ئەحمەد بەشیر یان ئەحمەد ئەلبەشیر (بە عەرەبی: أحمد البشیر؛ لەدایکبووی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤) ڕۆژنامەنووس، کۆمیدیان و دەرھێنەرێکی عێراقییە، ئەو بە پێشکەشکاری بەرنامەی سیاسیی تەنزئامێزی ھەفتانەی ئەلبەشیر شۆ بەناوبانگە کە لە کەناڵی دۆیچە ڤێڵی عەرەبی نمایش دەکرێت و ئەڵقەکانی لە یووتیووبدا نیو ملیار بینەری تێپەڕاندووە.
ئەحمەد بەشیر | |
---|---|
أحمد البشير | |
لەدایکبوون | أحمد عبد الهادي عبد السلام بشير الدليمي ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ |
نیشتەجێی | بەرلین |
نەتەوە | عەرەب |
شارۆمەندێتی | عێراقی |
خوێندنگە | زانکۆی نەھرەین |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٠–ئێستا |
ناسراوە بە | ئەلبەشیر شۆ |
خێزان | عوسمان ئەلبەشیر |
زۆر کەس بەرنامە تەنزئامێزەکانی بەدڵ بووە لە ئێستادا بە یەکێک لە بەناوبانگترین ڕاگەیاندکارانی عێراق دادەنرێت. و بە یەکێک لە بیست کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھانی عەرەبی لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی کاریگەری جیھانییەوە ھەڵبژێردراوە.
لە شاری (طب) لە بەغدا لەدایکبووە بەڵام لە شاری ڕومادی گەورە بووە.
ئەحمەد لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا گەورە بووە، باوکی پزیشکی شەریعەتی ئیسلامی بووە و دایکی نیقابی لەبەر کردووە، و واجب بووە کە بچێتە مزگەوت و قورئانی پیرۆز لەبەر بکات. خێزانەکەی لە سێ برا و سێ خوشک پێکھاتوون. برا ناوەڕاستەکەی بەناوی «موعاز» لە تەمەنی پازدە ساڵیدا لە مانگی نیسانی ٢٠٠٦دا لە باخی ماڵەکەیدا بۆمبێکی ھاوەن بەسەریدا تەقییەوە و شەھید بوو، مانگێک دوای ئەم ڕووداوە، ئەحمەد بڕیاریدا واز لە خوێندنی زانکۆ بھێنێت بەھۆی شۆکبوونی و بەھۆی بارودۆخی شەڕی تائیفییەوە، و بڕیاریدا بچێتە لای مامی لە ڕومادی بژی.
دوای ساڵ و نیوێک لە گواستنەوەکەی لە تەممووزی ٢٠٠٧، باوکی لەلایەن قاعیدەوە ڕفێندرا، دوای چەند ڕۆژێک ئازادیان کرد، لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا باری تەندروستی خراپ بوو، بۆیە خێزانەکەی بڕیاریاندا بچنە سوریا بۆ مەبەست لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ باوکی، بەڵام نەشتەرگەرییەکە شکستی ھێنا، و باوکی دوای وەستانی گورچیلەکانی لە سووریا بەخاک سپێردرا، دواتر خێزانەکەی گەڕانەوە عێراق.
ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١١ دوای ئەوەی لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕزگاری بوو، ڕووی لە عەممانی پایتەختی ئوردن کرد و لەوێ دەستی بە کارکردن و نیشتەجێبوون (ئیقامە) کرد.
خوێندنی سەرەتایی لە شاری رومادی تەواو کردووە، دواتر خێزانەکەی ڕوویان لە بەغدا کردووە لە قەزای ئەلمەنسوور، لەوێ خوێندنی ناوەندی و ئامادەکاریی تەواو کردووە، لە قوتابخانەی ئامادەکاری ئەلمەنسوور بۆ کوڕان تەواو کردووە و لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی ژمێریاری خوێندووە بۆ ماوەی دوو ساڵ، دوای ئەوە بڕیاریدا پسپۆڕییەکەی بگۆڕێت و لە ساڵی ٢٠٠٦دا بچێتە خوێندنی میدیا لە زانکۆی ئەلنەھرەین.
