا کە ئاهەنگی هاوسەرگیری ڕۆسی هاوڕێی نزیکە لەوەی تێکبچێت بە هاوڕێکانی دەڵێت ''گەر هەر شتێکیش ڕووبدات کێکمان دەدەنێ بیخۆین وایە؟'' ، جۆیی لە نێو شەش هاوڕێکەیدا زۆرترین شانسی هەیە بۆ دۆزینەوەی کچە-هاوڕێ بەڵام زۆربەی پەیوەندیەکانی ماوە کورتن ، جۆیی لە بیرکاریدا لاوازە بەو پێیەی ''پێنج سەد + پێنج سەد بە بەکارهێنانی بژمێر کۆدەکاتەوە''
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆیی تریبیانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جۆیی تریبیانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.