کلۆستریدیەم (بە ئینگلیزی: Clostridium) بەکتریایەکی گرام پۆزەتیڤە و شێوەکەی چیلکەیییە، و زۆربەی جۆرەکانی لە خول و ئاودا ھەیە، ھەروەھا لە ڕیخۆڵەی مرۆڤ و ئاژەڵاندان ھەیە، زۆربەی جۆرەکانی (anaerobic bacteria) لە شوێنێک کە ئۆکسجینی لێ نەبێت گەشە دەکەن.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھەندێک لە جۆرەکانی لە قەبارەدا دەگۆڕێن، بەتایبەتی جۆری C.butyricum کە قەبارەکەی لە ٠٬٦ بۆ ٧ مایکرۆمەتر. ئەو ژەھرەی کە دروست دەبێت لەلایەن جۆری C.botulinum دەبێتە ھۆی نەخۆشیی botulism، و باوترین جۆری ژەھرە کە C.tetani دروستی دەکات. دەبێتە ھۆی نەخۆشیی tetanus، و جۆری C.perfringens و C.navyi و C.septicum، ئەمانە دەبنە ھۆی نەخۆشیی gangrene لە مرۆڤدا، ئەوانی تر دەبنە ھۆی acute clostridium infection بە زۆری لە ئاژەڵ و ئەو باڵندانەی لە ئاودا دەژین ڕوودەدات. ئێمە زیاتر لە ١٠٠ جۆری بەکتریای clostridiumمان ھەیە، بۆ نموونە Clostridium difficile, Clostridium perfringens(also called Clostridium welchii), and Clostridium botulinum .
Clostridium difficile یەکێکە لەو بەکتریا باوانەی کە نەخۆشی لە ڕیخۆڵە و کۆڵۆندا دروست دەکات. نەخۆشەکە دژە بەکتریا وەردەگرێت لە کاتی مەترسیداریدا. ئەم دژە بەکتریایانە، بەکتریا زیان بەخشەکە تێکدەشکێنێت و ڕێگە نادات لەناو کۆڵۆندا جێگیر ببێت. لەوانەیە نەخۆشەکە ھیچ نیشانەیەکی نەبێت کاتێک تووشی ئەم بەکتریایە دەبێت، و لە ھەمان کاتدا دەتوانێت کەسانی تر تووش بکات، ئەو ژەھرەی کە ئەم بەکتریایە دروست دەکات دەبێتە ھۆی سکچوون، سک ئێشە، ھەوکردنی کۆڵۆن، تا، و بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپییەکان، و ڕشانەوە، و وشکبوونەوە. Clostridium perfringens ھەروەھا پێی دەوترێت Clostridium welchii کە ئەمەیان دەبێتە ھۆی نەخۆشیی گەنگرین gangrene disease، ھەروەھا دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی خۆراک، و دەبێتە ھۆی نەخۆشییەک لە ڕیخۆلەدا پێی دەوترێت necrotizing colitis.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلۆستریدیەم تێدایە. |
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کلۆستریدیەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.