سێنای ئوسترالیا ئەنجومەنی باڵای ئەم وڵاتەیە.
پەرلەمانی ئوسترالیا لە دوو ئەنجومەنی سێنا و ئەنجومەنی نوێنەران (ئەنجومەنی خواروو) پێک هاتووە.
ئەنجومەنی سێنا ٧٦ سێناتۆری هەیە. هەر ویلایەتێک ١٢ نوێنەری هەیە. خاکەکانی باکوور و ناوچەی پایتەختیش هەرکامە ٢ نوێنەریان لە سێنا هەیە. دەورەی نوێنەرانی سێنا کە لە ویلایەتەکان هەلدەبژێردرێن شەش ساڵە کە هەر سێ ساڵ جارێک نیوەیان دەستنیشان دەکرێن، بەڵام دەورەی کاری ئەوانەی کەلە ناوچەی پایتەخت و خاکەکانی باکوور هەڵدەبژێردرێن تەنیا سێ ساڵە و هەڵبژاردنیان هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران. هێزی ئەنجومەنی سێنا جگە لە چەند شتێکی تایبەت لە کارە داراییەکان، لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران یەکسانە. سەرۆکی ئەم ئەنجەمەنە لە لایان سێناتۆرەکانەوە دیاری دەکرێ و بە زۆرینەی دەنگی ئەوان ئەم پۆستە بەدەست دێنێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێنای ئوسترالیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سێنای ئوسترالیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.