نادر نادرۆڤ (لەدایکبووی ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢ - مردووی ٢٤ی ئابی ٢٠٢١) ئەندازیارێکی کوردی خەڵکی وڵاتی کازاخستان بوو.
ئەو لە بنەڕەتدا لە گوندی قیقاچ لە ھەرێمی ئۆتۆنۆمی نەخچیڤان لەدایکبووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٣٣ خێزانەکەی دیپۆرتکراون بۆ کازاخستان. ئەو سەرۆکی دامەزراوەیەکی کوردانی کازاخستان بوو بەناوی بەربانگ. نادر یەکەمین جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای ئەندازیارانی کازاخستان بوو. ئەو خاوەن کۆمەڵێک کتێب و تووێژینەوەیە لەسەر کورد ھەروەھا بابەتی زانستی لە نێویاندا چەندین کتێب سەبارەت بە نەوت نووسیوە. نادر نادرۆڤ لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ لە شاری ئالماتی، کازاخستان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نادر نادرۆڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.