جۆن ویڵدن ھیوز جونییەر (١٨ی شوباتی ١٩٥٠–٦ی ئابی ٢٠٠٩) فیلمسازێکی ئەمریکی بوو.
ھیووز لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە پیشەکەی کرد وەک نووسەری وتار و چیرۆکی گاڵتەجاڕانە بۆ گۆڤاری ناشنەڵ لامپوون. دواتر چووە ھۆڵیوود بۆ نووسین، بەرھەمھێنان، و ھەندێک جاریش دەرھێنانی ھەندێک لە سەرکەوتووترین فیلمە کۆمیدییە ڵایڤ ئاکشنەکانی ساڵانی ھەشتاکان، وەکوو پشووەکەی ناشنەڵ لامپوون؛ بەڕێز دایک؛ شازدە مۆم؛ زانستی سەیر؛ یانەی نانی بەیانی؛ ڕۆژی پشووی فێریس بیوڵەر؛ جوان لە پەمەییدا؛ جۆرێک لە سەرسووڕھێنەر؛ فڕۆکە، شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلەکان؛ ئەو منداڵێکی دەبێت؛ دەشتودەرە مەزنەکان؛ مامە بەک؛ بەتەنیا لە ماڵەوە؛ ھۆڵەندی؛ بیتھۆڤن (بە ھاوبەشی لەژێر ناوی ئێدمۆند دانتێسدا نووسراوە)؛ دێنیسی مڵۆزم؛ و ڕۆژی چوونەدەرەوەی منداڵێک.
زۆربەی کارەکانی ھیووز لە ناوچەی گەورەی شیکاگۆدا ڕوودەدەن. ھیووز بە فیلمە کۆمیدییە ھەرزەکارییەکانی تەمەنی باڵغبوونی ناسراوە لەگەڵ دەرخستنی ڕاستگۆیانەی ژیانی ھەرزەکاریی لاشارانە. زۆرێک لە کەسایەتییە جێگیرەکانی لەم ساڵانەدا بۆ مۆڵی ڕینگواڵد نووسراوبوون، کە سەرچاوی ئیلھامی ھیووز بوو.
لە بەیانییەکی ھاوینی ٢٠٠٩ لە شاری نیویۆرک لەکاتی پیاسەکردندا، ھیووز تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەستدا. دوای مردنی لەلایەن زۆر کەسەوە ڕێزی لێگیرا، لەنێویاندا لە ٨٢ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکاردا لەلایەن زۆرێک لەو ئەکتەرانەوە کە لەگەڵیدا کاریان کردبوو، وەک مۆڵی ڕینگواڵد، ماتیو بڕۆدریک، ئانتۆنی مایکڵ ھۆڵ، چێڤی چەیس، و مەکاڵی کەڵکن. ئەو ئەکتەرانەی کە بەھۆی یارمەتیی ھیووزەوە سەرکەوتوو بوون بریتین لە مایکڵ کیتن، ئانتەنی مایکڵ ھۆڵ، بیڵ پاکستن، ماتیو بڕۆدریک، مەکاڵی کەڵکن، و ئەندامانی گرووپی بڕات پاک.
داڕێژە:جۆن ھیووز
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆن ھیووز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جۆن ھیووز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.