ئەحمەد بەشیر تا ساڵی ٢٠١١ ھەشت ساڵ وەک پەیامنێری کەناڵە ھەواڵییەکانی عێراق کاری کردووە.
ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠١١، لەکاتێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە لە شاری ڕومادی ڕووماڵی فێستیڤاڵێکی شیعری بەناوبانگی دەکرد تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا و بەھۆیەوە ٧ ھاوڕێی گیانیان لەدەست دا، ئەم ڕووداوە کاریگەری زۆری لەسەر دەروونی دانا.
پاشان بڕیاریدا ژیانی خۆی بگۆڕێت و سەرەتایەکی نوێی لەگەڵ کەناڵی بابل دەستپێبکات، بە بەرنامەی شکو ماکو (چی ھەیە چی نییە) کە بووە ھۆی ناوبانگەکەی دوای ئەوەش بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقییە کار دەکات، کە تێیدا چەندین بەرنامەی وەک لیفە ستایل وموقتاتە باوکی زمان (ابو لسان).
پاشان بیری لە پێشکەشکردنی شتێکی نوێ کرد. چاوی بە دەرھێنەر حسام ئەلاعرەجی کەوت و بیری لەوە کردەوە کە بەرنامەیەکی نوێ پێشکەش بکات کە باس لە کێشەکانی ناو کۆمەڵگا دەکات کە ناوی ناوە "ئەلبەشیر شۆ" کە بەرنامەیەکی کۆمیدی سیاسی تەنزئامێزە، ئەم بەرنامەیە بووە ھۆی زیابوونی ناوبانگەکەی لە شەقامی عێراق و عەرەبی. یەکەم وەرزی لە ساڵی ٢٠١٤ لە کەناڵی شایەتحاڵی سەربەخۆ(الشاھد المستقل) لە یوتیوب نمایشکرا. وەرزی دووەم تەنھا لە یوتیوب نمایشکرا، وەرزی سێیەمیش لە کەناڵی مانگی دەستکردی سۆرمەری و کەناڵی دۆیچە ڤێڵ عەرەبی نمایشکرا، بەڵام کۆمیسیۆنی میدیا و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا نمایشکردنی بەرنامەکەی لە کەناڵی سۆمەری ڕابگرێت بەھۆی "پێشێلکردنی مادەکانی پابەندبوون" بۆ دەستپاکی و شەفافییەت لە گواستنەوەی زانیارییەکانی و بەکارھێنانی زمانی سووکایەتیکردن و ئاماژە ھێرشبەرانە بە وتەی ئەوان.
تەنھا لە بەرنامەی دۆیچە ڤێڵ نمایشکرا، بەڵام لە ئەڵقەی دەیەمەوە تا کۆتایی وەرز لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و دۆیچە ڤێڵ نمایشکرا. لە وەرزی چوارەمدا، بەرنامەکە تەنھا لە کەناڵی دۆیچە وێل نمایشکرا، چونکە ئێن ئاڕ تی بەھۆی چەندین سەرپێچی و فشارەوە لەسەریان نمایشکردنی وەستا، بۆیە تەنھا سێ ئەڵقەیان پیشاندا (ئەڵقەی ١٣ و ١٤ و ١٥) ھەروەھا پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و وەرزی ھەشتەم تەنھا لە دۆیچە وێڵ نمایشکرا، جگە لەوەی لە ھەموو وەرزەکانیدا لە پلاتفۆرمی یوتیوب نمایشکرا.
کەناڵەکەی لە یوتیوب زیاتر لە پێنج ملیۆن سەبسکرایبی ھەیە و زیاتر لە نۆسەد ملیۆن بینەر، بەرنامەی ئەلبەشیر شۆ ڕۆڵی سەرەکی لە خۆپیشاندانەکانی تشرینی عێراقدا ھەبوو.
ئە حمھد دەڵێت ئەو ھەواداری کۆمیدی ناوداری میسری (باسم یوسف) و کۆمیدی ئە مریکی جۆن ستیوارتھ و کاریگەریان کردووەتە سەری.
ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١٦دا بەرنامەی «نعثلة»ی لە یوتیووب پێشکەش کرد کە بەرنامەیەکی کورتە و بە شێوەیەکی تەنزئامێز باس لە بابەتگەلی جۆراوجۆری کۆمەڵگای عێراق دەکات و بۆ ماوەی سێ وەرز کاری بۆ کردووە.
ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١٦ بەرنامەی «١١ ئێکس»ی لە یوتیووب پێشکەش کرد، کە بەرنامەیەکی کورتە کە تێیدا ئەحمەد گاڵتە بە داعش کرد.
لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٩دا وەک دەرھێنەر کاری کردووە بۆ زنجیرەی «لخة» کە لە کەناڵی ئەلشەرقییە نمایشکرا، کە زنجیرەیەکی کۆمیدی لایتە و بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە باس لە زنجیرەیەک ڕووداو دەکات کە ھاووڵاتی عێراقی تووشی دەبێت.
ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١٩دا پلەی زانستی مۆریس ڕ. گرینبێرگ ئینتەرناشناڵ لە زانکۆی یێڵ بەدەستی ھێنا.
ئەحمەد لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە فیلمی دیکۆمێنتاریی جارێک لە عێراق ڕوویدا.
ئەحمەد ئەلبەشیر لە ساڵی ٢٠٢٠ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جەعفەر عەبدولکەریم ئاشکرای کرد کە بە فەرمی پەیوەندی بە کچێکی عێراقییەوە ھەیە، کە ماوەیەکی زۆرە دەیناسێت، بەڵام بەھۆی پەتای کۆرۆناوە نەیتوانیوە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئەنجام بدات.
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠، گرووپێک کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لە بزووتنەوەی سەدرن لە عێراق ھەڕەشەیان لێکرد، لەسەر ئەڵقەیەک کە بە سووکایەتیان دانا بۆ سەرکردەی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر گاڵتەی بە ھەندێک ھەڵوێستی سیاسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق کردبوو، ھەروەھا سوێندخواردنی سەدر بە «پەروەردگاری سەماکاران» لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا. ھەڕەشەکان لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئەکاونتی ساڵح محەممەدی عێراقی پۆستێکی بڵاوکردەوە کە کاریگەری ھەبوو، گرووپێکی چەکداریش کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە سەدرەوە ھەیە و نزیکن لێی، ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە ھەڕەشەی لێدەکەن.
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ناوی بەرنامە | پەخشکرا لە |
---|---|
ليفة ستايل | کەناڵی ئەلشەرقییە |
شكو ماكو | کەناڵی بابل |
أبو لسان | کەناڵی ئەلشەرقییە |
مقطاطة | |
ئەلبەشیر شۆ وەرزی یەکەم | کەناڵی سەیری داهاتوو بکە و یوتیووب |
ئەلبەشیر شۆ وەرزی ١.٥ | یوتیووب |
ئەلبەشیر شۆ وەرزی دووەم | کەناڵی ئاسمانی ئەلسۆمەرییە (پێشتر) ودۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە و کەناڵی ئێن ئاڕ تی |
ئەلبەشیر شۆ وەرزی سێیەم | دۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە ویوتیووب |
ئەلبەشیر شۆ وەرزی چوارەم | دۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە و یوتیووب |
ئەلبەشیر شۆ ئێکس (وەرزی پێنجەم) | |
نعثلة | یوتیووب |
١١❌ | |
ئەلبەشیر شۆ کۆمار - الجمهوریە (وەرزی شەشەم) | دۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە و یوتیووب |
ئەلبەشیر شۆ کۆمار (وەرزی تۆیەم) |
ساڵ | ناوی بەرنامە | پێشکەشکرا لە | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|---|
٢٠١٩ | "لخة" | کەناڵی ئەلشەرقییە | پێشکەشکاری بەرنامەکە | و وەک دەرهێنەرێک بۆ زنجیرەکە کاری کردووە |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحمەد بەشیر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەحمەد بەشیر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.