کەمال ئەتروشی (لە دایکبووی ١٩٥٥) وەزیر، ئەکادیمی و جیۆفیزیکسزانی کوردە.
لە ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان. کەمال ئەتروشی جێگای ئاشتی هەورامی گرتەوە، بەمەش بووە دووەم وەزیری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
ئەتروشی لە ساڵی ١٩٧٥، لە زانکۆی بەغدا بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە. لەساڵی ١٩٩١، بڕواننامەی دکتۆرای لە جیۆفیزیکس، لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی وەرگرتووە. لە تەمموزی ٢٠١٩، بووە ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروبارەکانی وزە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کەمال ئەتروشی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.