مەبەست لە کوردەکان لە کازاخستان، ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی کازاخستانن و لە بنەچەدا کوردن.
بەپێی تازەترین سەرژمێری کازاخیی لە٢٠١١دا، دانیشتوانی کورد ٢٨٣٢٥ یان ٠،٢%ی دانیشتوانە، بەڵام بەپێی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کوردیی کازاخستان، مەلیکشا گاسنۆڤ ژمارەیان بە ٤٦٠٠٠ لەقەڵەمدەدات چونکە گالێ کورد خۆیان بە تورک و ئازەربایجانی پۆلدەکەن. زۆربەی دانیشتوانە کوردەکەی کازاخستان ڕاگوێزرابوون لە ئەرمەنستان، گورجستان و ئازەربایجان لەلایەن ستالینەوە.ساڵانێک دواتر، کوردەکان کۆچیانکرد لە قرغیزستان و ئۆزبەکستان بۆ کازاخستان.
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
٣٨٢٥٢ (%.،٢) (سەرژمێری ٢٠١١) ٤٦٠٠٠–١٥٠٠٠٠ | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
پارێزگای ئەلماتی, پارێزگای جامبیل, پارێزگای کازاخستانی باشوور | |
زمانەکان | |
کازاخی, کوردی, ڕووسی | |
ئایین | |
بە شێوەیەکی بەرچاو ئیسلام, کەمینە: ئایینی مەسیحییەت، ئایینی جوولەکە و بوودیزم |
لەو شارانەی کە دانیشتوانێکی کوردی بەرچاوی تیادا نیشتەجێیە، وێژەی کوردی و زمانی کوردی لە خوێندنگا ناوەندی و سەرەتاییەکاندادەخوێنرێ. لە گوندی کەشکەبولاکدا، خوێندکارە کوردەکان دەتوانن کوردی بخوێنن لە پۆلی ١٢وە. لە ١٩٩٠وە، کوردەکانیش ڕۆژنامەی خۆیان هەبووە بە ناوی ڕۆژنامەی کوردستان.
==ئایین== ئیسلام
کوردەکان ڕاگوێزران بۆ ئاسیای ناوەند دوو جار لە قەوقازەوە. یەکەم ڕاگواستن لە ١٩٣٧دا بوو کە ستالین کوردەکانی نەخچیوانی ڕاگواست، و دووەم ڕاگواستن لە ١٩٤٤دا بوو لە گورجستان. ستالین لە داگیرکاری تورکەکان دەترسا و نەیدەتوانی پشت بە کوردەکان ببەستێ، سەرەڕای ئەوەی کە زۆر لە کوردەکان خرمەتیان دەکرد لە سوپای سۆڤییەتدا. زۆریان مردن لە سەروبەری ڕاگواستنەکەدا.
دوای تەنگەژەی ئۆش لە دۆڵی فەرغانە لە نێوان قیرغیزەکان و ئۆزباکەکاندا، زۆر کورد کۆچیانکرد بۆ کازاخستان.
نادر نادیرۆڤ
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردانی کازاخستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.