جاکی بڕاون فیلمێکی تاوانکاریە لە نووسین و دەرھێنانی کوێنتین تارانتینۆ و نواندنی پام گریر لەڕۆڵی سەرەکیدا.
فیلمەکە لە ڕۆمانی Rum Punchی ئێلمۆرد لیۆناردەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەم کارە تاکە بەرھەمی تارانتینۆیە کە پشتی بە سیناریۆیەکی ناڕەسەن بەستووە.
کاستی فیلمەکە پێکھاتوون لە ساموێل ئێل. جاکسن، ڕۆبێرت فۆرستەر، بریجێت فۆندا، مایکڵ کیتن و ڕۆبێرت دی نیرۆ. فیلمەکە سێیەمین فیلمی تاراتینۆ بوو دوای ھەریەک لە فیلمەکانی سەگی جۆگەکان (١٩٩٢) و کرۆکی ئەندێشە (١٩٩٤).
گریر و فۆڕستەر ھەردووکیان ئەکتەری دێرین بوون، بەڵام لەڕێگەی ئەم فیلمەوە توانیان ھەردووکیان سەر لەنوێ وەک ئەکتەری نایاب دەرکەونەوە. فیلمەکە بووە ھۆی بەدەستھێنانی پاڵاوتنی باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بۆ فۆرستەر لە خەڵاتی ئۆسکار، و پاڵاوتنی گۆڵدن گڵۆب بۆ جاکسن و گریر.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جاکی بڕاون, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.