ھێکلەر و کۆخ جی٣٦

ھیکلەر و کۆج جەی-٣٦ بە(ئینگلیزی: HK G36) چەکێکی جەنگی جۆری ناوەندی درووستکراوی وڵاتی ئەڵمانیایە.

چەکەکە لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی ھیکلەر و کۆج (Heckler & Koch)، بەرهەم دەهێندرێت'. چەکەکە لە بواری جەنگی مەیدانی نێو شارەکاندا بە یەکێک لە باشترین چەکەکان دادەنرێت. ئەویش بەهۆی بوونی کێشێکی کەم و دەکرێت لەهەموو کەش و هەوایەک و شوێنێک بەکار بهێندرێت. ھەروەھا زۆر بە وردی ئامانجەکانی دەپێکێت و وردە.

ھێکلەر و کۆخ جی٣٦
وێنەی چەکی ھیکلەر و کۆج جەی-٣٦

مێژوو

پرۆژەی دروست کردنی ئەم تفەنگە لە ساڵەکانی ١٩٩٠ لە وڵاتی ئاڵمانیاوە دەستی پێ کرد و زۆر مودێلی تری لێ کەوتەوە. وەبەهۆی سەرکەوتوبونی چەکەکە، دوو مۆدێلی لە وڵاتی ئەمریکاوە بەرهەمدەهێندرێت.

میکانیزم

میکانیزمی کار کردنی G36 گازییە، و ھەموو بەشە جۆراوجۆرەکانی تفەنگەکە لە پۆلیمێری بەھێزکراو و فیبری کاربۆن دروست کراوە، کە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تفەنگەکە سووک بێت و ئاسانتر پاک بکرێتەوە و بەگشتی تفەنگێکی باوەڕپێکراو بێت. ئەم تفەنگە بە شێوەی ماژولار دروست کراوە، یانی زۆر بە ئاسانی ھەموو بەشەکانی دەکرێتەوە و ئیمکانی ئەوەی ھەیە ئامێری تری پێوە بلکێت و شتی نوێی لەسەر دانرێت. ئەم تفەنگە زۆر شتی تری پێوە دەلکێت، وەکوو بینینی شەوانە و نارجۆک ھاوێژ، کە دەبێت ئەمانەشی بۆ وەدەستخەین.

مۆدێلەکان

جۆری G36K مودێلی کورت کراوەی ئەم تفەنگەیە کە لوولەکەی بچوکترە و بۆ شەڕی شاری باشە. جۆری MG36 مودێلی تیرھاوێژی ئەم تفەنگەیە کە کۆگای 100 تیری (Magazine) ھەیە. جۆری G36C لوولەی کورتی ھەیە و بۆ ھێزە تایبەتەکان باشترە. تفەنگی G36 ی ستاندارد کۆگای 30 تیری ھەیە و کۆگاشەی ڕوونە و ئاشکرایە، یانی گولەکان ناوی دەبینرێن، ھەروەھا چەند گیرە و شوێنی تایبەتی ھەیە بۆ ئەوەی کە کۆگای تری پێوە بلکێت کە ھەرکات پێویست کرا زۆر بە زوویی کۆگاکەی بگۆڕدرێت.

بەکارهێنان

کوردستان

بڕیار وابوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ئاڵمانیا ٨٠٠٠ تفەنگی G36 بفرۆشرێت بە کوردستان، کە ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی سەرکردە کوردیەکان و پێشمەرگەکانی کوردستان.

زانیاری گشتی

  • کالیبەر: 5.56 ناتۆ
  • ھەژمارەی تەقە لە خولەکێکدا: 750
  • کێش: 3.3 کیلۆگرام
  • درێژی: 998 میلیمەتر
  • مەودای کاریگەر: 800 مەتر

بەستەرەکان

پەراوێزەکان

Tags:

ھێکلەر و کۆخ جی٣٦ مێژووھێکلەر و کۆخ جی٣٦ میکانیزمھێکلەر و کۆخ جی٣٦ مۆدێلەکانھێکلەر و کۆخ جی٣٦ بەکارهێنانھێکلەر و کۆخ جی٣٦ زانیاری گشتیھێکلەر و کۆخ جی٣٦ بەستەرەکانھێکلەر و کۆخ جی٣٦ پەراوێزەکانھێکلەر و کۆخ جی٣٦ئینگلیزیئەڵمانیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تۆپی دەستفۆتۆنقیبلەنماعوسمان کوڕی عەفانڕێژەکوردستانی سوورحەجمێژووی جافگەردیلەکۆئەندامی زاوزێی نێرینەقەزای شارباژێڕشۆڕشی پیشەسازانەمامۆستا ھاوڕێ موحەممەدجینۆسایدڕۆژھەڵاتی کوردستانکەمتیاردەنگدانگەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)کەنگرخوێندنی مێژووی ھونەرکانزادەرەبەگایەتیشێرڕووسیاکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانوەلی دێوانەڕۆژژمێری کوردیمایکرۆسۆفت ئەکسێسڕەگەزپەرستیئیبراھیمکیمیابارانی ھەڵەبجەئێرانناپۆلیۆن بۆناپارتشیعەمستەفا دادارمەتبەخجوگرافیابەھارئەندەلوسنەژادی ئاریناوکەیەکگرتنزەکەریا عەبدوڵڵائاڵای کوردستانجەنگی حەتینسەردەشتئاوێنەنەخۆشیی ئەلزھایمەرھەولێرشارستان سیروانمێژووی ئیسلامڕانیەپارێزگاکانی کوردستانتەیمووری لەنگئیسرا و میعراجشەتڕەنجمایتۆکۆندریامەلاریامافجامی لیبێرتادۆرێسجاک نیکڵسنخەڵاتی ھونەری بێکسانگ بۆ باشترین خانمەکتەری نوێبێکەس (فیلم)مەھابادقەزای مێرگەسۆرویکیپیدیای کوردیئەفلاتوونئینگلیزیسابیر کوردستانیقورئانئاشوورییەکانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانفەیلەسووفمینئایین🡆 More