ئوردن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە.
ھیچ کاتێک بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا نەکردووە. یەکەم مەدالیای خۆی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ بەدەستھێنا کاتێک ئەحمەد ئەبوغوش لە پێشبڕکێی تایکواندۆ کێشی ٦٨ کگم پیاوان پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا. ئوردن بەشێوەیەکی گشتی خاوەنی سێ مەدالیای ئۆڵۆمپیادە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئوردن ساڵی ١٩٥٧ دامەزراوە و ساڵی ١٩٦٣ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندراوە.
ئەم «وەرزش» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئوردن لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئوردن لە ئۆڵۆمپیاد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.