ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد (بە پورتوگالی: Seleção nacional de futebol de Cabo Verde; لەلایەن فیفاوە بە کەیپڤەرد ناسراوە) نوێنەرایەتی کەیپڤەرد دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەیپڤەردەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ھەرگیز ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات، بەڵام سەرکەوتنی بۆ چوار پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەستھێناوە، لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٣ .کەیپڤەرد لە ساڵی ١٩٧٥ لە پورتوگال سەربەخۆ بوو. یەکەم یاری نێودەوڵەتی ھەڵبژاردەکە لە ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨ بوو بەرامبەر ھەڵبژاردەی گینێ بوو کە بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەی دۆڕاند. یەکێتی تۆپی کەیپڤەرد لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراو، و لە ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە فیفاوە کردووە بۆ یەکەمجار لە پاڵەوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بەشداری کرد کە تێیدا لە قۆناغی یەکەمدا دوای یەکسانبوون و یەک دۆڕان بەرامبەر جەزائیر لە پاڵەوتنەکە دورخرایەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ |
وڵاتی وەرزش | کەیپڤەرد |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | کەیپڤەرد |
یاریگا | Estádio Pelé |
خاوەن | Federação Caboverdiana de Futebol |
وێبگە | |
کۆدی وڵات لە فیفا | CPV |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.