گۆرەویچنە خێزانە مەلێکن، ورد و چالاک، بە کێشی نزیک ١١ گرەم، دارژی، بەرزەفڕ و نەوێستاوە و زۆر دەنگخۆش.
باڵەکانی کورتە و دڵی بەهێزە. مێروو و [کرم]] و جارجاریش دانەوێڵە دەخوا. لە ناو مەلە دەنگخۆشەکاندا لە هەموو بەوزەترە، بەرگەی برسییەتی ناگرێ؛ ئەگەر ٢٤ کاتژمێر برسی بێ، تیادەچێ، بەم بۆنەوە لە زستاناندا زۆریان تیادەچێ.
لە کون و کەلێنی دارەکاندا هێلانە دەکا. ئەگەر کونی داری گیر نەکەوێ، لە کونی زەوی، باکسی پۆستی ماڵەکان و تەنانەت قوتووی خاڵیشدا هێلانە دەکا. لە ساڵێکدا دووجار و هەرجار ٦ تا١٢ هێلکە دەکا. لە زاراوەی گیلانیدا پێی دەڵێن «کولکاپیس» و لەو باوڕەدان کە بولبولی مێچکە حەفت هێلکە دەکا، کە تەنیا یەکیان دەبێ بە بولبول و ئەوانی تر دەبنە کولکاپیس (کولکا= بولبول ، پیس= گەن، خراپ).
ئەم مەلە لە خێزانی گۆرەویچنانە(Paridae). ئەم مەلانە بێجگە لە باکووری ئەمریکا نەبێ، لە هەموو دارستانەکان، لێڕەوارەکان، باخ و باخچەکانی دنیا دەبینرێن.
لە زاراوەکانی زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش بۆ گۆرەویچنە هاتووە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆرەویچنە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گۆرەویچنە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.