ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ٢٠٠٧ بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا و ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەچوو.
ژیاتر لە ١٣، ٦٠٠، ٠٠٠ کەس لە گەلھەی بیست و یەک میلیۆنی ئوسترالیا دەیانتوانی دەنگ بدەن، بە پێی ڕاگەیێندراوی فەرمی سەرۆکوەزیران، پارتی کرێکار براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بوو.
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
ئەنجامە سەرەتاییەکان نیشاندەری سەرکەوتنی دڵنیایی پارتی کرێکار بوو. بەم شێوەیە کێڤین رۆد لە پارتی کرێکاری ئوسترالیا وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ناوبرا.
دوو پارتی دیاری ئەم ھەڵبژاردنە کە لە پێشبڕکێکە دابوون بریتی بوون لە پارتی دەسەڵات واتا پارت لیبراڵ بە ڕێبەری جۆن ھۆوارد کە لە ساڵی ١٩٩٦ و بۆ ماوەی ١١ ساڵ پارتی براوەی ھەڵبژاردنەکان بوو. لە لایەکەی تر پارتی چەپگەرای کرێکار بە ڕێبەری کێڤین رۆد و بە وردبوونەوە لەسەر بابەتەکانی ژینگە و باشتر کردنی باروودۆخی کار لەم وڵاتە دا و بە پێی پێش بینیەکان بەختێکی زۆرتری بۆ بردنەوە ھەبوو. پارتی لیبراڵ لەگەڵ پارتی نیشتیمانیی ئوسترالیا ھاوپەیمانیان بەستبوو. پارتی سەوزەکانی ئوسترالیاش بە تەنیا بەڵام ھاوسوێی پارتی کرێکار بەشداری ئەم ھەڵبژاردنانەی کرد.
پێشبڕکێی سەرەکی لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ و بۆ گرتنی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا بوو. ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە ١٥٠ کورسی و بە پێی ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان پارتی کرێکار توانی ٨٣ کورسی و نزیک بە ٥٣٪ ھەموو دەنگەکانبکاتە ھی خۆی. ھاوپەیمانی پارتی لیبراڵ و پارتی نیشتیمانیش کۆ گشتی ٥٨ کورسیان بەدەست ھێنا.
لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھەڵبژاردنی سەرتاسەری بۆ دیاری کردنی ئەندامانی سێنای ئوسترالیاش بەڕێوەچوو. ئەم ئەنجومەنە ٧٦ ئەندامی ھەیە کە چاودێری لەسەر بڕیار و پەسەند کردنەکانی کابینەو ئەنجومەنی نوێنەران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ئوسترالیا (٢٠٠٧) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ئوسترالیا (٢٠٠٧), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.