کراودن یان کرۆودن بریتییە لە کۆمپانیایەکی خاوەن خزمەتگوزاری وەرگێڕانی ھەوری (سەرھێڵ)، کە ھەڵدەستێ بە دابینکردنی ئامراز بۆ کاری وەرگێڕانی بەرھەم و پڕۆژە بازرگانییەکان، و نەرمەواڵە بە خۆڕایی دابین دەکات بۆ پڕۆژە سەرچاوە کراوەکان و پڕۆژە زمانەوانی و پەروەردەییەکان، بنکەی سەرەکی کەوتوەتە تالیینی پایتەختی ئیستۆنیا.
Wiki Soranî / کوردی | |
دامەزرا | ٢٠٠٨؛ ١٤ ساڵ لەمەوپێش |
---|---|
دامەزرێنەر | سێرھی دیمیتریشن |
بارەگا | |
وێبگە | https://crowdin.com |
کۆمپانیاکە دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن پرۆگرامسازی ئۆکراینی سێرھی دیمیتریشن وەک پرۆژەیەکی خولیا بۆ وەرگێڕانی پڕۆژە بچووکەکان، دواتر پلاتفۆڕم و وێبسایتەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ بە فەرمی بەکارخرا، لەو کاتەوە لە نێوان گەشەندنی بەرنامە و یارییەکاندا پاڵپشتی کرا (لەوانە ماینکرافت) و چەندین کۆمپانیای تر بۆ وەرگێڕانی بەرنامەکان.
دوای ھەوڵێکی زۆر لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەلایەن گۆران غەریب توانرا ئاڵای کوردستان و زمانی کوردی بەھەردوو شێوەزاری کوردیی ناوەندی و کوردیی باکووری لەژێر ناوەکانی Sorani (Kurdish) و Kurmanji (Kurdish) بۆ وێب سایتەکە زیاد بکرێت بۆ لیستی زمانە بەردەستەکان بۆ کاری وەرگێڕانی پڕۆژەکان.
ئامرازەکە دەستکاریکەرێکی وەرگێڕی سەرھێڵی ھەیە، کە لەڕێیەوە دەتوانرێ دەق و نووسینەکان وەربگێڕدرێن یان ڕاست بکرێنەوە لەلایەن زمانناسەکانەوە، شێوازەکانی وەرگێڕان بریتین لە تاک وەرگێڕی ناوماڵ یان کارکردنی بەکۆمەڵ لەڕێی تیمەوە بە گشتگیری،
میکانیزمی کرۆودێن بەپێی سیستەمی MT گرێدراوە بە چەندین خزمەتگوزاری وەرگێڕی سەرھێڵی ترەوە لەوانە: وەرگێڕی مایکرۆسۆفت، وەرگێڕی یاندیکس، وەرگێڕی گۆگڵ، وەرگێڕی ئەمازۆن، وەرگێڕی واتسۆن (ئای بی ئێم)، وەرگێڕی دیپ ئێڵ، کە لەدوای وەرگێڕان دەتوانرێ دەستکاری یان گۆڕانکاری لە پێکھاتەکاندا بکرێت.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کراودن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.