46°51′E / 36.267°N 46.850°E / 36.267; 46.850
ئەم وتارە لە پێشوودا وتارێکی ھەڵبژێردراو بووە، بەڵام بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا یەکلایی کرایەوە کە چی تر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێت، بۆیە ئێستە چی تر وتارێکی ھەڵبژێردراو نییە. لەوانەیە ھۆکاری نەمانی وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو لە پەڕەی وتووێژەکەی باس کرابێت. |
ئەشکەوتی کەرەفتوو، یەکێک لە بەرھەمە مەزنەکانی تەلارسازیی بەردیە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێھەمی زایینی. ئەم ئەشکەوتە مێژوویە لە مەوداری ٧٥ کیلۆمتری نێوان دووشاری سەقز و دیواندەرە ھەڵکەوتووە. نزدیکترین گوند بەم ئەشکەوتە دێی میرسەعیە کە لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەشەکەوتەکە ھەڵکەوتووە. ڕێگەی سەرەکەی بۆ ئەم کوولە لە جادەی تیکابەوە دەڕوات. ڕێگاکە سەرەتا بە تێپەڕاندنی ھەرێمێک بە ناو گۆڕباوەلێ دەست پی دەکات وە دواتر دەگاتە گوندی یوزباشکەندی و پاش دەرچوون لەم دێیە و تێپەڕاندنی ٣ کیلۆمتر دەگاتە ئەشەکەوتەکە.
ئەم ئەشکەوتە لە ناو دڵی زنارێکی بەرز ھەڵکەوتوە و ئاواییەکانی مەحموو ئاوا لە باشوور، میر سەعید لە ڕۆژئاوا، عەلی ئاوا لە باکوور و یوزباش کەندی لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەشکەوتی کەرەفتوو هاوسنوورن. کەرەفتوو سەر بە ناوچەی سەقز بوو بەڵام دواتر دیواندەرە بوو بە شارستان و کەرەفتوو بوو بە ناوچەی سەر بەو شارستانە.
کەرەفتوو ئەشکەوتێکی بەردی و سرۆشتیە و ئاسەوارە مێژوویەکانی ناو ئەشکەوتەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەورەی سێھەمی زەویناسی.
لە زۆر شوێنی ناو ئەشکەوتەکە ئاو بەرچاو دەکەوێت بەڵام کەمە و وەک گۆلاوی پاش باران دەچێت، ھەروەھا زۆر جێگای میچی ئەشکەوتەکە دڵۆپە دەکەن.
لە ڕابردوودا بە ھۆی نیشتەجێ بوونی ھۆزی جۆر بە جۆر ئاڵوگۆڕ و دەستکاری لە ئەشکەوتەکە بەدی ھاتووە و ڕێگا و داڵانی تێدا درووست کراون.
بەرزایی ئەو درگایەی پێیدا دەچنە ژوورەوە ٢٠ تا ٢٥ میتر لە ئاستی زەوییەوە بەرزە کە بەم ھۆیەوە لە ڕابردوودا ڕێگەی چوونە ژوور زۆر زەحمەت بوو.
لە بەشی پێشەوەی ئەشکەوتەکە چوار قات تەلارسازی و ڕەوەزە بەردی دەستکرد چێکراوە کە لە ھەر قاتێکدا جگە لە درووست کردنی دیو و ژووری بە سەر یەکەوە، پەنجەرە و ڕۆچنە گەلێک بۆ گۆڕانی ھەوا و پەیوەندی ژوورەکان پێکەوە بەرچاو دەکەوێت.
پلیکان و قادرمەی لە بەرد تاشراوی نێو ئەشکەوتەکە و تەنانەت پشتیوان و کلۆمی دەرگا و پەنجەرە پێداخستن بواری پاراستن و ئەمنیەت و ھێمنیش لە بەر چاو گیراوە و ڕەچاو کردنی ئەو تێبینیانە پیشاندەری پێشکەوتوویی تایبەتی تەلارسازی (مێعماری) ئەو سەردەمە نیشان ئەدات.
لە سەر دیواری ھەندێک لە ژوورەکان و ڕاڕەوەکان، نەخش و نیگارگەلێک لە ئاژەڵان و گژ و گیا بەرچاو دەکەون. لە سەردەرانی درگای یەکێک لە ژوورەکان بە خەتی یۆنانی نووسراوەیەک لە بەرد ھەڵکەندراوە، لەم نووسینەدا یادی خودایەک بە نێوی ھێراکلۆس کراوە، ھەر بەم بۆنەوە مێژوونووسانی کۆن لە کتێبەکانیاندا ناوی ئەم ئەشکەوتەیان بە پەرەستگای خودای یۆنانی ھێناوە. لەم نووسراوەدا ھاتوھ:
« | ئەم ماڵە ماڵی ھێراکلۆسە، ھەر کەس پێ لەو ماڵە بنێ پەنا ئەدرێت. | » |
ھەبوونی ئەم نووسراوە بوەتە ھۆی ئەوەی کە ھەندێک پێیان وایە دەبێ ئەشکەوتی کەرەفتوو ماوەێک بە شێوەی کاتی جێگای دانیشتن و حەوانەوەی سەلوکییەکان ( میراتگر و جێگەدارانی ئەسکەندەر مەقدوونی ) بووبێ کە دوای سەرکەوتنەکانی مێھردادی دووھەمی ئەشکانی بەرەو ڕۆژئاوای ئێران ڕۆیشتن.
درێژایی ئەشکەوتەکە نزیکەی ٧٥٠ میترە کە ئەو مەودایە دەیان پێچ و کەلێن و قوژبنی لێ دەبێتەوە، ھەروەھا ڕەھەند گەلی جۆر بە جۆری لێ جیا دەبێتەوە و ھەر بەم ھۆیە تاکو ئێستا ھیچ کەس نەیتوانیوە بە تەواوی سەر و بنی ئەو ھەموو کەلێن و قوژبنە بەرێتەوە سەر یەک و نەخشەیەکی لێ ئامادە بکات.
تا ئێستا کەس نەیتوانیوە بگاتە کۆتایی ئەم کەلێن و قوژبنانەی ئەشکەوتەکە، کە ئەمە بۆ خۆی بوەتە ھۆی ئەوە کە ئەفسانە و چیرۆک گەلێکی زۆر لەم ناوچەدا بکەوێتە سەر زاران و تەنانەت ئەم خاڵە لە نووسراوەکانی نووسرانی ناوچەی سەقزدا ڕەنگی داوەتە و لەم بوارەدا دەیان چیرۆک و بەسەرھات تۆمار کراوە.
لەم ساڵانەی دواییدا لە لایەن کاربەدەستان و لێپرسراوانی ناوچەی سەقز بە تایبەت میراتی کولتووری و شارەزایانی بواری ئاسەواری پارێزگای کوردستان، بە مەبەستی گەشەپێدان و ھێنانە ڕووی ئەم شوێنەوارەی ناوچەی سەقز، چەندین چالاکی کراوە کە گرینگترینیان بریتین لە:
لە تازەترین لێکۆڵینەوە و گەڕان بە نێو ئەشکەوتی کەرەفتوو، دەیان پارچە ئاسەواری دەورانی پێش مێژوو و دەورەی ئیسلامی دۆزراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەشکەوتی کەرەفتوو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەشکەوتی کەرەفتوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.