کۆنراد ھێرمان جۆزێف ئەدیناوەر (ماوەی ژیان:٥ی کانوونی دووەمی ١٨٧٦ لەشاری کۆڵۆنیا تاکوو ١٩ی نیسانی ١٩٦٧) ، یەکەم ڕاوێژکاری کۆماری یەکێتیی ئەڵمانیا بووە، ساڵی ١٨٩٤ قۆناغی دواناوەندی تەواوکردووە، دواتر زەمالەی خوێندنی لەشاری کۆڵۆنیا وەرگرتووە بۆ خوێندنی یاسا لەزانکۆی فرایبرج، دوای دوو وەرزی خوێندن لە میونیخ و ئامادەبوون لە موحازەرەی ئابووری نەتەوایەتی ڕۆشتووە بۆ بۆن و لەساڵی ١٨٩٧ لەتاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو بووە و لەساڵی ١٩٠١ بەپلەی پەسەندە لەتاقیکردنەوەی دادی بەرلین سەرکەوتوو بووە، دوای تەواوبوونی ماوەی تاقیکردنەوە لە دادگای شاری کۆڵۆنیا ساڵی ١٩٠٢ لە نووسینگەی پارێزەرانی ڕاوێژکاری یاسایی ھەرمن کاوزان لە کۆڵۆنیا کاری کردووە.
کۆنراد ئەدیناوەر لەساڵی ١٩٠٤ دوای ئەوەی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیما فایەر کردووە کە لە خێزانێکی ناودار و دەوڵەمەندی کۆڵۆنیا بووە ژیانی سیاسی دەستی پێکردووە، بەھۆی ھاوسەرەکەیەوە کەسایەتێ ناودارەکانی ناوچەی ڕاینی ناسیوە، ساڵی ١٩٠٦ پلەیەکی بەرزی لەکارکردنی حکومیدا بەدەستھێناوە و لەھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٠٩ سەرکەوتوو بووە و پلەی یاریدەدەری عومدەی شارەکەی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩١٧ ئەنجومەنی شارەکە بەتێکڕای دینگ ھەڵیان بژاردووە بۆ عومدەی شارەکە و بەبچوکترین عومدە دەژمێردرێت لە ویلایەتی بڕوسیا بەڵام کەنازیەکان دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست لە عومدەی شاری کۆڵۆنیا دەریان کردووە و لەشوێنی لەدایکبونی خۆی دوریان خستۆتەوە. دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤییەت لە جەنگی جیھانی دووەمدا سەرکەوتوو بووە ئەدیناوەریان کردۆتەوە بە عومدەی شاری کۆڵۆنیا بەڵام دوای ئەوەی ڕەخنەی لەسیاسەتی داگیرکردن گرتووە لەلایەن حکومەتی سەربازی بەریتانیاوە لەپلەکەی لابراوە، دواتر وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی پەرلەمان ھەڵبژێردراوە و ئەرکی داڕشتنەوەی یاسای سەرەکی کۆماری یەکێتی ئەڵمانیای پێسپێردراوە و بۆتە ووتەبێژی کۆماری یەکێتی ئەڵمانیا، دواتر لە ساڵی ١٩٤٩ بەیەکەم ڕاوێژکاری یەکێتی ئەڵمانیا ھەڵبژێردراوە و بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لەم پۆستەدا بەردەوام بووە تاکو لە ١٩ی نیسانی ١٩٦٧ کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنراد ئەدیناوەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆنراد ئەدیناوەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.