لوسین گۆڵدمەن وەک یەکێک لە تیۆریڤانانی کۆمەڵناسی وێژە پێی وایە: کۆمەڵناسی وێژە بوارێکە کە زۆر ڕەهەندی توێژینەوەی فرە چەشن دەگرێتە بەر.
بۆیە دەبێ باسی میتۆدی شیکارییەکان بکەین و ڕوونی بکەینەوە کە ناوەڕۆکی بەرهەمی ئەدەبی و هونەری و ناوەڕۆکی هۆشیاری کۆیی،(بەرهەمی هونەری و پێکھاتەی زەینی) هاوشێوە و هاوتەراز نین. ئەوەی کۆمەڵناسی وێژە بە مانا بەرینەکەیەوە، لە هەموو فۆڕمەکانی تری ڕەخنەی ئەدەبی جیا دەکاتەوە. ئەم تێزەیە کە لە داهێنانی هونەریدا، تاک بە تەنیایی مەبەست نییە، بەڵکو بەرهەمەکە هەڵگری جۆرێک هۆشیاری کۆییە، کە هونەرمەند زیاتر و باشتر لە زۆربەی خەڵک پەرداخی دەکا و دەینووسێتەوە. هەروەها بە بڕوای زۆر کەس کۆمەڵناسی وێژە ئەو زانستەیە کە پێوەندی لە نێوان کۆمەڵ و پڕۆسەی وێژەیی دادەمەزرێنێ و وەسفی دەکات. کەواتە دەکرێ بڵێین کۆمەڵناسی وێژە؛ ئەو زانستەیە کە بۆتە پردی پێوەندی نێوان(کۆمەڵناسی- وێژە) و چاویلکەیەکی کۆمەڵناسانەیە بە سەر دەقە وێژەییەکانەوە. کۆمەڵناسی وێژە، لقێکە لە لقەکانی کۆمەڵناسی گشتی. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، وەک بەشێکی سەربەخۆ سەریھەڵداوە و بە بەرهەمەکانی نووسەری هەنگاری گیۆرگ لوکاچ دەست پێدەکات.
١. گۆڵدمەن، لوسین(٢٠٠٧)، فەلسەفە، میتۆد، کۆمەڵناسی ئەدەبیات، و: هادی محەمەدی، وەزارەتی ڕۆشنبیری؛ چاپخانەی شڤان.
٢. کەریم، ئازاد عەبدولواحید(٢٠٠٥)، سۆسیۆلۆژیای شیعری کوردی؛ چاپی یەکەم، وەزارەتی پەروەردە؛ هەولێر.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمەڵناسیی وێژە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.